یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە هەڵگری دروشمی ئاشتی و پێکەوە ژیان بووە، هەموو پێکهاتە جیاجیاکانی نەینەوا لەنێو یەکێتی رۆڵێکی کارایان هەیە.
باس لە دوو خاڵ دەکەم کە دەیسلەمێنێت نەینەوا و یەکێتی دوانەیەکی لێکدانەبڕاون:
- یەکێتی لەنەینەوا: لەدوای رووخانی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003 تا 2014 رۆلێکی باڵای هەبوو لە پاراستن و بەرقەرارکردنی ئاسایشی شارەکە، لە ساڵی 2006 بۆ 2007 هەڕەشەیەکی زۆر لەسەر خێزانە کوردەکان هەبوو لە لایەن چەکدارانی قاعیده، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپێناوی بەرگریکردن لە خێزانە کوردەکان و پێکهاتەکانی شارەکە 418 پێشمەرگەی قارەمان بوونە قوربانی و شەهیدبوون.
- لەدوای شەڕی داعشیش لە2014 لە رووی چەکدارانی داعش وەستایەوە و دەیان فەرماندە و تێکۆشەری بەتوانا لەپێناوی ئازادکردنی شارەکە بوونە قوربانی .
ئێستاش یەکێتی تاکە حزبی کوردییە بارەگاکانی خۆی لە شاری موسڵ و دەوروبەری کردۆتەوە بۆ خزمەتکردنی کوردەکان و پێکهاتەکانی شارەکە.
کردنەوەی بارەگاکانی یەکێتی بۆتە پاڵپشت و هاندانێکی باش بۆ گەڕانەوەی خێزانە ئاوارە کوردەکان بۆ سەر زێدی باب و باپیرانیان.
سێیەکی دانیشتوانی پارێزگای نەینەوا، کوردن دڵنیام لیستی (إتحاد أهل نینوی)دەنگێکی زۆر بەدەستدەهێنی و زۆربەی پێکهاتەکانی شارەکە پشتگیری لەو لیستە دەکەن، چونکە کاندیدی هەموو پێکهاتەکانی تێدایە.
خەڵکی شاری موسڵ هەموو ئەمانە باش دەزانن کە یەکێتی چ قوربانییەکی داوە بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و خزمەتکردنی شارەکه، بۆیە رۆژانە سەدان سەرۆک هۆزی عەرەب و پێکهاتەکان سەردانی بارەگای مەڵبەند دەکەن و پشتگیری خۆیان بۆ لیستی یەکێتی رادەگەینن .
بەبۆچوونی من، ئەمانە ئەوە دەردەخەن کە دەنگی یەکێتی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە رێژەیەکی زۆر زیاد دەکات .
لەلایەکی تریش زۆر گەشبینم کە ئەو لیستە، سەرکەوتنێکی باش بەدەستدەهێنێت، چونکە سەرۆکی لیستەکە هەڤاڵ (ئاراس محەمەد ئاغا) سەرۆکایەتی دەکات کەسێکی بە توانا و دووربینە، چونکە لەماوەی یەک ساڵی دەست بەکاربوونی وەک لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوا، توانیویەتی سەدان سەرۆک هۆزی عەرەب و پێکهاتەکان کۆبکاتەوە و دەیان کادری زویریش بگەڕێنێتەوە بۆ بارەگاکان.
بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم کاندیدەکانی لیستی إتحاد أهل نینوی - بۆ درێژەدان بە خزمەتکردنی خەڵکی شارەکە لەسەر هەمان رێچکە و دیدی سەرۆک مام جەلال.
کورد لە موسڵ و دەوروبەری هەمیشە رۆڵی بەرچاوی هەبووە