رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان

09:50 - 2023-11-27
بنار محەمەد
479 خوێندراوەتەوە

رۆژی جیهانیی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، هەموو ساڵێک لە 25-11 وەک رۆژێک بۆ نەهێشتن و بەرەنگاربوونەوەی‌ توندوتیژی‌ دژ بە ژنان یاد دەکرێتەوە، دەکرێ بڵێین توندوتیژی‌ دەروونی‌ هەمان کاریگەریی‌ و ئازاری‌ توندوتیژی‌ جەستەیی لەسەر ژنان هەیە  و بۆ کۆمەڵگەیەکی‌ تەندروست پێویستە زیاتر رێز لە ژنان بگیرێت.
بۆ یەکەمجار  لە ساڵی‌ 1960، پاش کوشتنی‌ سێ ژنە چالاکوانی‌ سیاسی‌ کە بە (خوشکانی‌ میراباڵ) ناسرابوون بەناوەکانی( پاتریا، مینرا، ماریا ترێزا ) 
بە شێوەیەکی‌ دڕندانە لە 25 ی نۆڤەمبەری ساڵی  1960 لە دۆمێنیکان لەلایەن دەست و پێوەندەکانی (رافائیل ترۆجیلۆ) تیرۆرکران.
چالاکوانان  لە ئەمریکای‌ لاتین و ناوچەکانی‌ کاریبی‌ دژ بەم پێشێلکاری‌ و کوشتن، کار بۆ چەسپاندنی‌ مافەکانی‌ ژنان دەکەن و داوایانکرد ئەم رۆژە بە رەسمی‌ بناسێنرێت بۆ وەستاندن و نەهێشتنی‌ توندوتیژی‌ دژ بە ژنان. لە کۆتاییدا و لە ساڵی‌1999 ئەم رۆژە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە رەسمی ناسێنرا وەک رۆژێک بۆ نەهێشتنی‌ توندوتیژی‌ دژ بە ژنان .
سەرەکیترین ئامانجی‌ دیاریکردنی‌ ئەم رۆژە وەک رۆژێک بۆ بەرەنگاربونەوەی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان نەهێشتنی‌ ئەو توندوتیژییە زۆرانەیە کە بەرامبەر بە ژنان دەکرێت لە زۆرینەی‌ ناوچەکانی‌ جیهاندا بە وڵاتە پێشکەوتووەکانیشەوە، ژنان لە ژیانیاندا رووبەڕووی‌ چەندان توندوتیژی‌ دەبنەوە  لە رووی‌ جەستەیی و دەروونی‌ و سۆزداری داوا دەکرێت ئەم بەندکردن و کۆتکردنەی‌ ژیانی‌ ژنان کۆتایی بێت.
لەم رۆژەدا لە زۆرینەی‌ وڵاتانی‌  جیهانەوە چەندین کەمپین و ۆرکشۆپ و هەڵمەت دەکرێت بۆ هۆشیارکردنەوەی‌ خەڵک، سەبارەت بە مافەکانی‌ ژنان و نەهێشتنی‌ توندوتیژی لە دژیان، جا توندوتیژی‌ جەستەیی بێت یاخود دەروونی‌ .
لەڕێگەی‌ ئەم هۆشیارکردنەوانەوە داوا لە هەموو کەسێک دەکرێت زیاتر مێشک کراوە بێت و رۆشنبیرییان زیاتر بێت دەربارەی‌ ئەو کەم و کورتییانەی‌ کە هەیە دەربارەی‌ نەبوونی‌ زانیاری‌ لەسەر مافەکانی‌ ژنان و رایدەگەیەنن هەر توندوتیژییەک لە هەر کۆمەڵگەیەکدا بەرامبەر ژنان بکرێت دەرخەری‌ نەخۆشبوونی‌ ئەو کۆمەڵگەیەیە.
‏‎بەپێی‌ راپۆرتێکی‌ نەتەوە یەکرگرتوەکانیش لە سێ ژندا یەکێکیان  رووبەڕووی‌ ئازاری‌ جەستەیی و دەستدرێژی‌ سێکسی‌ دەبنەوە، نیوەی‌ ژمارەی‌ ئەو ژنانەی‌ دەکوژرێن لە جیهاندا لەسەر دەستی‌ مێردەکانیان یاخود خێزانەکانیانە و کوشتنی‌ ژنان هۆکارێکی‌ سەرەکی‌ مردنی‌ ژنانە لە جیهاندا.
وەک هەر ناوچەیەکی‌ دیکەی‌ جیهان ئەم یادە لە کوردستانیش دەکرێتەوە و لەم رۆژەدا چەندین ۆرکشۆپ و هەڵمەتی‌ هۆشیارکردنەوە بەڕێوەدەچێت و داوا دەکرێت کە چیتر ژنان لە رووی‌ جەستەیی و دەروونییەوە ئازار نەدرێن.
ئامانجی بنبڕکردنی توندوتیژیی جێندەری و دابینکردنی دادوەریی، وێڕای‌ سه‌ختییه‌كان، بەتایبەتی دوای سەرهەڵدانی داعش و تاوانه‌كانی‌ و جینۆسایدی ئێزیدییان کە بوونە هۆی دروستبوونی قەیرانی گەورەی مرۆیی، هەرێمی کوردستان توانیویەتی بە شێوازێکی دروست و شایسته‌ مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکات.

زمانی گفتوگۆ باشترین رێگە بۆ چارەسەر

وتارەکانی نوسەر