به گشتی جه‌نگ ده‌بێته هۆی تێكچوونی هه‌موو ئاسته‌كان و ئاسایشی گشتی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه جه‌نگی تێیدا سه‌رهه‌ڵده‌دات و پاشان ئاسایشی گشتی جیهان به پێی فراوانبوونی جه‌نگه‌كان.
وەستانی قۆناغه‌كانی گەشەسەندن
هه‌ر له كۆنه‌وه تا ئێستا جه‌نگه‌كان به‌ده‌ر له زیانی مرۆیی و ئابووری بۆته هۆی وه‌ستانی قۆناغه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه‌كان، به تایبه‌تی كاریگه‌ری خراپی كردۆته سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی تاك، كاریگه‌ری خراپی سایكۆلۆژی بۆ تاك و كۆمه‌ڵگه جێهێشتووه.
خۆ ئه‌گه‌ر جه‌نگه‌كان ناو به ناو بچووك بووبێتن و له‌ناو سنووری جوگرافی وڵاتێك، وه‌ك جه‌نگی ناوخۆ، یان كوده‌تای سه‌ربازیی له وڵاتێك كرابێت، ئه‌وا كاتێك ئه‌و جه‌نگانه فراوان ده‌بن بۆ جه‌نگی گه‌رمی نێوان دوو وڵات یان فراوانتر ده‌بن بۆ هاوپه‌یمانییه‌كان، ئه‌وا ده‌بێته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر كۆی جیهان.
ئه‌گه‌ر ململانێی سیاسیی و ئابووری و سه‌ربازی له سارده‌وه گۆڕابێت بۆ جه‌نگی گه‌رم، ئه‌وا جیهان ده‌چێته قۆناغێكی تر و مه‌ترسییه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بن.
خۆ ئه‌گه‌ر له مێژوودا جه‌نگه‌كان بچووك بووبن تا گه‌یشتۆته جه‌نگه جیهانییه‌كان، ئه‌وا جه‌نگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ماڵوێرانی گشتی بۆ جیهان دروستكردووه. ئه‌گه‌ر مرۆڤایه‌تی دوای هه‌ردوو جه‌نگه گه‌وره‌كه‌ی جیهان گه‌یشتبێته ئاستێك كه به‌ر به جه‌نگی گه‌رم بگرێت، ئه‌وا له قۆناغێكدا دوای رووخانی وارشۆ و یه‌ك جه‌مسه‌ری جیهان تا ئاستێك جه‌نگه‌كان بچووك بوون و جیهان جۆرێك له ئارامی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌گه‌ر چی بێ كه‌موكوڕی نه‌بووه، به‌ڵام ئێستا كه جیهان له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری مه‌ترسی جه‌نگێكی گه‌وره‌تردا، ئه‌وا هه‌ر له ئێستاوه كاریگه‌ری ئه‌م جه‌نگانه له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتی دروستكردووه، به تایبه‌تی له دوای جه‌نگی روسیا و ئۆكرانیا له‌سه‌ر سنووری جوگرافی وڵاتێكی وه‌ك ئۆكرانیا، ئه‌و وڵاته وێران بووه و كاریگه‌ری گه‌وره‌شی هه‌یه بۆ ئه‌گه‌ری نه‌مانی سۆپه‌رپاوه‌ر و یه‌كجه‌مسه‌ری و نیشانه‌كانی جه‌نگێكی جیهانی ماڵ وێرانكه‌ر. له‌م نێوه‌نده‌دا كارته‌كانی ئه‌م جه‌نگانه ئه‌و ماتریالانه‌ن كه ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی له‌سه‌ر به‌نده، به تایبه‌تی دوای ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ له تایوان.
ترس ئه‌وروپای داگرتووه
له سه‌ردانێكم بۆ ئه‌وروپا و ئه‌وه‌ی من له گه‌شته‌كه‌مدا بینیم، دیوی شاراوه‌ی ژیانی تاكه‌كانی وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌ناڤیا و وڵاتانی ئه‌وروپییه. ترسێكی زۆر هه‌یه، ترسی كه‌مبوونه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵا و پێداویستییه‌كانی رۆژانه، به واتایه‌كی تر بازاڕ و به‌های دراو و سایكۆلۆژیای تاك ترساوه، هه‌موو ئه‌و ترسانه دۆخێكی نه‌خوازراوی ده‌روونی بۆ تاكی ئه‌وروپی دروستكردووه كه به شاراوه‌یی له‌سه‌ر شه‌قام و به ده‌مووچاوی تاكه‌كانه‌وه ده‌بینرێت. هه‌ڵبه‌ته جیهان هه‌موو ئه‌و حاڵه‌ته‌ی هه‌یه، به‌ڵام به‌و وڵاتانه‌ی كه خاوه‌نی سامانی سروشتی نین، زیاتر ده‌رده‌كه‌وێ. ئه‌وه‌ی كه‌متر ئه‌م مه‌ترسییه‌ی تێیدا ده‌بینرێ وڵاتانی خاوەنی سامانی نه‌وتی، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وەش دۆخی جه‌نگی، تێكچوونی ژینگه‌ی سایكۆلۆژی وڵاتانی ئه‌وروپی ،ژینگه و كه‌شوهه‌وا و گۆڕانی پله‌كانی گه‌رما یه‌كێكی تره له مه‌ترسییه گه‌وره‌كانی به‌رده‌م تاكی ئه‌وروپی. ئێستا به‌ده‌ر له گرانبوونی كاڵا و پێداویستی رۆژانه، هێشتا ئه‌و وڵاتانه‌ی كه خاوه‌نی سیستمی كارگێڕی و ئابوورین نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكی زۆر ترسناك، به‌ڵام ترسی ئه‌وه‌ی كه جه‌نگ ته‌شه‌نه بكات و كارته‌كانی نێو جه‌نگه‌كان، پێداویستی ژیانی هاووڵاتیان به تایبه‌تی گاز و گه‌نم و پاشان پێداویستییه‌كانی تر، له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی ماتریالی ئه‌م پێداویستییانه، نرخ به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش ژیانی تاك بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه‌كانی رۆژانه قورس‌تر ده‌كات.
دیوێكی تری ئه‌م مه‌ترسیانه دۆخی سایكۆلۆژی تاك و كۆمه‌ڵگه‌یه كه بۆته مۆته‌كه بەسه‌ر ژیانی تاكی ئه‌وروپییەوە، له ئه‌گه‌ری ترسی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی جه‌نگ بۆ وڵاته‌كانی دیكه و كه‌مبوونه‌وه‌ی پێداویستیی كارگه‌كان و لایه‌نی ئابووری، تاكی ئه‌وروپی ئێستا ئه‌گه‌رچی ژیانی قورس بووه به ده‌ست به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكانەوە، به‌ڵام تا ئاستێك دۆخه كارگێڕی و یاسایی و ده‌سه‌ڵاته‌كان توانیویانه بۆ ئێستای ژیانی تاك دۆخه‌كه به ئارامی بهێڵنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری مه‌ترسی جه‌نگ و لێكه‌وته‌كانی بوونه‌ته زه‌نگێكی ئاگاداركردنه‌وه‌ی شاراوه كه به ده‌موچاوی تاكی ئه‌وروپییەوە ده‌بینرێت، هه‌وڵه‌كانیش بۆ دوو ئاست مایه‌ی دڵخۆشی نین، به تایبه‌تی له بواری ژینگه و جه‌نگدا.
قەیرانی خۆراک ئەوروپاشی گرتەوە