مەریوان مەسعود
(22)
كۆیه، شارێكه ئه‌وه‌نده جوان و نازداره، چی له باره‌وه بنووسیت هه‌ر كه‌مه، چونكه من خۆم ناوم ناوه «هه‌ناسه‌ی هه‌ولێر»، چونكه ئه‌گه‌ر به كۆیه‌دا بڕۆیت بۆ هه‌ولێر یان به پێچه‌وانه‌وه، هه‌ناسه‌یه‌كی خۆش و ته‌ندروست هه‌ڵده‌مژیت و به‌ناو دار و سه‌وزاییه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كانی ئیسكان و ئازادی تێپه‌ڕ ده‌بیت.
كۆیه، نه‌ك هه‌ر هونه‌ره‌كه‌ی و تیپه ناوداره‌كه‌ی (تیپی مۆسیقا باواجی)، به‌ڵكو بازاڕ و كوچه و كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كانیشی هه‌موویان ئه‌سڵن و خه‌ڵكه‌كه‌شی به فیعلی ئه‌سڵزاده‌ن.
تیپی باواجی كۆیه كه ته‌مه‌نی زیاتر له (65) ساڵه و هه‌میشه كه باسی میوزیك و گۆرانی ده‌كرێت، ناوی ئه‌م تیپه ره‌سه‌نه‌ی شاره‌كه‌ی كۆ دێت، چونكه هه‌ر له(باكوری) نه‌مره‌وه تا جیلی ئێستاش ئه‌م تیپه له پێشكه‌شكردنی هونه‌رمه‌ندان نه‌وه‌ستاوه، ئه‌وه‌ی شاره‌زای كۆیه‌ش بێت، ده‌زانێت كه دانیشتنه تایبه‌ته‌كانی كۆییان هه‌رگیز خۆشیان لێنابڕێت و من به‌ش به‌حاڵی خۆم كه نیوه‌ی ته‌مه‌نم له هه‌ولێر و نیوه‌كه‌ی ترم له سلێمانی بووه، هیچ شه‌وه‌دانیشتن و پێشكه‌شكردنی هونه‌ری میوزیكم هێنده‌ی دانیشتنی كۆییان چێژ لێنه‌بینیوه!. چونكه كۆییه‌كان هه‌موویان له كاتی وتنی گۆرانی و ژه‌نینی میوزیك ده‌بنه هونه‌رمه‌ند و چێژێك به‌دانیشتنه‌كه ده‌به‌خشن، هه‌رگیز شتی وام له هیچ شارێكی كوردستان نه‌دیوه و نه‌بیستووه!.
یه‌كه‌م به‌ركه‌وتنی من له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی كۆیه له ساڵی 1993 بوو، كاتێك وه‌كو یه‌كه‌م كاری شانۆیی به‌شدارییم له شانۆگه‌رییه‌ك كرد به ناوی (تارماییه‌كان)، كه زۆربه‌ی خوێندكاره‌كانی قۆناغی یه‌كی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر، تێیدا به‌شداربووین و دوای نمایشكردنی له شاری هه‌ولێر، بردمان له كۆیه-یش نمایشمان كرد‌و شه‌وێك میوانی كۆییان بووم، له‌و شه‌وه‌وه ئیتر جار نا جارێك سه‌ردانی كۆیه‌م كردووه و له‌وێ ماومه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكرد من گیرۆده‌ی گۆرانییه ره‌سه‌نه‌كانی ئه‌م شاره بم و ئێستاش زوو زوو حه‌زم ده‌چێته سه‌ر گۆرانییه ره‌سه‌نه‌كانی تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه و گوێم ئاشنا ده‌كه‌مه‌وه به گۆرانی: هه‌لاو هه‌لاوه گوڵێ و له‌م كوڵبه‌ی ئه‌حزانا و كالێ هه‌ی لیمۆ و به‌و به‌و ، زۆری تریش ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی من خۆم هه‌وادارێكی سه‌رسه‌ختی خاڵه تایه‌ر تۆفیق و سێوه-ی مه‌زنم، چونكه ئه‌و ده‌نگ و سه‌دا و ئه‌دایه‌ی له‌م دوانه‌دا هه‌یه، تایبه‌ته‌و چێژێكی جیاوازیان هه‌یه.
به بۆچوونی من، خاڵێكی تری سه‌ركه‌وتن و ناوداربوونی تیپی مۆسیقای باواجی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ته‌بایی و بێ جیاوازییه‌ی له نێو ئه‌ندامانی تیپه‌كه هه‌بووه له دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێستا، به‌تایبه‌ت هونه‌رمه‌ندانی موسڵمان و مه‌سیحی هیچ جیاوازییه‌كیان نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی لای كۆییان گرنگ بووه پێشكه‌شكردنی هونه‌ری راسته‌قینه بووه، جگه له‌مه‌ش كۆچی دوایی هونه‌رمه‌نده‌كانیان هه‌میشه به به‌رزی راگرتووه و یادیان كردوونه‌ته‌وه.
دواجار ده‌ڵێم: هه‌ر بمێنێت چیا بڵند و سه‌ركه‌شه‌كه‌ی (باواجی) و خۆزگه‌م به‌شه‌وێكی تر له‌گه‌ڵ كۆییه‌كان!.