مه‌رزیه فه‌ریقی، هه‌ر به ته‌نها ژنه گۆرانیبێژێك نه‌بوو، به‌ڵكو خاوه‌ن پێگه و ده‌نگێكی ئه‌وتۆ بوو، كه له ژنانی پێش خۆی نه‌ده‌چوو، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ژنه هونه‌رمه‌ندی كورد بوو، كه توانی له وتنی (سروود) سه‌ركه‌وتنێكی ئێجگار مه‌زن به‌ده‌ستبێنێت، ئه‌ویش سروودی (سڵاو بۆ پێشمه‌رگه) بوو، كه بوو به سیمبول و ده‌رخستنی ئازایه‌تی پێشمه‌رگه له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان.
مه‌رزیه، پێش ئه‌وه‌ی ببێت به هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند ناسر ره‌زازی ، له سه‌رده‌می (شا)وه گۆرانی وتووه، هه‌ر چه‌نده ماوه‌یه‌ك به هۆی پێشمه‌رگایه‌تی و پاشان چوون بۆ ئه‌وروپا دابڕاوه، به‌ڵام هه‌میشه كه ده‌ركه‌وتۆته‌وه، توانیویه‌تی دڵی هه‌واداران به‌ده‌ستبێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت له دوای ساڵی 1995ه‌وه كه گه‌ڕایه‌وه تا كۆچی دوایشی كرد، ببوو به‌ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شی دونیای گۆرانی و موزیكی كوردی و بارته‌قای هه‌موو ژنانی گۆرانیبێژ ناو‌و ناوبانگی هه‌بوو.
مه‌رزیه، له سه‌ره‌تای ساڵانی دوو هه‌زار، گه‌یشته لووتكه‌ی ناوبانگ و جگه له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌رهه‌مێكی نوێ كه هه‌م ئاوازه‌كانی راقی بوون، هه‌م شیعری گۆرانییه‌كانیش هی كۆمه‌ڵێك شاعیری ناودار بوون، كه ئه‌مه‌ش چێژی زیاتری به‌گۆرانییه‌كانی ده‌به‌خشی، هه‌روه‌ها چه‌ندین كۆنسێرتی له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت سلێمانی رێكخست، كه فرۆشی بلیتی كۆنسێرته‌كانی ئێجگار زۆربوو به به‌راورد به گۆرانیبێژه كورده‌كانی پێشخۆی به پیاوه‌كانیشه‌وه.
مه‌رزیه فه‌ریقی، له ریتمی هێواش و مام ناوه‌ند و ته‌نانه‌ت خێراشدا هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوو، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی ئه‌لبوومه‌كانیدا، هه‌موو جۆره‌كانی گۆرانی له‌خۆگرتبوو.
دیاره، ئه‌و هونه‌ره به‌رزه‌ی مه‌رزیه هه‌یبوو، به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاوكاری و ده‌ستگیرۆیی ره‌زازی هاوسه‌ری، ته‌نانه‌ت ناسر ره‌زازی وای لێده‌كات ببێته یه‌كه‌م ژنه گۆرانیبێژی كورد كه به چه‌ند شێوه‌زارێك گۆرانی بڵێت، وه‌كو سۆرانی، كرمانجی و هه‌ورامی.
مه‌رزیه، ساڵی 2003 بۆ دواجار، دوا به‌رهه‌می خۆی به ناوی (هه‌موو شه‌و) بڵاوده‌كاته‌وه. وا بڕیار ده‌بێت كه فه‌ریقی دوو ئه‌لبومی دیكه بڵاوبكاته‌وه و زۆربه‌ی كاره موزیكییه‌كانی هه‌ردوو ئه‌لبوومه‌كه‌ی به‌شێكی ته‌واو و به‌شێكیشی له قۆناغی ئاماده‌كردندا ده‌بێت، ته‌نیا ئه‌وه ده‌مێنێت ده‌نگی مه‌رزیه‌یان له‌سه‌ر تۆمار بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه مه‌رگ رێگای پێنادات ئه‌م كارانه‌ی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. چونكه له 18ی ئه‌یلولی 2005، به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه له سوید كۆچی دوایی ده‌كات و هه‌مووان تووشی شۆكێكی گه‌وره ده‌كات، من به‌ش به‌حاڵی خۆم پێموایه جارێكی تر ئه‌م ده‌نگه دووباره نابێته‌وه، چونكه مه‌رزیه ده‌نگ و سه‌دایه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو، كه ده‌توانم بڵێم نه هی ژنێكی ئاسایی بوو، نه هی پیاوێك، به‌ڵكو هی مه‌رزیه خۆی بوو!.