یەکێتی بە سەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی وەرچەرخانێکی نوێی سیاسی دەستپێدەکردووە، بۆ داڕشتنەوەی ھەیکەلی حزبی و کارکردن لەسەر هەمان رێچکەی رەوانشاد سەرۆک مام جەلال
ئەم ساڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دووهەمین دیداری خۆی لە شاری موسڵ دەبەستێت، لە کاتێکدا دیداری یەکەمی لە شاری سلێمانی ئەنجام دا، دیداری یەکێتیش بۆ نووسینەوەی دەستوورێکی نوێی حزبییە بە قەڵەمی دەستی جەماوەر و تێکۆشەران و چین و توێژە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگە .
وەرچەرخانێکی سیاسی نوێ
یەکێتیی؛ بە سەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی وەرچەرخانێکی نوێی سیاسی دەست پێدەکردووە، بۆ داڕشتنەوەی هەیکەلیەتی حزبی و کارکردن لەسەر هەمان رێچکەی رەوانشاد سەرۆک مام جەلال و بەردەوامیدان بەو سیاسەتەی کەلای یەکێتیی نەگۆڕە، هەندێ جار باجی قورسیشی داوە لەسەر زۆر بابەت، بەڵام قوتابخانەی سەرۆک مام جەلال پێداگرە لەو سیاسەتەی بەرژەوەندیی گشتی کۆمەڵانی خەڵک دەستەبەربکرێت .
سەنگەری بەرگری
یەکێتیی جگە لەوەی سەنگەری بەرگری بووە بۆ پاراستن و پاڵپشتی لە بەھا نیشتمانییەکان لەهەرچوار پارچەی کوردستان، ئەوا سەنگەرێکیش بووە بۆ پاڵپشتیکردنی چینی مافخوراو و بەدیهێنانی داواکارییەکانی خەڵک بە پێی سەردەمە جیاوازەکان.
ئـەمڕۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەسەر هەمان رێبازی سەرۆک مام جەلال، دەگەڕێتەوە بۆ نێو کۆڵانە قوڕەکان و دێهاتەکان و ئـۆرگانەکانی یەکێتی، بۆ ئـەوەی جەماوەری دڵسۆزی خۆی خاڵ بە خاڵی سیاسەتێکی دروست بنووسنەوە بۆ ئێستا و ئایندەی ئەم حزبە کاریگەرەی کوردستان و عیراق.
دیدار لە موسڵ
هەڵبژاردنی شاری موسڵ - یش بۆ دەستپێکردنی دووهەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گرنگی خۆی هەیە، چونکە شاری موسڵ، عیراقێکی بچوککراوەیەو هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی تێدا دەژی، لە کورد و عەرەب و موسوڵمان و مەسیحی و ئێزدی و شیعەو سوننە، بەشێک لە کوردی سەر بە ئاین و مەزهەبە جیاجیاکانی ئەوێش، دەبن بە بناغەیەکی پتەو بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.