تەمەنێک لێوان لێو لە خەبات و پڕ کێشمەکێشی سیاسەت، تەمەنێک کە چەندین رێگەی سەختی پڕ هەوراز و نشێوی تێپەڕاند، تەمەنێک پڕ لە هەنسکی گریانی دایکان و باوکان و منداڵانی بەجێماوی شەهیدە سەر بەرزەکانی رێگای خەباتی ی.ن.ک تەمەنێک تێکۆشان و خەباتی پڕ لە ئەندێشەی بەجێماوی شەهیدانی سەنگەر و هەموو شەهیدە سەربەرزەکانی خەباتی نیشتمانمان.
دەڵێین کێ بێت ئەم ئازادییەی ئێستا بەگوێی ئەواندا بگەیەنێت، 48 ساڵ خەبات بە رەنگی سەوز و ژیانەوە، بە رەنگی جیاوازەوە، لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا گەرچی سەنگەری خەبات بێ ئێوە چۆڵە، بەڵام دڵنییاین شوێن و دەست و مەچەکی هەمووتان، هەموو رۆژێک خۆی دووبارە دەکاتەوە.
لە یادێکی پیرۆزی وەک ئەمڕۆدا جێی خۆیەتی کە بڵێم ی.ن.ک. خاوەنی چەندین دامەزراوەی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و کەلتوری هەمیشەیی تێکۆشاوە، لەپێناوی ئایندەیەکی تەندروست بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، بەرنامە و پڕۆگرامی ی.ن.ک خۆی لەو چوارچێوەیەدا دەبینێتەوە لە هەموو لایەنەکانەوە هەوڵ و چالاکییە بەرفراوانەکانی بە روونی رەنگی داوەتەوە.
تەنانەت گەنجان و ژنانیش وەک دوو توێژی کۆمەڵگە کە بەردەوام لە رووپەڕی میدیاکاندا زۆرترین قسە و باسیان لەبارەوە دەکرێت، هەوڵی داوە بۆ بەرجەستە کردنی مافەکانیان.
هەمیشە ئەم حزبە بە ئەرکی خۆی زانیوە کە لەو پێناوەدا هەوڵبدات بەرنامەی هەبێت بۆ هەموو چین و توێژە جیاوازەکان بە بێ جیاوازیی رەنگ و رەگەز، هەمیشە هەوڵی بەرجەستەکردنی مافەکانی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی داوە. لەو پێناوەشدا چەندین دامەزراوەی کۆمەڵایەتی بەرفراوانی کردۆتەوە و چاودێری سەرەکی بووە.
لەو روەوە بە دیوێکی تریشدا ناردنی گەنجان بە مەبەستی خوێندن بۆ ئەوروپا یەکێکی ترە لە دیوی کارەکانی و پەیڕەو و پرۆگرامەکەی، ماوەتەوە بڵێم کە ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەوڵی بۆ داوە چاوەڕێی زیاتری لێدەکرێت.
یەکێتی و تەنها یەکێتی، بەرز و پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی.
لە خەباتی 48 ساڵەی یەکێتیدا، مام جەلال و وتەکانی رێنیشاندەرن