ئەگەری زۆرە هاوشێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی دوای جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانی، جارێكی دیكه به هۆی شه‌ڕی نێوان ئۆكرانیا و روسیاوه، گۆڕانكاریی له نه‌خشه و په‌یوه‌ندیی سیاسیی نێوان وڵاتانی جیهان رووبداته‌وه، هه‌رێمی كوردستانیش هه‌رچه‌نده بچوكه له كۆی نه‌خشه‌ی سیاسیی جیهاندا، به‌ڵام زۆر به‌دڵنیاییه‌وه به‌ده‌ر نابێت له ململانێ و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه، چونكه ئاماژه سیاسییه‌كان به ئاقارێكدا خۆی نمایش ده‌كات، كه په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی نێوان وڵاتانی جیهان به‌تایبه‌تیش زلهێزه‌كان، ناگه‌رێته‌وه پێش جه‌نگی نێوان ئۆكرانیا و روسیا، له‌ئه‌نجامیشدا وڵاتان به‌سه‌ر دوو بلۆكی جیاواز له‌یه‌ك دابه‌ش ده‌بن، كه هه‌ردوو بلۆكه‌كه‌ش له داهاتوودا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیاندا گرێ ده‌ده‌ن نه‌ك سیاسیی، هه‌روه‌ك پرسه‌كانی مافی مرۆڤ، مافی نه‌ته‌وه و كه‌مایه‌تییه چه‌وسێنراوه‌كان و رێكخراوه مرۆییه‌كان له كۆڕ و كۆبونه‌وه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا بریتی ده‌بن، له‌چه‌ند دێرێكی ئینشائیی نه هیچ پێشده‌خه‌ن و نه‌هیچش دواده‌خه‌ن.
هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ر نابێت له ململانێكان
هه‌رێمی كوردستانیش به هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندیی له‌یه‌ده‌گی نه‌وت و غاز به‌ده‌ر نابێت له‌چاوتێبڕین و ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ و ده‌ره‌وه، ئه‌مه چ جای به‌غدا، چونكه ئاشكرایه وڵاتانی ئه‌وروپا به گشتی و ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی له دوای كرده سه‌ربازییه‌كانی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، خۆیان راده‌هێنن كه بتوانن له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا پشت به غازی روسیا نه‌به‌ستن و چیتر رێگه نه‌ده‌ن روسیا مه‌له‌فی غازه‌كه‌ی وه‌كو فشاری سیاسیی به‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكادا به‌كاربهێنێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌دان ملیاردۆلاریان ئاماده‌كردووه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كانیان له‌پێناو جێگیركردنی نرخی سوته‌مه‌نی و خۆراك له وڵاته‌كانیان.
پلانی ستراتیژیی دوورمه‌ودا
له‌و دۆخه ناجێگره جیهانییه‌دا له بری ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد پلانی ستراتیژیی دوورمه‌ودای هه‌بێت بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته نه‌خوازراوانه‌ی كه له دوایی شه‌ڕی ئۆكرانیادا دروستبووه و ئه‌وه‌شی كه له داهاتوودا دروست ده‌بێت، كه‌چی به ئاشكرا و بێ گوێدانه مه‌ترسیی ده‌رهاویشته‌ی گۆرانكارییه چاوه‌ڕوانه‌كانی جیهان، لایه‌نێكی سیاسیی له هه‌رێمدا كه پارتی دیكوكراتی كوردستانه، هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی له به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراقدا بچوك كردۆته‌وه، كه خودی خۆی زۆر دڵنیایه به هه‌موو پێوه‌ره‌كان ئه‌و پۆسته مافی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، چونكه ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ده‌یه‌یه به‌پێی رێكه‌وتنێكی سیاسیی نێوانیان پۆسته سیادییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق له نێوان یه‌كێتی و پارتی دابه‌شكراوه، هه‌ر به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌شه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی ركاربه‌ری بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه.
هه‌رێمی كوردستانیش هه‌رچه‌نده بچووكه له كۆی نه‌خشه‌ی سیاسیی جیهاندا، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه به‌ده‌ر نابێت له ململانێ و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه
پۆسته باڵاكانی هه‌رێم
ئه‌گه‌ر بۆ له‌مه‌ودواش هه‌ر لایه‌نێكیان ئاره‌زووی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌بێت ئه‌وا زۆر ئاساییه، به‌ڵام پێویسته ته‌وقیتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه هاوكات بێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتیش كاندیدی خۆی هه‌بێت بۆ كۆی پۆسته‌كانی باڵاكانی ناو هه‌رێم.
سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد له سه‌رێـی هه‌ست به گه‌وره‌یی پێشهاته ئیقلیمیی و جیهانییه‌كان بكات و خۆی سه‌رقاڵ بكات بۆ سازدانی میتۆد و دیدگای هاوبه‌ش له یه‌ك وتاریی، یه‌ك هه‌ڵوێستیی، یه‌كگرتوویی، رێكخستنی نێوخۆیی له رووی سه‌ربازیی و دارایی، زیندووكردنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی نه‌ته‌وه‌یی كورد، نیشتمان سازیی له هزری گه‌نجاندا، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌به‌ر نه‌خوازراوه چاوه‌ڕوانکراوەکاندا بگرێ، چونكه مێژوو چه‌ند جارێك ئه‌وه‌ی دووپاتكردته‌وه، كه ته‌نیا فاكته‌ر بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد له هه‌رێمی كوردستاندا ته‌نها له یه‌كگرتووییدا به‌دیهاتووه و پێچه‌وانه‌كه‌شی له‌په‌رتبوونیدا بووه.