کۆنگرەی سەرکەوتن

02:17 - 2023-08-29
دانـا لوقـمان بـۆتـانی
252 خوێندراوەتەوە

کۆنگرەی پێنجەم گۆڕانکارییەکی گەورەی کاروباری رێکخراوەییە، یەکێتی بەڕووی پلان و ستراتیژییەتی دوورمەودا بەرنامەکانی بۆخزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک دەست پێدەکاتەوە. گەڕانەوەیە بۆ سەر هەمان رێچکەی سەرۆک مام جەلال.
کۆنگرەی پێنجەم جیا لە بەرژەوەندییە گشتییەکان، هێلێکی تایبەت تر دەبێت و پردی نێوان هەڤاڵان و یەکێتی بەهێزتر دەکات بەتایبەتی تیشک خستنەسەر دید و بۆچوونی هەموو هەڤاڵانی ئۆرگانەکان کە لە دیداری یەکێتی خوێندنەوەیەکی وردی بۆکراوە.
هەمیشە تیشکخستنە سەر رێچکە دیموکراتییەکان ئەولەویەتی یەکێتی بووە رێکخستنەوە و خۆئامادەکردن لاپەڕەیەکی نوێی خەباتە بەرامبەر هەموو تەحەدا و گۆڕانکارییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان.
لە ئێستادا بارودۆخی عیراق و هەرێمی کوردستان و دوایین رووداوەکان بۆ پاراستنی کیانی سیاسی هەرێمی کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکان پێویستی بە گۆنگرەیەکی نیشتمانییانە و خوێندنەوەی یەکێتیانە هەیە.

وتارەکانی نوسەر