له دوای مكوڕبوونی ماڵی شیعه له‌نێو خۆیاندا له‌سه‌ر درێژه‌دان به ناكۆكییه‌كانی نێوانیان له‌مه‌ڕ پرسی هه‌یكه‌لییه‌تی حكومه‌تی داهاتووی عیراق و مل نه‌دانی هه‌ردوو لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ماڵی شیعه به مه‌رج و داواكانییه‌كانی یه‌كتر، نیوه‌ی ئه‌و مۆڵه‌ته 40 رۆژه‌ی كه موقته‌دا سه‌در، به هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌سه‌رۆكایه‌تی مالكی به‌سه‌رچووه و هیچ ئاسۆكییه‌كیش بۆ نزیكردنه‌وه‌ی بۆچوونه جیاوازه‌كانیان دیار نییه.
ناكۆكی ناو ماڵی شیعه
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ردوو لایه‌نه ناكۆكه‌كه‌ی نێوماڵی شیعه، چاویان له كورد له‌لایه‌ك و عه‌ره‌بی سوننه له‌لایه‌كی تره، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به‌هێز بكه‌ن، هه‌رچی هاوپه‌یمانێكه‌ی مالیكی یه هه‌وه‌ڵ ده‌دا ژماره‌ی كورسیی زیاتر مۆسگه‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێكه‌ی موقته‌دا سه‌در نه‌توانێت ژماره‌ی یاسایی كۆبكاته‌وه بۆ به‌رێوه‌چوونی دانیشتنی په‌رله‌مان، سه‌دریش هه‌وڵ ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كورسییه‌كانی هاوپه‌یمانێكه‌ی مالكی كه‌م بكاته‌وه تاوه‌كو كورسی پێویست بۆ به‌رێوه‌چوونی دانیشتنی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكات، و حكومه‌تی زۆرینه پێك بهێنێت و كۆتایی به نه‌ریتی حكومه‌تی ته‌وافوقیی بهێنێت.
دۆخی ئێستای كورد له عیراق
كورد وه‌ك نه‌ته‌وه له‌نێو ئه‌و ململانێ سیاسییه‌ی كه مالكی و موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن كه‌وتۆته دۆخێكی هه‌ستیاره‌وه، له ئێستادا ماڵی كورد كێشه و ململانێی تێدایه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی پارتی، هه‌رزوو له ئیجماعی كوردی ده‌رچوو، چووه ناو هاوپه‌یمانی سێینه‌ی سه‌در سیاده پارتییه‌وه، له‌بری ئه‌وه ده‌بوو كورد خۆی به‌دوور بگرتایه و بێ لایه‌نی هه‌ڵبژاردایه و به‌یه‌ك مه‌سافه له‌هه‌ردوولا بیڕوانیایه، پێویستیش بوو به یه‌ك خیتابی سیاسیی له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك وه‌فدی سیاسیی له‌به‌غدا ئاماده‌بوایه، كه یه‌كێتی له سه‌ره‌تاوه هه‌ر به‌و جۆره جوڵایه‌وه، چونكه به پێچه‌وانه‌وه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م و كۆتا نه عه‌ره‌بی شیعه ده‌بێت و نه عه‌ره‌بی سوننه، چونكه هه‌ردوو پێكهاته‌كه‌ی به‌غدا كه بریتین له ماڵی شیعه و ماڵی سوننه له‌یه‌ك كه‌یان و قه‌واره‌دا كۆكراونه‌ته‌وه و كوردیش له قه‌واره و كیانێكی دیكه‌ی جیاوازدا، مێژووی دوای 2003یش له‌چه‌ندین بۆنه‌دا ئه‌وه‌ی ته‌ئكید و دووپاتكردۆته‌وه له هیچ پرسێكدا كه بۆ كورد وه‌ك نه‌ته‌وه هه‌ستیار و چاره‌نوسسازبووبێ چ له‌نێو قوببه‌ی په‌رله‌ماندا چ له هۆڵی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، هه‌ردوو پێكهاته‌كه‌ی نێو قه‌واره‌كه‌ی به‌غدا واته سوننه و شیعه دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردیان كردووه، جا ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندیی به كه‌ركوك و ناوچه دابرێنراوه‌كان یان به بودجه‌ی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عیراق هه‌بێت، بۆ ئه‌وان چه‌شنی شت بووه و ده‌ست له‌ناوده‌ست و براو دۆست بوون بۆ رێگریكردن له‌و خواسته‌ی كه له‌بنه‌ره‌تدا ده‌ستوور بۆ كوردی زامن كردووه.
ماڵی كورد و پۆستی سه‌رۆك كۆمار
بۆیه زۆر پێویست و زه‌روره كارێك نه‌كرێ كه ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار ببێته گرێكوێره‌یه‌ك كه كردنه‌وه‌ی گرێكه له‌ده‌ستی قه‌واره‌كه‌ی ئه‌ولا بێ، له‌لایه‌كی دیكه‌ش زۆر پێویسته ئه‌و راستییه‌ش به‌هه‌ند وه‌ربگیرێ كه نه‌ریتی سیاسیی بۆ به‌رێه‌بردنی نێوماڵی كورد له هه‌رێمی كوردستاندا له‌رابردوودا تاك لایه‌نانه نه‌بووه بۆ له‌مه‌ودواش مومكین نییه و نابێ تاك لایه‌نانه‌بێ، وه‌كو پارتی ده‌یه‌وێت، كه‌واته به‌پێی ئه‌و نه‌ریته سیاسییه كارپێكراوه ناكرێ له‌ملا پۆسته سیادییه‌كان بۆ لایه‌نێك بێت و له‌ولاشه‌وه داوا بكات له‌به‌غداش ئه‌و پۆسته سیادییه‌ی كه به‌ر كورد ده‌كه‌وێت كه سه‌رۆك كۆماره هه‌ر بۆ ئه‌وان بێ، ئه‌و جۆره بۆچوون و هه‌وڵانه جگه له‌درێژه‌دان به ناكۆكییه‌كان و قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان كه ته‌نیا و ته‌نیا گه‌ل باجه‌كه‌ی ده‌دا، هیچی تری لێ به‌دی نایه‌ت، میلله‌تیش بێ ئاگا نییه له‌م كه‌ین و به‌ینه و خوانه‌كرده سبه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆك كۆمار رووبه‌ڕووی كوردببێته‌وه ئه‌وا ده‌زانێ كێ تۆمه‌تبار ده‌كات.
پێویسته ئه‌و راستییه‌ش به‌هه‌ند وه‌ربگیرێ كه نه‌ریتی سیاسی بۆ به‌رێوە‌بردنی نێوماڵی كورد له هه‌رێمدا له‌رابردوودا تاك لایه‌نانه نه‌بووه بۆ له‌مه‌ودواش مومكین نییه و نابێ تاك لایه‌نه‌بێ