به‌یان ئیبراهیم
خانزاد ئه‌و ژنه‌ی كه له واقعی مێژوودا فه‌رمانڕه‌وایی میرنشینی سۆرانی كردووه، ژنێكی رووناكبیر و جه‌نگاوه‌ر كه تا ئێستا جێ ده‌ستی ماوه‌ته‌وه .
هه‌ڵبه‌ته ژانه‌ری رۆمان یه‌كێكه له ڕه‌گه‌زه‌كانی ئه‌ده‌ب كه مرۆڤ به ده‌ربڕینێكی جیاواز له گێڕانه‌وه‌ی رووداو و به‌سه‌رهاته‌كانی ژیانه.
رۆمانی خانزاد گێڕانه‌وه‌ی راستییه‌كانه
نووسینی رۆمانی كوردی واتا زمانێكی تۆكمه و كوردییه‌كی زۆر ره‌وان كه خوێنه‌ر بۆلای خۆی رابكێشێت، شێوه‌ی نووسینی رۆمانی خانزاد میرنشینی سۆران گێڕانه‌وه‌ی راستییه‌كه كه باس له سیما و ئازایه‌تی ژنێك ده‌كات كه سه‌ركرده بووه، هه‌ر وه‌كو له دیزاینی كتێبه‌كه‌دا دیاره ژنێكی فه‌رمانڕه‌وا به ئه‌سپ سواره‌كه‌یه‌وه له پێشی جه‌نگاوه‌ره‌كانیدایه، گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م رۆمانه خۆماڵین و له ناو جه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵی كورده‌واری هه‌ڵچێنراوه. رۆمانی خانزاد چه‌ندین جاری تر ناوه‌كه‌ی به‌گوێماندا هاتووه و زۆر جار باسی لێوه كراوه، به‌ڵام به شێوازی ئه‌م رۆمانه به چڕ و پری نه گێڕدراوه‌ته‌وه كه ئارێز عه‌بدوڵڵا به‌وردی و به زمانێكی جوان هێنایه‌وه ناو بیر‌و زه‌ینمان، ئه‌وه‌ی كه گرنگه پانتایی نێوان خوێنه‌ر و نووسه‌ره زۆرجار وه‌ك پانتایی نێوان زه‌وی و ئاسمان وایه .
به‌سه‌رهاتی خانزاد ئه‌فسانه نییه
ژیان و به‌سه‌رهاتی خانزادی فه‌رمانڕه‌وای میری سۆران ئه‌فسانه نییه، به‌ڵكو راستییه‌كی مێژووه، ئه‌و مێژووه‌ش پێمان ده‌ڵێ كه له سه‌ده‌كانی پێشوودا ژن له به‌رزترین پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بووه، خاوه‌نی گوتار و خاوه‌نی هه‌ڵبژاردنی خۆیان بوون.
گێڕانه‌وه‌ی رۆمانی خانزاد زۆر به زمانێكی ره‌وان و مانای قووڵ نووسراوه، ناوه‌ڕۆكی رۆمان و هه‌مه چه‌شنی و فره‌ڕه‌هه‌ندی رۆمانی خانزاد و گێڕانه‌وه‌ی سه‌رنجی خوێنه‌ری به‌لای خۆیدا بردووه. كاتێك ده‌ستم دایه كتێبه‌كه و بیخوێنمه‌وه هه‌ستم به‌قوڵایی برینه‌كانی سه‌ره‌تای ژنێكی ئازا و به‌هێز و بڕوا به‌خۆبوون كرد، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای لێكردم به چێژه‌وه لاپه‌ڕه به لاپه‌ڕه‌ی رۆمانه‌كه‌م ده‌خوێنده‌وه و ئازایه‌تی و بوێری خانزاد له ناو په‌ڕه‌ی كتێبه‌كه‌دا چه‌نده‌ها وێنه‌ی جوانی لا دروست ده‌كردم. ژنێك فه‌رمانڕه‌وایه ،ژنێك هۆشیاره، ژنێك عه‌شق له ناخیدا ئاماده نییه، ژنێك به عه‌قڵ و لۆژیك مامه‌ڵه‌ی سه‌ربازی و ئابووری و به‌ڕێوه‌بردن ده‌كات، له‌ناكاو ده‌چوومه ناو بیركردنه‌وه له‌وه‌ی كه ژنی سه‌ده‌كانی رابردوو خاوه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بوون كه پیاو شكۆمه‌ندی لێوه‌رگرتوون. هه‌ستم به‌وه ده‌كرد كه بۆچی به پیاویان ده‌وت جوانمێرد، به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی ژنێتییه‌وه بووه.
كاتێك میرسلێمان پاشای گه‌وره‌ی سۆران به‌سه‌ردانێك ده‌چێته به‌غدا له لایه‌ن له‌شكری ژه‌هرخوارد ده‌كرێ، دواتر له‌شكری ده‌چێته ناوچه‌ی شنگال و ناچێته‌وه هه‌ریر، دوای كوژرانی میرسلێمان خانزادی خوشكی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست،پلان داده‌نێت به زیره‌كی و لێهاتوویی، هه‌رچی زووه تۆڵه‌ی میرسلێمان بكاته‌وه له له‌شكری، به ژیرانه به سیناریۆیه‌ك بانگهێشتی له‌شكری ده‌كات، نامه‌یه‌ك بۆ له‌شكری ده‌نێرێت تا بگه‌ڕێته‌وه بۆ سۆران و له نامه‌كه‌دا پێی ده‌ڵێ: هه‌ریر و سوپای سۆران بێ تۆ شپرزه و ئاڵۆزه، له‌شكری بڕیاریدا كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ریر، به‌ڵام خانزاد ژیرانه و بوێرانه له‌شكری و جه‌نگاوه‌ره‌كانی به‌دیل ده‌گرێ و تۆڵه‌ی میرسلێمانی برای ده‌كاته‌وه له‌شكری له‌ناو ده‌بات.
خانزاد خه‌می میلله‌ته‌كه‌ی بووه نه‌ك خۆی
شۆڕه‌ژن خانزاد حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی خۆی وه‌لانا، له‌ماوه‌ی حوكمڕانییه‌كه‌ی چه‌ند جارێك له لایه‌ن ئیمپراتۆری عوسمانی و پاشای سه‌فه‌وییه‌كان داوای هاوسه‌رگیری لێكراوه و خانزاد ره‌تی كردۆته‌وه، كه خه‌می میلله‌ته‌كه‌ی زۆر له حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی له پێشترن، له رۆمانه‌كدا زۆر باس له ئازایه‌تی و بوێری خانزاد میرنشینی سۆران ده‌كرێ، یه‌كێك له ئازایه‌تی و بوێری خانزاد ئه‌وه‌بووه كه هه‌میشه خۆی له پێش جه‌نگاوه‌ره‌كانی بووه، له‌كاتی جه‌نگدا له‌گه‌ڵ عوسمانییه‌كان، خانزاد میرنشینی سۆران یه‌كێكه له‌و میرنشینه ناسراو و گه‌وره و ده‌سه‌ڵاتدارانه كه به‌تایبه‌تی بۆ سه‌رده‌می زێڕینی خانمه پاشایه‌كی گه‌وره، كه ته‌ختی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وی هێنابووه له‌رزین.
له نێوان ئه‌و هه‌مووه ناكۆكی و ململانێیه‌ی نێوان میرنشینه‌كان و كێشه و ئاڵۆزی شای ئێران و عوسمانییه‌كان توانیویه‌تی زۆر سه‌ركه‌وتوانه فه‌رمانڕه‌وایه‌تی میرنشینییه‌كه‌ی بكات و سنووری قه‌ڵه‌مڕه‌ویی خۆی فراوان بكات.
به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی رۆمانه‌كه ئه‌وكاته‌ی كه خانزادی میرنشینی سۆران فه‌رمانڕه‌وایی سۆرانی كردووه دانیشتوانی ناوچه‌كه به تایبه‌ت هه‌ریر زۆر خۆشگوزه‌ران بوون .
خانزاد چه‌ندین قه‌ڵا دروست ده‌كات
خانزاد میری سۆران له ماوه‌ی حكومڕانییه‌كه‌یدا چه‌نده‌ها كار بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌كات ، له‌چه‌ند شارێك قه‌ڵای گه‌وره دروست ده‌كات، قه‌ڵای هه‌ریر و قه‌ڵای بانه‌مان بۆ به‌رگریكردن له جه‌نگی عوسمانی و سه‌فه‌وی، چه‌ند قوتابخانه و حوجره ده‌كاته‌وه، ئه‌م خانمه له زاری میرسلێمانی برایه‌وه به‌خوشك بانگكراوه، بۆیه خه‌ڵكه‌كه‌شی هه‌ر به‌خوشك بانگیان كردووه ،لێهاتوویی فه‌رمانڕه‌وا خانزاد پێمان ده‌ڵێ له‌ناو كۆمه‌ڵی كورده‌واری ژن بوونێكی هه‌ره باڵا و جه‌وهه‌ری هه‌بووه، بۆچی ئێستا ژنانی كۆمه‌ڵی كورده‌واری ناتوانن رۆڵیان هه‌بێت ئه‌و رۆڵه ببینن كه خۆیان بن، یاخود خانزادێكمان هه‌بێت، ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت و تایبه‌تمه‌ندییان جێگه بگرێ. كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه هه‌ن ده‌كرێ وه‌ك ریسێرچێكی زانستی قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێ، بۆ نموونه رۆڵی ژنانی سه‌ده‌كانی پێشوو وه‌ك خانزادی میرنشینی سۆران، 400 ساڵ پێش ئێستا ژنێك فه‌رمانڕه‌وایی كردووه كه بوێر و به‌هێز بووه و چه‌نده‌ها پیاو له‌ژێر ده‌ستیدا بووه و فه‌رمانیان لێوه‌رگرتووه.
ئه‌و خانزاده‌ی كه گیانی خۆی به‌ختكردوه له پێناوی خاك و وڵاته‌كه‌یدا بێ كۆڵنه‌دان و بێ پاشه‌كشێ، كه‌واته سروشت سه‌لماندی ژن ئه‌و هێزه نه‌بڕاوه‌یه كه ده‌توانێ تایبه‌تمه‌ندی ژنێتیان پڕه له هزری خودڕێبه‌ری.
ژن خاوه‌نی زمان و گوتاری خۆی بووه
ژن له‌كۆندا هیچ له پاشه‌كشێدا نه‌بووه، به‌ڵكوو خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و گوتار و هه‌ڵبژاردن بووه، به‌ڵام ئێستا ژن له پاشه‌كشێدایه، بۆچی؟ چونكه ژنێتیی له ژن سه‌ندراوه‌ته‌وه، كێشه‌كه له‌ودایه ئه‌م وشه‌یه (پاشه‌كشێ) زۆر كۆمیدیانه ده‌رده‌كه‌وێت، زیاتر له دوو ئاست به‌كار دێت، سه‌ربازی و ژنان، چونكه ئێمه له‌م باشووره خێڵه‌كییه، هه‌ر شكاوین و پاشه‌كشێمان كردووه، له‌ڕووی سایكۆلۆژیه‌وه له‌م وشه‌یه ده‌ترسین، كه ئه‌مه به رای من هێنده‌ی كێشه‌یه‌كی زمانه‌وانییه، هێنده كێشه‌یه‌كی ژنانه نییه، خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ك ناوه‌رۆكیش سه‌یری بكه‌ین، ئه‌وا كورد له‌م باشووره‌ی خۆماندا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان له پاشه‌كشه‌دایه، نه‌ك ته‌نها ژنان و پێیان بڵێن نابێت پاشه‌كشه بكه‌ین، ده‌مه‌وێ بڵێم ژنێك له‌سه‌ده‌كانی پێشوو سه‌ركرده بووه و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بووه، ژن خاوه‌نی زمانی خۆی بووه، كاتێك داستانه‌كان له‌سه‌ر زمانی ژن وتراوه، واتا ژن خاوه‌نی گوتاری خۆی بووه، كاتێ ده‌ڵێ زۆربه‌ی داستان و لاوك حه‌یرانه‌كان ژن بووه له‌ناو كۆمه‌ڵگا، كه‌واته ژن خاوه‌نی پێگه و خاوه‌نی قسه‌ی خۆی بووه. كاتێ ژن گوتاری داوه قسه‌ی كردوه داستانی وتۆته‌وه، به‌مانای ئه‌وه‌یه ژن سه‌ربه‌ستی و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووه، ته‌نانه‌ت باس له عاشقبوونی خۆی ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه قه‌ده‌غه بووبێت، چۆن ده‌توانێت قسه‌بكات، كه‌واته رۆڵی ژن رۆڵی كاریگه‌ر بووه، كه‌واته ئێمه بۆ پێوانه‌كردنی كۆمه‌ڵگای خۆمان، رۆمانی خانزاد ده‌كه‌ینه پێوه‌ر.
هه‌رچه‌نده كتێب و نووسینه‌كان له‌سه‌ر خانزادی میری سۆران به كه‌می لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام ژیان و تێكۆشان و قه‌ڵا و شوێنه‌واره‌كانی هێشتا له
كوردستان ماون.