بنار محەمەد
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی کۆتاییهات، لەگەڵیشیدا پیلانی ناحەزان بۆ لێکترازانی یەکێتی، خۆی ئاوێتەی گۆڕ کرد، ئەمە بۆ یەکێتییەکان مژدە و ئیلهامە بۆ برەودان بە پڕۆژەی کوردستانیی سەرۆک مام جەلال.
یەکێتی هەردەم حزبی هەڵسانەوە و گەشانەوە بووە، ئاخر خۆ دەبێ ئەو حزبەی لە گەلەوە بۆ گەل بوو، هەمیشە نوێببێتەوە و بەرەو لووتکە هەنگاوبنێت.
سەیر نییە هیچ، یەکێتی لەسەر شاڕێی هیوای خەڵک هەنگاوبنێ، بۆ ئاوەدانی سەرمەشق و بۆ بەرگریکردن لە کوردستان تەنها هێزی پشت پێ بەستوو بێ، بەردەبازی نەتەوەیەکی لە خاچدراو بێ.
مێژووی یەکێتی، هەروا فڕینی تەوارەکانێتی بەرەو لووتکە، سەرشاخ گرتنە لە دوژمن و رۆیشتنە لەسەر راستەڕێی خەباتی کوردانە، ئیتر هەروا کاروانەکەش بەردەوامیی دەبێ.
هێزی یەکێتی چاوگەکەی گەلە، گەلی نەبەزێنراو و خاوەن ئیرادە، چونکە یەکێتی بۆ گەل بووە، بۆیە هەر بۆ گەلیش تێدەکۆشێ.
پێنج تەنها ژمارەیە و کاروانیش دوور لەسەر رێی گەلێکی جینۆسایدکراو، هەر مێژووە یەکێتی دەیژمێرێ و دەستکەوت بۆ هەموان کۆدەکاتەوە.
یەکێتی بازووی پێشمەرگە و وزەی گەنج و ئەزموونی شۆڕەسوارەکانێتی، شاڕێی خەباتی ژن و سەرکەوتنە بەرەو لووتکە، کاروانی سەوزی کوردایەتییە، نەبەزینە لەو کاتانەی زۆرێک بێ هیوا دەبن.
کاروانی سەوز هەر بەرەو لووتکە دەڕوات، رۆژ و مانگ و ساڵ و ژمارە ناناسێ، غەدرە نەبیتە رێبواری ئەو کاروانەی پێشتر مام و ئێستاش سەرۆک بافڵ پێشڕەویەتی.
یەکێتی شانازیی خەباتی سەدەی بێ دەوڵەتیی کوردە، داهێنەر و سەرمەشقە، هیوا و پەیژەی سەرکەوتنە، پووچەڵکەرەوەی خەونی ناحەزانێتی، هەوری بارانی رەحمەتە.
نە سەفین لە بن دێ و نە یەکێتی، یەکەمیان کردەی خوای خوڵقێنەر و دوەمیشیان هەر بۆ خزمەتی مرۆی خوا دروستکراون، مادام نییەتی خزمەتی خەڵکە، ئیتر مەعلومە هەر دەگەینە لووتکە.
لەم کوردستانە، هیچ هێزێک نییە وەکو یەکێتی بۆ خەڵک خوڵقابێت، مێژوو سەلماندویەتی، خەڵکەکەش دەیپارێزن، بۆیە کاروانەکە هەر دەڕوا و مەشخەڵەکەش هەر دەگەشێتەوە.
کۆنگرە سەلماندی یەکێتی هەر سەرمەشقە و بۆ ئاسۆ دەڕوانێ، زوو یان درەنگ دەگاتە جێ.
بەرهەمی سەرکەوتنی کۆنگرە، لە قۆناغەکانی بەردەمماندا دەردەکەوێت