(24)
به‌و پێیه‌ی گوێگرێكی باشی میوزیك و گۆرانی كوردییم، بۆیه پێموایه یه‌كێك له قورسترین شێوازه‌كانی گۆرانی وتن، شێوازی هه‌ورامییه، یان شێوازی سیاچه‌مانه‌یه، چونكه له‌م شێوازه‌دا، ده‌نگخۆشی و ده‌نگبێژی بنچینه‌یه، نه میوزیك هه‌یه و نه ئیقاع، به‌ڵكو ده‌نگ هه‌موو شتێك دروست ده‌كات، ئه‌وه‌ی ده‌نگخۆش نه‌بێت، ناتوانێت به ئاسانی گۆرانی هه‌ورامی به چه‌پڵه‌وه بڵێت !.
جگه له‌مه‌ش گۆرانی هه‌ورامی به بۆچوونی من له دیوی كوردستانی باشوور، تازه‌یه و مێژوویه‌كی زۆری نییه، به‌ڵكو مێژووه‌كه‌ی و گۆرانیبێژه باش و ناوداره‌كانی ئه‌م شێوازی گۆرانییه له دیوی كوردستانی رۆژهه‌ڵاته.
بۆیه وه‌كو چۆن من پێموایه (گۆرانی میللی و به‌ندبێژی) سه‌رچاوه‌كه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵاته، بێگومان دیاره بۆ گۆرانی هه‌ورامیش ئه‌م بۆچوونه هه‌ر راسته. چونكه هونه‌ری هه‌ورامان، هونه‌رێكی به‌رز و قورسه، ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌به‌روارد به شێوازی گۆرانییه‌كانی تر، گۆرانیبێژی كه‌متر ده‌ربكه‌وێت له هه‌ورامان، به‌تایبه‌ت له دیوی خۆمان (باشوور).
دیاره، به‌ناوبانگترین ده‌نگبێژی هه‌ورامی، هونه‌رمه‌ندی پایه‌به‌رز (عوسمان كێمنه‌یی یان هه‌ورامی)یه، چونكه تاكه هونه‌رمه‌نده له هه‌ردوو دیوه‌كه‌ی هه‌ورامان و كوردستان به گشتیی خه‌ڵك حه‌ز به ده‌نگ و ره‌نگ و ئه‌دای ده‌كه‌ن، جا به میوزیك بێت یان بێ میوزیك، چونكه ئه‌و سیاچه‌مانانه‌ی ئه‌و ده‌یڵێت، جۆره هونه‌رێكی باڵای تێدایه، كه ده‌یسه‌لمێنێت هونه‌ری هه‌ورامی چه‌نده به‌رز و شازه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ره‌سه‌نه، كه خۆی له رۆژهه‌ڵات له دایكبووه، به‌ڵام ئه‌ستێره‌ی هونه‌ری له باشوور گه‌شتره، چونكه هیچ هونه‌رمه‌ندێك یان ده‌نگبێژێكی هه‌ورامیم له جیلی پێشوو و له‌م جیله‌ش نه‌دیوه، كه سه‌رسام نه‌بێت به عوسمان هه‌ورامی، چونكه ئه‌م زاته، كه ته‌مه‌نی به‌ره‌و 88 ساڵ ده‌چێت، هه‌میشه هونه‌رێك به‌رز نه‌بووبێت، پێشكه‌شی نه‌كردووه.
له راستیدا، له‌م رۆژانه، به سودفه، سایتێكی هونه‌ریم كه‌وته به‌رچاو، كه گۆرانییه‌كانی عوسمان هه‌ورامی هه‌موو پۆلێن كردووه، به شیعره‌وه دایناوه و به ئاستێكی به‌رز دیزاینی بۆ كراوه، كه ئه‌مه‌ش وه‌كو ده‌ڵێن كۆڵێ دڵخۆشی كردم، چونكه تێگه‌یشتم ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كاره‌یان كردووه، له خۆشه‌ویستی هونه‌ره به‌رزه‌كه‌ی كێمنه‌یی ئه‌وه‌یان كردووه، كه ئه‌مه‌ش جێگای هه‌م دڵخۆشی و هه‌م ده‌ستخۆشییه.
گۆرانی هه‌ورامی، ئه‌وه‌نده‌ی من موتابه‌عه‌م كردووه، ته‌نیا چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك توانیویانه سه‌ركه‌وتووبن تێیدا، چونكه ئه‌م هونه‌ره پشت به ته‌كنیكی میكسه‌ر و ده‌نگ و كاره‌بایی نابه‌ستێت، به‌ڵكو ده‌بێت له بنچینه‌دا خۆت ده‌نگت خۆش بێت و توانای ئه‌وه‌ت هه‌بێت به‌سه‌ر هونه‌ره‌كه‌دا زاڵ بیت، چونكه به‌داخه‌وه هه‌رچه‌نده زۆربه‌مان شێوه‌زاری هه‌ورامی نازانین، به‌ڵام له‌وه ده‌گه‌ین كه گۆرانی هه‌ورامی ته‌نیا ریزكردنی وشه نییه، به‌ڵكو ده‌بێت سه‌دا و ئه‌دائێكی وه‌كو عوسمان هه‌ورامیت هه‌بێت، ئینجا به خۆت بڵێیت من هونه‌رمه‌ندم و گۆرانی هه‌ورامی ده‌چڕم.