ته‌مه‌ن بۆ هه‌رمرۆڤێك ده‌ستپێكێكی دیاریكراوه، ژیان كاروانی پێداڕۆیشتنی ته‌مه‌نه و چۆنیه‌تی گه‌شتی ته‌مه‌نە به‌ڕێگاكانی ژیان دا، ده‌كه‌وێته سه‌ر چۆنییه‌تی بیركردنه‌وه‌كان، بیركردنه‌وه‌كانیش سه‌ره‌تا تۆوێكی بچوكن و پاشان گه‌شه ده‌كه‌ن و ده‌بنه دارێكی گه‌وره، هه‌میشه بیركردنه‌وه ئه‌رێنی و باشه‌كان بنیاتنه‌رن و داری به‌داری سه‌وزی پڕ گه‌ڵا و گوڵی لێ به‌رهه‌م دێت و ده‌بێته سایه و سێبه‌ر بۆ حه‌سانه‌وه و پشوودانی خۆت و كه‌سانی تریش، بیركردنه‌وه نه‌رێنی و رووخێنه‌ره‌كانیش ده‌بنه مایه‌ی به‌رهه‌مهێنانی داری بێ به‌ر و دڕكی ئازارده‌ر و چڵ و چێوی برینداركه‌ر، كه نه‌ك سایه‌یه‌كیان نابێت بۆ ئارامی به‌ڵكو هۆكارێكن بۆ له‌ناوچوون، ئه‌وه بیركردنه‌وه‌ته بڕیار ده‌دات تۆ چیت و چۆن بیت.
هه‌میشه بیركردنه‌وه‌كانت له‌گه‌یشتن به ئامانجه‌كه‌ت چڕ بكه‌ره‌وه، گۆشه نیگای بیركردنه‌وه‌ت له‌دیاریكردنی دیدگا و تێڕوانینی ژیانت بخه‌ره كار، له‌هه‌ر كار و كرده‌وه‌یه‌كدا، له‌هه‌ر پێگه و دۆخێكی ته‌مه‌نتدا، سه‌رنج بخه‌ره سه‌ر ئامانجی ژیانت و بیروهۆش و ئه‌ندێشه‌ت له‌خاڵی به‌ده‌ستهێنانیدا چڕبكه‌ره‌وه، مه‌هێڵه له‌كاروانی ژیان دا رچه‌رێ و توله‌ڕێیه كورته‌كان ته‌مه‌نت به‌لاڕێدا به‌رن، شاڕێگه‌ی ژیانت بگره و به‌ره‌و لوتكه و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كه‌ت به‌رنامه‌ڕێژی بكه و هه‌نگاوبنێ، ژیریی له‌وه‌دایه بزانیت چۆن بیركردنه‌وه‌كانت به‌گه‌ڕ بخه‌یت و چۆن ده‌گه‌یت به‌وه‌ی له‌ژیان ده‌یخوازیت.
بیركردنه‌وه‌ی گه‌وره و پیاده‌كردنی نیشانه‌ی مه‌زنێتی مرۆڤه، كاتێك مرۆڤ بیركردنه‌وه‌یه‌كی نایابی هه‌یه و به‌توانا و شاره‌زاییه‌وه ده‌یكات به‌كردار، ئه‌وا وه‌ك ئه‌وه وایه چاڵ و چۆڵیه‌كانی جه‌سته بكات به باڵاخانه و بیابانی ته‌مه‌ن بكات به گوڵجاڕ، كۆبونه‌وه‌ی بیرۆكه باشه‌كان و كرداره به‌سووده‌كان تێكڕا ئه‌زموونی باش ده‌خه‌نه سه‌ر خه‌رمانی ژیان.
جیاوازبوون له‌ژیاندا به‌رهه‌می بیركردنه‌وه و پیاده‌كردنی بیركردنه‌وه‌كانه،بیركردنه‌وه‌ی فراوان پانتایی بینین له‌ژیان زیاد ده‌كات، مه‌ودای بیركردنه‌وه‌ت تا كوێ بچێت شاره‌زایی و ئه‌زمونت تا ئه‌و شوێنه ده‌بێت، بیركردنه‌وه‌ی باش و روون تاریكی راده‌ماڵێت.
مه‌زنه‌كان ئه‌وانه‌ن به‌بیركردنه‌وه‌یان گه‌وره ده‌بن، ئه‌وانه‌ی له‌بیریان چووه بیربكه‌نه‌وه هه‌ر به‌بچووكی ده‌مێننه‌وه و ژیان ده‌رفه‌تی گه‌وره‌بوونیان پێنادات.