نه‌یجه‌ر یه‌كێكه له‌و 54 وڵاته‌ی كیشوه‌ری ئه‌فریقای ره‌شپێستی هه‌ژار و دواكه‌وتوو، سه‌ره‌ڕای ده‌وڵه‌مه‌ندیی، وه‌ك زۆربه‌ی وڵاتانی كیشوه‌ره‌كه خاوه‌نی گه‌لێك سه‌رچاوه‌ی سروشتییه، وه‌ك نه‌وت و گازی سروشتی و زێر و یۆرانیۆم و ... هتد. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای زه‌وی پان و به‌رین و ئاو و رووباری زۆر و ناوچه‌ی گه‌شتوگوزار و .. هتد كه هه‌موویان پایه‌كی گرنگی ئابووری و پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانین.
ئاشكرایه هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه هه‌ندێكیان سروشتین و مرۆڤ ده‌ستی تێیدا نییه، وه‌ك دیارده‌كانی كه‌مبارانی و وشكه‌ساڵی و به‌بیابانبوون و نه‌خۆشی و په‌تا گوازراوه‌كان و ...هتد. به‌ڵام هه‌ندێكی تریشیان له ئه‌نجامی داگیركاری زلهێزه‌كانه و سیاسه‌ته نامرۆییهكانیان بۆ دۆشین و چۆڕبڕكردنی سه‌روه‌ت و سامانه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست له‌به‌رامبه‌ر یارمه‌تی و كۆمه‌كی كه‌مبایه‌خ كه ناتوانێت ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه له‌و نه‌هامه‌تیانه رزگار بكات و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بوونی سه‌ركرده و پارتی سیاسی گوێ له‌مشت و به‌كرێگیراو و دهستچێنهكانی داگیركەرانن و به شێوه‌یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات و كۆمه‌ڵگه‌كانیان خستۆته خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و حزبی و بنه‌ماڵه‌كانیان و له‌ڕێگه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی وڵاته‌كانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاته كۆلۆنیالییهكانه لەڕووی نادادپه‌روه‌رییه‌وه، هه‌موو ئه‌م هۆكارانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه گه‌لانی ئه‌و كیشوه‌ره هه‌ژارترین كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهان بن و دواكه‌وتوو بن.
نه‌یجه‌ر یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه گه‌وره‌ترین رووبه‌ری زه‌وی هه‌یه له خۆرئاوای كیشوه‌ره‌كه و وڵاتێكی داخراوه و 6 وڵات ده‌وریان داوه و زۆرینه‌ی خاكه‌كه‌ی بیابان و چۆڵه و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌شی نزیكه‌ی 24 ملیۆن كه‌سه و یه‌كێكه له هه‌ژارترین وڵاتانی ئه‌فریقا و له كۆتایی سه‌ده‌ی 19 ه‌وه له‌لایه‌ن فه‌ره‌نساوه داگیركراوه و به ره‌سمیش له‌ساڵی 1922ه‌وه بۆته كۆلۆنیالییهكی فه‌ره‌نسا و ساڵی 1960 سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌ده‌ستهێناوه.
ئیدی له‌وكاته‌وه فه‌ره‌نسا چه‌ندین رێكه‌وتنی سه‌ربازیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاندووه و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی به 1500 سه‌ربازه‌وه له‌و وڵاته‌دا جێگیركردووه. نه‌یجه‌ر تا ساڵی 2021 له‌سایه‌ی حوكمڕانی دیكتاتۆریی و سه‌ربازیدا به‌ڕێوه‌براوه و له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2021 بۆ یه‌كه‌مجار له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه محه‌مه‌د بازوم له كه‌مینه‌ی عه‌ره‌بی و وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌ده‌نی هه‌ڵبژێردرا به سه‌رۆكی وڵات، بەڵام هاوپه‌یمانی فه‌ره‌نسا بوو بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه توندڕه‌وه‌كان و شه‌ریكێكی ئابووری به‌هێزی فه‌ڕه‌نسا و دوایین سه‌ركرده‌ی نزیكی فه‌ره‌نساش بوو له‌ناوچه‌كه‌دا.
گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی یۆرانیۆم
نه‌یجه‌ر بۆخۆی وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به سه‌رچاوه‌كانی وزه و گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی یۆرانیۆمی تێیدایه و حه‌وته‌م وڵاتی به‌رهه‌مهێنه له جیهاندا و یه‌ده‌گێكی گه‌وره‌ی زێڕیشی هه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌وت و خه‌ڵوز. به‌شێوه‌یه‌ك 35 % یۆڕانیۆمی فه‌ڕه‌نسا دابینده‌كات كه 70 % كاره‌بای فه‌ڕه‌نسای پێبه‌رهه‌مده‌هێنرێت و خاوه‌نی 10هه‌زار سه‌ربازه، به‌ڵام نه‌توانراوه كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوو و خۆشگوزه‌رانی تێیدا پێكهوهبنرێت.
رۆژی 27/7/2023 كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیی به‌سه‌ركردایه‌تی جه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدولڕه‌حمان چیانی، سه‌رۆك محه‌مه‌د بازومیان له ده‌سه‌ڵات خست. ئه‌م كوده‌تایه، سێیه‌م كوده‌تایه له ساڵی 2012 ه‌وه كه له مالی دراوسێ و 2017 له بۆركینافاسۆ و سودان 2019، و... هتد.
ئێستا ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی كاروباری وڵات به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و كۆمه‌ڵێك بڕیاریان له‌دژی فه‌ره‌نسا ده‌ركردووه وه‌ك، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو رێكه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانی نێوانیان و و ده‌ركردنی 1500 سه‌رباز و پچڕاندنی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له وڵاتانی نه‌یجیریا و تۆگۆ و ئهنریكا و فه‌ره‌نسادا. هه‌روه‌ها بڕینی ناردنی یۆڕانیۆم و زێڕ بۆ فه‌ڕه‌نسا، هه‌موو ئه‌م بڕیارانه كاریگه‌ریی زۆر خراپیان ده‌بێت له‌سه‌ر ئابووری فه‌ره‌نسا، چونكه فه‌ره‌نسا بۆ به‌رهه‌مێهێنانی كاره‌با پشتده‌به‌ستێت به یۆڕانیۆمی نه‌یجه‌ر و بۆ پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل پشتده‌به‌ستێت به ئاسنی مالی و بۆ پیشه‌سازی شوكۆلاته چاوی له قاوه‌ی ساحیلی عاج-ه و بۆ ته‌خته پشتده‌به‌ستێت به دارستانه‌كانی
به‌نین و...هتد.
هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی ده‌كه‌ن
هه‌ر بۆیه‌ش فه‌ره‌نسا وەڵامی توندی دایه‌وه و هه‌موو هاوكارییه مرۆیی و داراییه‌كانی له نه‌یجه‌ر بڕی و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك بازومی هه‌ڵبژێردراو ده‌كات و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش دژی كوده‌تا سهربازییهكهن، بەڵام وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی ئابووری خۆرئاوای ئه‌فریقا ناسراو به (ئیكواس) هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی ده‌كه‌ن به هه‌مان شێوه‌ی گامبیا له‌ساڵی 2017دا، بەڵام ئێستا وڵاتانی مالی و بۆركینافاسۆ ناڕازین و هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌وه راگه‌یاندنی جه‌نگه و رێگه ناده‌ین و هاوكاری هاوڕێكانیان ده‌كه‌ن. جه‌زائیر و چین و روسیاش داوای پشوودرێژی و دان به‌خۆداگرتن ده‌كه‌ن له هه‌موان و وڵاتانی ساحیلی عاج و به‌نین و سینیگال و نه‌یجیریا ئاماده‌ن، سوپا بنێرن.
به‌م شێوه‌یه ئێستا نه‌یجه‌ر و كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه و زلهێزه‌كانیشی كردۆته دووبه‌ره‌ی دژبه‌یه‌ك و هه‌رلایه‌كیش له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیانه‌وه ده‌ڕواننه كێشه‌كه، به‌ره‌ی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و وڵاتانی تری ئه‌فریقا(ئیكواس) گه‌ره‌كیانه به زۆریش بێت، سه‌رۆك بازوم بگێڕنه‌وه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ته‌نانه‌ت ده‌ستوردانی سوپا له نه‌یجه‌ر و به‌كارهێنانی هێزیش، له‌ولاشه‌وه وڵاتانی مالی و بۆركینافاسۆ و جه‌زائیر و چین و روسیا دژی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ن. چوونه ناوه‌وه‌ی سوپا بۆ ئه‌و وڵاته ئاسان نییه، چونكه وڵاتێكی پانوبهرینه و زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌شی دژی داگیركاری و چه‌وسانه‌وه و زوڵم و زۆری فه‌ره‌نسان و پشتیوانی له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانیان ده‌كه‌ن، هەڵایسانی ئه‌و جه‌نگه به‌زوویی كۆتایی نایه‌ت و ته‌واوی كیشوه‌ره‌كه‌ش و جیهانیش ده‌خاته حاڵه‌تێكی نه‌خوازراوی جه‌نگێكی درێژخایه‌نی تره‌وه هاوشێوه‌ی جه‌نگی روسیا و ئۆكرانیا.
نایانه‌وێت ژێرده‌سته بن
فه‌ره‌نسا و ئه‌مریكا ئه‌م كودهتایانه له‌م كیشوه‌ره‌دا به‌ده‌ستی روسیا و پاڵپشتی چین ده‌زانن كه ته‌ماحیان له سه‌روه‌ت و سامانی كیشوه‌ره‌كه‌دا هه‌یه و گه‌ره‌كیانه وه‌كو خۆرئاواییه‌كان سوودی لێببینن و زۆرینه‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه‌ش ئه‌وه‌یان پێی خۆشه، چونكه به‌درێژایی ساڵانی دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی كه نزیكه‌ی 70 ساڵه هیچ خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتن و ئازادییه‌كیان له خۆرئاواییه‌كانه‌وه ده‌ستنه‌كه‌وتووه، جگه له هه‌ژاری و نه‌خۆشی و برسێتی و دواكه‌وتوویی. بۆیه چیدی قبوڵیان نییه كه بۆ ئاینده‌ش هه‌روا بمێننه‌وه و ره‌نگه ته‌واوی كیشوه‌ره‌كه‌ش بگرێته‌وه له‌سایه‌ی دهسەڵاتگرتنه ده‌ستی كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ری سه‌ربازیی لاو و خوێنگه‌رمی له نموونه‌ی سه‌رۆكی بۆركینافاسۆ جه‌نه‌ڕاڵ ئیبراهیم تراوری و ئه‌سیمی غۆیتا. به ئاشكراش رایانگه‌یاندووه كه ئیدی رووده‌كه‌نه خۆرهه‌ڵات (روسیا و چین) و پشت ده‌كه‌نه خۆرئاوا، و ئه‌مه‌ش له كۆنگره‌ی لوتكه‌ی رووسیا و كیشوه‌ری ئه‌فریقادا له 27-28/7/2023 له سانپترۆسبۆرگ راگه‌یه‌نرا و روسیاش به‌ڵێنی هاوكاریی ته‌واوی كیشوه‌ره‌كه‌ی دا له‌ڕووی دابینكردنی خۆراك و ئاسایش و ته‌كنۆلۆجیاوه.
بۆیه ئاینده‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك ناڕوون چاوه‌ڕوانی كیشوه‌ره گه‌وره و هه‌ژار و برسی و دواكهوتوهكهی جیهان ده‌كات له سایه‌ی ململانێ تونده‌كانی خۆرئاوا و خۆرههڵاتییهكانهوه و له سایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی بۆ ئازادی و خۆڕزگاركردن له ته‌وقی داگیركەرانی ئه‌و كیشوه‌ره.