له ره‌وشی ئابووری هه‌ر وڵاتێكدا بۆ دابینكردن و پڕكردنه‌وه‌ی خواست و دواكاری و پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك پێوانه‌ی قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كردن هه‌یه، له‌هه‌ر وڵاتێكیشدا ئاست و رێژه‌ی سه‌دی ئه‌و بوارانه به جۆرێكه، واتا ئابوورییه‌كی سه‌قامگیرو پته‌و په‌یوه‌سته به ئاستی قورسایی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی، نه‌ك پشتبه‌ستن به به‌رهه‌مهینانی ده‌ركی، بۆ ئه‌وه‌ی جموجۆڵی پیشه‌یی و هێزی كار بجوڵێت و دڵنیایی و سه‌قامگیری و هاوسه‌نگی مسۆگه‌ر بێت و له ئاینده‌دا به‌رگه‌ی هه‌ر گه‌مارۆدان و قه‌یران و هه‌ڵاوسانێك بگرن.
ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاستی هاورده‌كردنیان زیاتره له هه‌نارده‌كردن دووچاری كورتهێنانی ئه‌ژماری ئێستا (حسابی جاره‌كی) ده‌بن، ئه‌ویش به جۆڕێك دروست ده‌بێت و رووده‌دات كاتێك ئاستی هاورده‌كردنی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاری زیاتر بێت له ئاستی كاڵا و كه‌لوپه‌لی هه‌نارده‌كراو.
كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری دروست و به‌جێ هه‌ن ده‌ستنیشانی هۆكاری دروستبوونی كورتهێنانی حسابی جاره‌كی ده‌كه‌ن، له‌وانه: گه‌شه‌ی ئابووری و داهات، پاره‌ی قه‌رز، به‌های دراو و ئاڵوگۆڕ، دابه‌زینی توانای كێبڕكێ، به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان، هاورده‌كردن ..هتد.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر داهاتی نیشتیمانی و گه‌شه‌ی ئابووری هه‌ر وڵاتێك له ئاستێكی پێوانه‌یی به‌رزدا بێت، خه‌ڵك زیاتر داهاتیان له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێت بۆ كڕین و به‌كارهێنانی كاڵاكان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆ نه‌توانێت پێداویستییه‌كان پڕبكاته‌وه، ئه‌وا به‌كارهێنه‌ران ناچارده‌بن به‌كاربه‌ری كه‌لوپه‌لی هاورده‌بن.
ئه‌گه‌ر بوژانه‌وه‌ی ئابووری هه‌ر وڵاتێك خێرا تر بێت له‌چاو وڵاته‌كانی ده‌وروبه‌ری، ده‌بێته هۆی زیاد بوونی خه‌رجی هاورده‌كردن، به‌ڵام گه‌شه‌ی هه‌نارده‌كردنی خاو ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیادبوونی به‌های دراویش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ركابه‌ری و كێبڕكێیی كه‌متر بێت و هاورده‌كردن هه‌رزانتر بكه‌وێت، وه‌ك به‌های دیناری عیراقی به‌رامبه‌ر به لیره‌ی توركی و تمه‌نی ئێرانی.
به‌های دراوی هه‌ر وڵاتێك به‌رزتر بێت له وڵاتانی دیكه، ده‌بێته هۆی زیادبوونی كه‌لوپه‌ل و كاڵای هاورده‌كردن، چونكه نرخی كاڵا و كه‌لوپه‌له هاورده‌كراوه‌كان هه‌رزانتر ده‌كه‌وێت له كاڵا و شمه‌كی ناوخۆیی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌كی زیاتر كه‌لوپه‌ل و شمه‌ك هاورده ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌نارده‌كردن ده‌بێته شتێكی بێركابه‌ری و كێبڕكێ و كورتهێنان و دابه‌زینی بڕی هه‌نارده‌كردنیش رووده‌دات.
له عیراق به گشتی و به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه قه‌باره‌ی هاورده‌و هه‌نارده‌كردن له ئاستی پێویستدا نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی لاوازه و ئابوورییه‌كی تاك سه‌رچاوه‌یی هه‌یه و ته‌نها پشت به كه‌رتی نه‌وت ده‌به‌ستێت، بۆیه‌ش عیراق بۆته مه‌یدانی ساغكردنه‌وه‌ی شمه‌ك و كه‌لوپه‌لی هاورده.
له‌هه‌ر وڵاتێكدا قه‌باره‌ی دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنانی هه‌نارده‌كردن رووبدات، توانای كێبڕكێیكردنی نابێت و تووشی كورتهێنانی به‌رده‌وام ده‌بێت، له هاوسه‌نگكردنی بازرگانیدا.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵاوسانی وڵاتێك خێراتر و به‌رزتر بێت له ركابه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی، ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردن كه‌متر ركابه‌ری بكات و هاورده‌كردن به‌هێزتر بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری تێكچوونی ئه‌ژمێری ئێستای و ره‌نگه هه‌ڵاوسانیش ببێته هۆی دابه‌زینی به‌های دراوی به‌رامبه‌ر وڵاتانی دیكه. ئه‌گه‌ر هاوبه‌شه بازرگانه‌كانی هه‌ر وڵاتێك گه‌شه‌ی ئابووری نه‌رێنی تاقیبكه‌نه‌وه، ئه‌وه واده‌كات كه‌متر هه‌نارده‌كراوه‌كان بكڕن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات حسابی جاره‌كی ئه‌و وڵاته دووچاری پاشه‌كشه و دۆخی به‌ره‌و خراپتر بچێت، ئه‌و وڵاتانه‌ش بۆ مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان قه‌رز ده‌كه‌ن، دۆخی ئه‌ژمێری ئێستایان سه‌قامگیریی له‌ده‌ست ده‌دات.