95
له‌و رۆژه‌وه له رێوڕه‌سمێكدا په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری «حه‌مه گیان» له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانییه‌وه لادرا، مقۆمقۆیه‌كی زۆر دروستبووه. ته‌نانه‌ت چه‌ندین ڤیدیۆی كۆن وتازه‌ی حه‌مه گیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌شبه‌حاڵی خۆم هێشتا له بنه‌ما و فه‌لسه‌فه‌ی دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌ی حه‌مه گیان تێنه‌گه‌یشتووم، بیرۆكه‌كه‌ی له‌چییه‌وه هات و كێ خاوه‌نی بیرۆكه‌كه بوو؟ ئه‌گه‌رچی هێشتا نازانم له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك یاخود پێوه‌ره‌كان چین بۆ هه‌ڵبژاردنی هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی په‌یكه‌رێكی بۆ دروست بكرێت؟ مه‌به‌ست له دانانی په‌یكه‌ر چییه بۆ كه‌سایه‌تییه‌ك؟ له كوێ داده‌نرێت؟ كێ بودجه‌ی پڕۆژه‌كه ته‌رخان ده‌كات؟ كێ پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات؟ و له كۆتاییدا كێ په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاده‌بات؟ هه‌روه‌ك له‌وه‌ش تێنه‌گه‌یشتووم بۆچی هه‌تا ئێستا بۆ نموونه شێخ محه‌مه‌دی خاڵ، قازی محه‌مه‌د، و ئه‌مین زه‌كی به‌گ و زۆر ناوی تر كه گه‌وره‌ترین خزمه‌تیان به گه‌له‌كه‌یان كردووه په‌یكه‌ریان نییه؟
له‌ناو ئه‌م هه‌موو ئه‌م پرسیارانه‌دا گرنگترینیان ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌سته به مه‌رج و پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردنی كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی بۆ دروستبكرێ و بودجه‌یه‌كی باشی بۆ ته‌رخان بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یكه‌رێك بۆ كه‌سایه‌تییه‌ك دروستبكرێ.
و له‌ناو هه‌موو ئه‌و مقۆمقۆیه‌شدا كه هه‌واڵی دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌ی حه‌مه گیان دروستی كرد، ده‌پرسم حه‌مه گیان چ پێویستییه‌كی به په‌یكه‌ر هه‌یه؟ له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی ئه‌و پێویستی پێیه‌تی بایه‌خ و گرنگیدانه له‌ڕێی ده‌زگا ته‌ندروستییه تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه، زیاتر له‌وه‌ی په‌یكه‌ری بۆ دروست بكرێت. پێویستی به جێگه‌یه‌ك هه‌یه بیپارێزێت و نه‌بێته گاڵته‌چی خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و ڤیدیۆی تۆمار بكه‌ن و وه‌كو نوكته بڵاوی بكه‌نه‌وه.
له‌ناو تۆڕی گۆگلدا ناوی «حه‌مه گیان»م نووسی، به‌ڵكو هه‌ندێ زانیاری له‌سه‌ر هه‌بێت، له دێڕێك زیاتری تیانه‌بوو كه ده‌ڵێ: یه‌كێكه له كه‌مفامه‌كانی شاری سلێمانی. ئاخر ئه‌مه كاره‌ساته گه‌وره‌كه‌یه، جگه‌له‌وه‌ی كه ئه‌و پیاوه، هیچ ده‌سكه‌وتێكی نه‌بووه له ژیانیدا پێشكه‌شی كه‌سی بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له رووی ده‌روونییه‌وه نه‌خۆش بووه، به‌م ئیشه هێنده‌ی تر كرایه گاڵته‌جاڕی ناو تۆڕه‌كانی سۆشیال میدیا.
باشه ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌و لیژینه‌یه‌ی دیراسه‌ی پڕۆژه‌ی دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌ی كردووه و هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی كه دروستی كردووه و لیژنه‌ی دارایی كه بودجه‌كه‌ی بۆ پێشنیازكردوه و ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه له مه‌راسیمی په‌رده‌لادانه‌كه‌دا ئاماده‌بوون و هه‌روه‌ها خودی پارێزگاری سلێمانی كه به ده‌سته‌كانی په‌رده‌كه‌ی لاداوه، هه‌موو ئه‌مانه كۆڕێك بگرن بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه و گرنگی پڕۆژه‌كه و هۆكانی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سیاتییه‌یان هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یكه‌ری بۆ دروست بكه‌ن قسه بكه‌ن، چی ده‌ڵێن؟ باس له چی ده‌كه‌ن؟
باشه ئه‌گه‌ر فۆڵده‌رێك بۆ گه‌شتیاره ئه‌وروپییه‌كان دروست بكرێت، و ئه‌گه‌ر باسی باخی گشتیی وه‌كو روویه‌كی شارستانی و باخێكی به‌ناوبانگی شاری سلێمانی، وێنه‌ی ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی تیادا بێت، ئه‌گه‌ر بیانییه‌ك بپرسێت ئه‌م كه‌سایه‌تییه كێیه؟ ده‌سكه‌وت و داهێنان و خزمه‌ته‌كانی چین؟ چی بۆ باس ده‌كه‌ن؟