کێ بەرپرسە لە قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان؟

10:08 - 2023-09-18
م- عوسمان كانی پانكەیی
376 خوێندراوەتەوە

دارایی هۆکاری سەرکەوتنی حکومڕانییە، ئەو حکومڕانییەی کە گەل بەوپەڕی بەرپرسارێتییەوە بۆ خزمەتی کۆمەڵگەکە هەڵیدەبژێرێت و چاودێریی هەنگاوەکانی دەکات.
دارایی سەرچاوەی ژیان و بژێوی خەڵکە و سەروەت و سامانی  وڵاتەکەیە، خستنەگەڕی بۆ خۆشگوزەرانی خەڵک تۆماری سەروەریی  مێژووییە بۆ هەر دەسەڵاتێک، شکسهێنانیشی بێ بایەخی دەسەڵاتە.
لە هەرێمی کوردستانیش دوای راپەڕینی 1991، لە 04-07-1992  لە دوو حزبی سەرەکی سەرکەوتووی هەڵبژاردن، پەرلەمان پێکهێنرا. 
هەموو خەڵکی کوردستان و دەوڵەتانی هاوپەیمانی، بە ئومێدەوە لە چاوەڕوانی زیاتر پێشکەوتنی ئەم دەسەڵاتە نوێیەی کوردا بوون. 
خەڵک کەوتنە ئازادانە رێوڕەسمی نەتەوەیی خۆیان دەگێڕا و بووە مایەی خۆشی بۆ بەشەکانی گەلی کوردستان. 
ورەی خەڵک هێندە بەرز بوو، لە دروشمە پیرۆز و بەنرخەکەی مامۆستایاندا دەرکەوت کە دەیانووت: سەرمان بۆ مووچە نەوی ناکەین.
 بەڕێوەبەرایەتی گومرگەکان دامەزرا بە هاوبەش و لە ناویاندا چەند دەروازییەکی سنووری کرایەوە و  بوونە سەرچاوەی دارایی هەرێم، لەسەروو هەموویانەوە دەروازەی گومرگی برایم خەلیل بوو کە خاوەنی داهاتێکی باش بوو.
بەڵام بەداخەوە لایەنی دەسەڵاتی پارتی، وەک پێویست ئامادە نەبوون ئەم دەستکەوتە لە ئاستی بەرپرسیارێتی ژیانی خەڵکدا دادپەروەرانە بخەنەکار، بە ناچاریی شەڕی ناوخۆی لێکەوتەوە لە ئەنجامی بڕیاری تاکڕەوی بۆ خۆپەرستی و دەستکەوتی تایبەتی دارایی. 
ئەمە زۆری کێشا، تا کۆتایی رژێمی بەعس و هاتنی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و نییەتی پاکی مام جەلال کۆتایی بە شەڕ هێنرا و دوو ئیدارەیی لێکدرایەوە. ئێستاش کە لایەنی کوردی لە دەسەڵاتدایە و لە عیراقیش پشکی کورد لە دەسەڵاتدا هەیە، ئەم عیراقە نوێیەش بە هەر جۆرێ بێت، هەندێک پەرۆشییان بۆ کورد و دەسەڵاتەکەی هەیە.
پشکی کورد لە بودجەدا،  ساڵانە دیاریکراوە بەو جۆرەی کە داهاتی هەرێمی کوردستان لە نەوتی و نانەوتی پاکتاو بکرێت.

 

دەبوایە ئاستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە خانەنشینانیشەوە  پوختە بکرایە و بە بەرنامەیەکی گشتگیر چارەسەربکرایە و کارئاسانیش بۆ باری دارایی و مووچە بکرایە

 

هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە 25 مارتەوە بە بڕیاری دادگای باڵای نێودەوڵەتی لە فەڕەنسا راگیراوە، ئێستاش حکومەتی عیراق و تورکیا، بەرپرسیارن لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم کە 400 هەزار بەرمیلە، بەپێی رێکەوتنی نێوانیان. 
یەکلاییکردنەوەی دارایی هەرێم و چارەسەری کێشەی ژیان و گوزەرانی خەڵک کە لەوپەڕی قەیراندایە، کەوتۆتە نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا و کێشەکەش ئاشکرایە کە هەرێم دەبێت پاکتاوی دارایی داهاتی خاڵە گومرگییەکان بەرپرسانە و راستگۆیانە بخاتە پێش چاو، ئینجا سەربەرزانە داوای پشکی هەرێم بکات. بەڵام بەرپرسی یەکەمی حکومەت زۆر بێ منەتانە خۆی بە بەرپرسیار نازانێ و کێشەکە لەسەر خۆی لادەبات.
سەرۆکی حکومەت دەیەوێت خەڵک چەواشەبکات بە تاوانبارکردنی حکومەتی عیراق، لەهەمان کاتدا بێ باکانە سەیری باری خراپ و سەختی ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی دەکات. 
دەبوایە ئاستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە خانەنشینانیشەوە بتوانرایە پوختە بکرایە و بە بەرنامەیەکی گشتگیر چارەسەربکرێت و کارئاسانیش بۆ باری دارایی و مووچە بگەڕێنرێتەوە. 
خەڵک بە گشتی لە بازاڕەکانیشدا دەبوژێنەوە. 
پێویستە یەکێتی و خەڵکە رۆشنبیرەکانی کورد و چین و توێژەکانی جەماوەری خەڵکی کورد، بەرپرسیارێتی لە ژیان و گوزەرانی خەڵک بێننە دەنگ و پەیامی ناڕەزایی بدەنە لایەنی بەرپرس لەرێی دەست خستنەسەر خاڵە ناکۆکییەکە و هێنانە پێشەوەیان لە بڕیاردان بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی.
ناکرێت لایەنێک بەتەنیا قۆرخی دارایی هەموو هەرێم بکات بۆ خۆی و لە هەمان کاتدا داوا لەحکومەتی عیراقیش بکات بوودجە و مووچەی خەڵکی پێ دابینبکات.
پەنابەرنە بەر یاسای نێودەوڵەتی و عیراقی و خۆیان سەربەرزبکەنەوە وەکو حزبی زۆرترین شەهید و رێباز و سەروەرییەکی مام جەلال لە دروشمەوە بیکەنەوە بەکردار.
هەلومەرجەکان وا بڕوات لەبەرژەوەندیی هەرێمدا نییە و هەستیارە و لەبەردەم چارەنووسی دوو هەڵبژاردنداین و تاوانە 
شکست بهێنین. 

وتارەکانی نوسەر