کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رۆڵە میحوەرییە کوردستانی و عیراقییەکەی بەرجەستەتر دەکات

08:17 - 2023-08-25
شێرزاد عادل ئێزدی
358 خوێندراوەتەوە

لە سەروبەندی نزیکبوونەوە لە ئیستیحقاقی دوو هەڵبژاردنی گرنگ، کە هەریەک لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق و کە دەیەیەکی بەسەردا رابردووە و ئەو ناوچە کوردستانییانەش دەگرێتەوە کە مادەی 140ی دەستوور دەیانگرێتەوە، لە کەرکوک، نەینەوا، سەڵاحەدین و دیالە کە بڕیارە  لە 18 ی ديسەمبەری داهاتوو  بەڕێوەبچێت و هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان  کە بڕیارە لە 25/2/2024  بەڕێوەبچێت، ئەوەش دوای ئەوەی کە دوو ساڵ  بەسەر وادەی خۆیدا تێپەڕیووە. 
ئەم کۆنگرەیە تەنانەت بەر لە تێپەڕبوونی ئەو چوار ساڵەشە کە وادەی نێوان دوو کۆنگرەیە
، ئەو بڕیارەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش سەبارەت بە بەستنی پێنجەمین کۆنگرە لە 27ی سێپتەمبەری داهاتوو،  بەوەش دەردەکەوێت  ئەم حزبە کە پارسەنگە لە هاوکێشە سیاسی و پێکهاتەییەکانی ناوچەکە و پێشەنگی هێزە دیموکراتەکانی کوردستان و عیراقیشە بەگشتی.
لە ئامادەکاری بۆ ململانێ لە گەمەی قۆناغی ئێستادایە کە لە ژانی گەشەسەندن و دەرفەت و ئاڵوگۆڕ گرتوێتی. بە خۆڕاگریی و یەکگرتوویی و خوێنی نوێ، سەرەڕای هەموو ئەو تەنگژە ناوخۆییانەی لە قۆناغەکانی رابردوودا بەخۆوەی بینیوەو زۆرێک لە لایەنە رکابەرەکانی گرەو لەسەر ئەوە دەکەن کە ئەو هەنگاوە بە لاوازبوون و لەقاودانی رۆڵەکەی دەشکێتەوە، بەڵام ئەم حزبەی کە توانی هەموو ئەوانە تێپەڕێنێت،  بەپشت بەستن بە قووڵایی بنکە جەماوەرییەکەی لەناو هەموو توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگە و ئەو پەیامە فیکریی و  سیاسییەی کە لە بەهاو بنەماکانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و چارەی خۆنووسین و سۆشیال دیموکرات و پاراستنی ئازادییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت، کە ئەوەش شۆڕشی نوێ لە حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە لە شاخەکانی کوردستانەوە بنەماکەی لە چوارچێوەی کەلتوری رابەرە مێژووییەکەی سەرۆک مام جەلال- دا داڕێژراوە. کە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی ئێستای حزبەکە رێگاکەی تەواو دەکات، 
هەروەک لەگەڵ نزیکبوونەوە لەو دوو هەڵبژاردنە عیراقی و کوردستانییە، بەستنی ئەم کۆنگرەیە، رۆڵێکی گەورە دەبینێت بۆ ئامادەکردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، تا رۆڵی مێژوویی خۆی ببینێت 
لەم چوارچێوەیەدا و کارتەکانی هێز و چالاکییەکانی رێکبخاتەوە و گوڕ بداتەخۆی بۆ داڕشتنی بژاردەی نەتەوەیی و نیشتمانی دیموکراتییە راست و رەوا کە بگونجێت لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد و گەلی عیراق بەگشتی، بە جیاوازیی خوێندنەوەی نەتەوەیی و مەزهەبی و ئایینی
  و هاوکاریش بێت لە پشتیوانیکردنی رۆڵ و ئامادەیی میحوەرییانەی کورد لە هاوکێشە ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان، لەسەر ئاستی 
هەموو بەشەکانی کوردستان نەک تەنها کوردستانی عیراق.

وتارەکانی نوسەر