تەنها چارەسەر بۆ مەسەلەی كەركوك دیدی مام جەلالە

11:26 - 2023-09-05
بڵێسە جەبار فەرمان
268 خوێندراوەتەوە

كورد لەناو خۆیدا برایەتی نازانێ و ئەم پارچە و ناوچە برای ئەو ناوچە و پارچە نییە و ئەو خێڵ برای ئەم خێڵ نییە!
كورد نەتەوەیەكی بێ برایە.
لە نێوان كورد و عەرەبدا بەو مێژووە خوێناوییەی هەیە، برایەتی و یەكتر قبووڵ كردن ئەستەمە.
وشەی التاخی و برایەتی تەنها لە شیعر و هەندێك وتاری سیاسیدا وجودی هەیە لەسەر زەوی واقیع وجودی نییە.
تەنها چارەسەر بۆ كێشەی ناوچە جێناكۆكەكان رێكەوتنی سیاسی نێوان وڵاتان و حزبە سیاسییەكانە.
كەركوك تەنها كێشەی نێوان كورد و عەرەب نییە، بەڵكو كێشەی نێوان وڵاتانی زلهێزی جیهان و وڵاتانی ئیقلیمیشە. كێشەی ناوچە جێناكۆكەكان تەنها كێشەی خاك نییە، بەڵكو كێشەی بەرژەوەندیی ئابووریی دراو، ئابووری و وزەیە.
هیوادارم هیچ كەسێك، بەبێ بوونی پڕۆژەیەكی نیشتمانی ستراتیژی فیكری خۆی بە شەهیدكردن نەدات. تەنها چارەسەر بۆ مەسەلەی كەركوك دیدی مام جەلالە، دیدگای ھاوبەشی و رێكەوتن و خوێن نەڕشتن.

وتارەکانی نوسەر