(69)
بەڕۆمانی (عاشق) مارگرێت دۆراس-م ناسی ساڵی 1998 ، ئه‌و ژنه رۆماننووسه فه‌ره‌نسییه‌ی له‌نێوان ساڵانی 1914 بۆ 1996 ژیاوه، رۆمانی عاشق به‌ناوبانگترین به‌رهه‌مێتی ساڵی 1984 بڵاویكردۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه خه‌ڵاتی گۆنكۆری ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسی پێبه‌خشراوه، بۆ زۆربه‌ی زمانه‌كان ته‌رجه‌مه كراوه له‌وانه زمانی عه‌ره‌بی.
كۆمێنت: (رۆمانه‌كه حیكایه‌تی عه‌شقی كچێكی فه‌ره‌نسی و كوڕێكی چینی ده‌گێڕێته‌وه له‌ڤێتنام له‌سه‌رده‌می كۆلۆنیاڵی فه‌ره‌نسیدا، حیكایه‌تێكی نائومێدانه‌یه، وه‌كو كچه‌كه ده‌ڵێ: هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه زانیمان په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان بێئه‌نجامه..).
هێڵێكی باریكی نه‌بینراو هه‌یه له‌نێوان رۆمانه‌كه و ژیاننامه‌ی نووسه‌ردا، زۆرجار ئه‌زموونه‌كانی ژیانی كارەكتەری رۆمانه‌كه و ژیانی نووسه‌ر یه‌كده‌گرنه‌وه، بۆیه گه‌لێك له‌ره‌خنه‌گران به‌جۆرێك له ژیاننامه‌ی نووسه‌ری داده‌نێن، كۆمێنت: ( دۆراس رۆمانه‌كه‌ی به‌ڕاناوی كه‌سی یه‌كه‌می تاك نووسیوه، باسی ئه‌زموونی ژیانی ژنێكی حه‌فتا ساڵان ده‌كات به‌ڵام هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌یه باسی ژیانی خۆی بكات، له‌و گێڕانه‌وه‌یه‌دا یاری بهزهمهنهكان ده‌كات، لاپه‌ڕه‌كانی ژیانی خۆی هه‌ڵده‌داته‌وه..).
ئیتر تا ساڵی 2020 هیچ به‌رهه‌مێكی تری ئه‌م نووسه‌ره‌م نه‌خوێنده‌وه، ئه‌و ساڵه سێ رۆمانی كورتیم خوێنده‌وه، نه‌خۆشی مه‌رگ، كاولكردن، ئه‌و پیاوه‌ی لهههیوانهكه دانیشتووه، كه هه‌رسێكیان سه‌ر به‌شه‌پۆلی رۆمانی نوێن، ئه‌و بزووتنه‌وه ئه‌ده‌بییه‌ی باسی دۆزی گه‌وره‌و ترسناك ده‌كات به‌شێوازێكی نوێ و نامۆ، به‌و پێیه‌ی شێوازه‌كانی پێشوو ئیتر نه‌توانن دەرەقەتی ئازار و ململانێكانی مرۆڤ بێن و پێویست ده‌كات به‌زمان و شێوازێكی نوێ گوزارشتیان لێبكرێت.
نه‌خۆشی مه‌رگ.. كۆمێنت: (ده‌قه‌كه ده‌شێت قه‌سیده‌یه‌ك یان شانۆنامه بێت، باسی مرۆڤی ده‌یه‌كانی دوای دوو جه‌نگی جیهانی ده‌كات چۆن توانای خۆشویستنی له‌ده‌ستداوه!).
ئه‌و پیاوه‌ی لهههیوانهكه.. كۆمێنت: (مه‌به‌ستی رۆمانووس تێكشكاندنی هه‌موو مۆراڵێكه كه كۆمه‌ڵگه باوه‌ڕی پێی هه‌بووه، ئه‌مه‌ش وه‌كو په‌رچه كردارێك دژی جه‌نگ.. ره‌نگه هێزی رۆمانه‌كه لهزمانهكهیدا بێت بۆ گه‌یاندنی بیرۆكه‌كان به‌ڵام به وه‌رگێڕانه‌كه گه‌لێك له‌و هێزه‌ی له‌ده‌ستداوه..).
دۆراس جگه‌له رۆمان، به‌شانۆنامه و سیناریۆكانی به‌ناوبانگ بووه به‌تایبه‌تی سیناریۆی فیلمی
خۆشه‌ویسته‌كه‌م هێرۆشیما.