مه‌ریوان عه‌لی محه‌مه‌د
مه‌دلول و به‌دیهیاتی شاراوه‌ی كه له هه‌ناوی جوڵێنه‌ری خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وزدا به‌دی ده‌كرێ، ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات كه ده‌سته‌واژه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی ئیسڵاح و چه‌سپاندنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی و به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و ئارامیی و پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان له لایه‌ك و پاراستنی شكۆ و هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت و دا و دامه‌زراوه حكومییه‌كان له سه‌كۆی په‌رله‌مان و شورای حكومه‌ت جگه له‌وه‌هه‌م و سه‌راب هیچی تر نه‌بوو.
ئامانجی خۆپیشاندانه‌كان
شیوه‌نی خۆپیشانده‌ره‌كانی ناو هۆڵی په‌رله‌مان و به‌غدا، ئامانج و مه‌به‌ست لێی ته‌نها و ته‌نها پله‌و پۆسته‌كه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له خراپیی ئه‌دای ئه‌و كه‌سایه‌تییه بێ كه له‌م كاتانه‌دا له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌مه‌هانگییه‌وه كاندیدكراوه بۆ پێكهینانی حكومه‌تی نوێ، خۆ هێشتا كاندیكراو حكومه‌تی پێكنه‌هێناوه تاكو هه‌ڵسه‌نگاندنی خراپیی بۆبكرێ، خۆ ئه‌گه‌ریش له‌سه‌ر بنه‌مای دروشمی (تاقیكراوه‌كان، تاقی ناكرێنه‌وه) كاندیكراوه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌تبكرێته‌وه، ئه‌وا رووی خۆشیان ده‌گرێته‌وه، چونكه به‌شێكی زۆری كاربه‌ده‌ست و بڕیاربه‌ده‌ستی حكومه‌ته‌كانی رابردوو له ئه‌ندامانی ره‌وتی سه‌در بوون.
خۆپیشاندانی سەدرییەکان لە بەغدا
كه‌واته كۆی ئه‌و ده‌سته گه‌نده‌ڵ و نادادییه‌ی له حكومه‌ت و ده‌ستوه‌ردانی نێو بریاره‌كانی دادگا كه بێگومان هه‌بووه و هه‌یه و حه‌قیقه‌تێكی زه‌قیشه، به‌شی ره‌وته‌كه‌ی سه‌دریشی تیایه به دادگای فیدراڵیشه‌وه كه هه‌شت كه‌سن و دووانیان سه‌ر به سه‌درییه‌كانن، بۆیه به‌شه‌یتانكردنی به‌رامبه‌ر و مه‌لائیكه‌تكردنی خۆ و خۆبه‌رییكردن له‌خراپبوونی ئه‌دای هه‌موو سێكته‌ری حكومه‌ته‌كانی رابردوو، كه‌س سه‌ری ئه‌شهه‌دوبیلا ناله‌قێنێ .
ده‌رهاویشته و مه‌ترسییه‌كان
ئه‌وه‌ی له ناوچه‌ی سه‌وز و به‌غدا گوزه‌راو ده‌گوزه‌رێ له جۆشدان بۆ خۆپێشاندانی نا عه‌فه‌ویی، كه‌م ئه‌زموونی سیاسیی ده‌رده‌خات له نه‌زانیی ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه به‌هۆیانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن كه دوور نییه شه‌ڕی ناخۆیی له ناوه‌راست و باشوری عیراقی لێبكه‌وێته‌وه، بۆیه هه‌نگاوی له‌وجۆره ده‌ستبردنه بۆ داگیرساندنی چیلكه‌یه‌ك با بچوكیش بێ له‌ناو پوش و په‌لاشێكی زۆری وشكه‌وه‌بوو كه به دڵنیاییه‌وه ئاگرێكی وه‌های لێده‌كه‌وێته‌وه كوژاندنه‌وه‌كه‌ی ئاسان نابێت و له‌ده‌ست بكه‌ره‌كه‌شی ده‌رده‌چێت، چونكه له‌ناوچه‌كانی ناوه‌راست و باشووردا ئه‌وه‌ی باڵاده‌سته ته‌نها گروپی چه‌كداره‌كانی نێو حه‌شدی شه‌عبییه، كه پێكهاتوون له زیاتر له حه‌فتا گروپ و فه‌سیلی پڕ چه‌ك له تانك و زیری پۆش و موشه‌كی هه‌مه‌جۆر و فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان و چه‌كی جۆراوجۆر، له كۆی ئه‌و گروپانه‌ش ته‌نها یه‌كێكیان سه‌ر به ره‌وتی سه‌دره به ناوی (گروپی سه‌رایا ئه‌لسه‌لام)، ئه‌گه‌ر ئه‌و گروپانه به‌یه‌كدا بده‌ن، دۆزه‌خێك داده‌گیرسێت پروشیك و ده‌رهاویشته‌كانی سنوره‌كان ده‌به‌زێنن.
به هیوای ئه‌وه‌ی بارودۆخ نه‌گات به‌و ئه‌نجامه و له رێگه‌ی سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌وه له لایه‌ن سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی شیعه و هه‌روه‌ها كورد سوننه‌وه، چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌و چه‌قبه‌ستوویی سیاسیی بدۆزرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م وڵات به‌دوور بگیرێت له پێكدادان و شه‌ڕێكی نه‌خوازرا و هه‌روه‌ها پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار كه ئێستا له‌هه‌موو كات زیاتر هاووڵاتیانی عیراق پێویستیان پێیه‌تی.