بە ئەولەویەتگرتنی مووچە و تەمویلکردنی پارێزگاکان

10:03 - 2023-06-13
کاروان گەزنەیی
186 خوێندراوەتەوە

 دەبوا بە ئەولەویەتگرتنی مووچە و تەمویلکردنی پارێزگاکان بە یەکسانی زۆر زووتر بکرابایە.
لەمێژ ساڵ بوو لە نزیکەوە شایەتی برسیکردن و گەمارۆخستنەسەر پارێزگەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان بووین. 
دەمێک بوو هەموو رێکارێکمان گرتبەر بەر بەرامبەر بە سیاسەتی برسیکردن و خۆسەپێنی و قۆڵبادان، سوودی نەبوو. زۆرمان وت و کەم گوێیان گرت. 
ئەوەی ئازایانە فراکسیۆنی یەکێتی و هاوپەیمانەکانیان کردیان، هەوڵێک بوو بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی چەوتی حکومڕانی و نادادی و ناجۆریی و نەگرتنەبەری سیاسەتکردن بە شێوەیەکی یاسایی و لەسەر بنەمای دەستوور. 
ئەگەر ویستی خۆسەپێنی و جیاکاری و نادادی لە ئەجێنداتاندا نییە، هیچ نەگۆڕاوە جگە لە بیرهێنانەوە لە هەبوونی مادەیەکی دەستووری بۆ پاراستن و زامنکردنی مافی هاووڵاتییان. 
بە ئەولەویەتگرتنی مووچە و سەپاندنی دادەپەروەریی و یەکسانی لە نێوان پارێزگاکان، کارێکی لە پێشینە و گرنگ بوو، لە هەمانکاتدا هەوڵێک بوو بۆ پێشگرتن و کۆتایهێنان بە ویستی تاکڕەوی و خۆسەپێنی و سیاسەتی خۆزاڵکردن بە زۆرینە و کەمینە. 
ئە ئەقڵەیەتەی کە دەڵێت: " لەگەڵ من نەبی، دوژمنمیت و خائینیت" چیتر بڕ ناکات، خەڵک هۆشیارە و ژیانیان دەوێت نەک  سیاسەتی دروشمبازیی بێ ناوەرۆک و برسیکردن و بە کۆیلەکردن. 
دووبارە دەستتان خۆش فراکسیۆنی گەل و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

*ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

وتارەکانی نوسەر