ھاوڕێ رواندزی
چەند رۆژێکە ھەرچی کەناڵی کوردی و عەرەبی و ...ھتد، بەھەموو جۆرەکانیەوە، پەیچی رەسمی و ناڕەسمی و فەیک و سێبەر خەریکی ھەواڵی جۆراو جۆرن لەبارەی کۆنگرەی پێنجی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، ئەمە دەرخەری ئەوەیە یەکێتی رۆژ بە رۆژ بەرەو گەورەتر و فراوانتر و گەشەکردنی بێسنوور دەڕوات.
کۆنگرەی یەکێتی بەوانەی دڵخۆشن پێی و ئەوانەی تیر و توانجیشی لێدەدەن یەکێتی ھەر بەگەورەیی دەھێڵێتەوە.
قەت لەو بڕوایە دانیم ھەڤاڵێک لەدڵەوە ئەگەر ئێستا نیگەرانیش بیت پێی خۆشی بیت یەکێتی سەرنەکەوێت، ئەوەی رۆژێک لە رۆژان خەباتی راستەقینەی کردبێ لەم حزبە رەنگە بڕەنجی بەڵام وەک رۆژی رووناک دیارە ھەمیشە دڵی بۆ یەکێتی لێدەدات.
مادام ئازادی ھەیە با رەخنەش ھەبێت، بەڵام رەخنەیەک بۆ گەشەکردنی زیاتر بێت نەوەک بۆ دواوە بێت.
ئێستا یەکێتی لە
ناو کۆنگرەی پێنجە لە نزیکەوە لەوێ نیم، بەڵام وەک کادیرێکی بەوەفا و بەمەبدەئی یەکێتی تەمەنای باشترین سەرکەوتنی بۆ دەکەم، چونکە چەند یەکێتی بەھێز بێت من لەشوێنی خۆم بەھێز دەبم، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەھێز دەبن.
ئەو چەند رۆژە ئەوەندە بۆ یەکێتی بەسە لەھەموو ماڵێک باس باسی کۆنگرەی یەکێتییە، بەتایبەت بۆ جیلی ئێستا، گەنج و لاوەکانمان ئاشنا بوون بەمێژوو و سەروەرییەکانی یەکێتی، زانیشیان بۆ داھاتوو یەکێتی، بۆ پاراستنی مافی خەڵک، ئازادی، پارێزگاری لەکەرامەت و قووت و بژێوی ھاووڵاتیان دەکات، بە یەک ئاراستە و یەک بڕیار خەبات وەک ھەمیشە. بەسەرۆکایەتی ھەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان.