یه‌كه‌م ده‌نگه، توانیویه‌تی ئاوێته‌ی گۆرانی و موزیكی سۆرانی ببێت و ره‌سه‌نایه‌تی خۆی له ده‌ست نه‌دات، هه‌میشه له كۆڕ و ئاهه‌نگه‌كانی هه‌ولێردا ده‌بینرا و به‌ده‌نگه پڕ له هه‌ست و سۆزه‌كه‌ی هه‌موانی ده‌برده‌وه بۆ جوانییه‌كانی بادینان.
ته‌حسین ته‌ها، ناوێكی كه‌ڵه‌گه‌ت و سۆزێكی سه‌نگینه له ناوه‌ندی هونه‌ری كوردیی و له ساڵانی هه‌شتاكان، له ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك دیارترین هونه‌رمه‌ند بوو كه به‌رده‌وام گۆرانییه‌كانی په‌خش ده‌كرا و به جلوبه‌رگێكی ره‌سه‌نی ده‌ڤه‌ری بادینانەوە ده‌رده‌كه‌وت.
جگه‌له ده‌نگه ناسك و خۆشه‌كه‌ی، مامۆستای هونه‌ریش بووه، به تایبه‌ت دوای دوای ئه‌وه‌ی له زێدی خۆی (ئامێدی) دێته هه‌ولێر و له‌وێ نیشته‌جێده‌بێت، یه‌كێكه له بزوێنه‌رانی تیپی مۆسیقای هه‌ولێر و مامۆستای سروود‌و گۆرانی بووه له قوتابخانه‌كان.
له ناوه‌ڕاستی ساڵانی هه‌شتاكان، ئه‌وكات من مێردمنداڵێك بووم، تاقێك ده‌وامی مه‌كته‌ب و تاقه‌كه‌ی تریش (كاسب)یم ده‌كرد به عاره‌بانه، له گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی ته‌نیشت گه‌ڕه‌كی خۆمان كه ناوی (رووناكی) بوو، هۆڵێكی ناسراوی ئاهه‌نگگێڕانی لێ‌بوو، به‌ناوی (نادی عومال) كه زۆربه‌ی ئاهه‌نگ و بۆنه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه له هه‌ولێر له‌وێ ده‌كران، منیش به خۆم و عاره‌بانه‌كه‌مه‌وه، له‌به‌رده‌م هۆڵه‌كه وه‌ستابووم بۆ شت فرۆشتن، كاتێك وه‌كو حه‌زێكی هه‌رزه‌كارانه بۆ ساتێك چوومه ژووره‌وه و سه‌یرم كرد ئاهه‌نگێكی پڕ جۆش و خرۆشه و ئه‌م ته‌حسین ته‌هایه، گۆرانی (تو خه‌ون بوی) ده‌ڵێت و ئاماده‌بووانیش هه‌موویان چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن. ئیتر ئه‌مه یه‌كه‌م بینین و دوا بینینی من بوو بۆ هونه‌رمه‌ند ته‌حسین ته‌ها.
ته‌حسین ته‌ها، شان به‌شانی فوئاد ئه‌حمه‌د-ی هاوڕێی هونه‌رمه‌ندی، هه‌میشه به‌یه‌كه‌وه له ئاهه‌نگه‌كان ده‌رده‌كه‌وتن و خه‌ڵكی زۆربه‌یان وایان ده‌زانی بران، له كاتێكدا ته‌حسین ته‌ها له بادینان و فوئاد ئه‌حمه‌د له هه‌ولێر له دایكببوون.
وه‌كو ده‌ڵێن سترانبێژی هه‌ر له‌خۆی ده‌هات، جگه له گۆرانی، ده‌ستێكی باڵاشی هه‌بوو له وتنی مه‌قامی به‌یات و هه‌میشه له‌سه‌ره‌تا و كۆتایی گۆرانییه‌كانی به مه‌قامی به‌یات كۆتایی پێده‌هێنا.
به پێی ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ی كردوویه‌تی، زۆر سه‌رسام بووه به ده‌نگی محه‌مه‌د عارف جزیری و تایه‌ر تۆفیق و شه‌ماڵ صائیب و خاوه‌نی ده‌یان گۆرانییه، به‌ڵام (8) ئه‌لبومی بڵاوكراوه‌ی هه‌یه و خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی هاوبه‌شیشه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان.
ئه‌وه‌نده‌ی من به‌دواداچوونم بۆ كرد له ئینته‌رنێت و دیجیتاڵ میدیاكان، كه‌مترین بابه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده نووسراوه، ته‌نانه‌ت به زاراوه‌ی بادینیش هیچی وای له‌سه‌ر نه‌نووسراوه، ته‌نیا ژیاننامه‌یه‌كی كورت و هیچی تر.
ته‌حسین ته‌ها، ده‌نگێكی سه‌نگین بوو، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندێك بوو خاوه‌ن كه‌سایه‌تی خۆی بوو، بۆیه به‌رهه‌مه‌كانی هه‌مووی به‌رهه‌می ته‌واو هونه‌ریین و ده‌توانرێت پێی بوترێت هونه‌رمه‌ندی هه‌مووان، چونكه نه‌ك هه‌ر له بادینان و هه‌ولێر، به‌ڵكو له سلێمانی و به‌غداش چه‌ندین ئاهه‌نگ و كۆنسێرتی ساز كردووه.