هەوڵە نەزۆکەکان سەرناگرێت

10:21 - 2023-07-11
کاروان گەزنەیی
237 خوێندراوەتەوە

کاروان گەزنەیی

هەر لێکنزیکبوونەوەیەکی هێزە کوردستانییەکان، بە لێدوانی راسپێردراوێک دەخرێتە گۆڕەوە. 
بێشک، چەندین جار نییەتی راستەقینە هەبووە بۆ رێکەوتن لەپێناوی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵاتەکەماندا، بە ئاڕاستە و نییەتی خزمەتکردنی راستەقینە، بەڵام هەموو جارێک ئەم هەوڵانە لەباربراون.
هەندێک کەس و لایەن دژ بە رێکەوتن و سازانی نیشتمانین و مەبەستیانە کوردستان دوو لەت بکەن. ئامانجیانە خزمەت و پرسە سەرەکییەکانی پەیوەست بە بژێویی هاووڵاتییان بە لاڕێدا بەرن و هەژموونی میراتی ئیماراتی خۆیان زیاتر و ویستی خۆسەپێنییان چەسپاوتر بکەن، کە ئەمانە مەحاڵن و بۆیان ناچێتە سەر. 
ئەمانەی مەبەستیان پێچەوانەی سازانی نیشتمانی و یەکبوونی نیشتمانیی کوردستانە، مسۆگەرە، کە بەرژەوەندییان لە درێژەدانە بە حوکمی دۆلار زیادکردن و پارە سپیکردنەوە و گەندەڵی و رۆتین و حزبۆکراتی و خۆسەپێنی و دیکتاتۆریی و قاچاخچیێتی و لێبڕینی مووچە و دزینی قووتی هاووڵاتییان و خەونی حوکمی ئیماراتی. 
بۆیە، بە دەنگێکی دلێر و بەرزەوە دەڵێین: بەڵێ یەکێتی خوێنی شەهیدانە، یەکێتی قوربانیدانە، یەکێتی مێژووە، یەکێتی هێزە، لەپێناوی پاراستنی کوردستان و خزمەتکردنی خاک و خەڵکەکەی تێدەکۆشین و پڕ ئیرادەین بەرامبەر هەموو ئاڵەنگارییەکان.

وتارەکانی نوسەر