مەریوان مەسعود
(25)
راستییه‌كی تاڵ هه‌یه، له بواری میوزیك و گۆرانی ده‌بێت راشكاوانه بیڵێم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا، هونه‌ری زیندوو به تایبه‌ت كۆنسێرتی میوزیك و گۆرانی هه‌رده‌م چێژه‌كه‌ی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داره‌كان بووه، هه‌میشه‌ش هه‌ژار و نه‌داره‌كان یان به رادیۆ یان دواتر به ته‌سجیل گوێیان لێگرتووه. چونكه بلیتی كۆنسێرته‌كان له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا به خه‌ڵكی هه‌ژار نه‌كڕراوه، به‌ڵكو ته‌نیا خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بلیتیان بڕیوه و ئاماده‌ی لایڤه‌كان بوونه، داماوه‌كانیش له چایخانه و شوێنه گشتییه‌كان به رادیۆ گوێیان لێگرتووه.
بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رنجبده‌ین، ده‌بینین، مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی ئێستا ناویان ناوه (لایڤ میوزیك) هه‌مان تاس و حه‌مامی جارانه، چونكه ته‌نیا گه‌نج و خێزانه خواپێداوه‌كان ده‌چنه ئوتێل و رێستۆرانته ئه‌ستێره زۆره‌كان و بلیتی بۆفیه‌ی كراوه‌ی خواردن و لایڤ میوزیك ده‌بڕن، هه‌ژاره‌كانیش ده‌بێت له دیجیتاڵ میدیاكانه‌وه گوێ له لایڤ میوزیكه‌كان بگرن ئه‌ویش به پچڕ پچڕی و ده‌نگێكی خراپه‌وه!.
دیاره ئه‌م قسانه بۆ ئه‌وه نییه كه خوانه‌خواسته هونه‌ری باڵای جاران به لایڤ میوزیكه بێ مسته‌وایه‌كانی ئێستا به‌راورد بكه‌م، به‌ڵام وه‌ك نموونه ئاماژه‌م بۆ كردووه.
ئه‌مه‌ش وای لێكردووم بكه‌ومه گومانه‌وه له‌و وته‌یه‌ی كه ده‌وترێت هونه‌ر بۆ هه‌مووانه، یان هونه‌ر بۆ گه‌له، چونكه (گه‌ل)ی داماو به‌رده‌وام هونه‌ری ده‌ستی دووی پێده‌گات، ده‌ستی یه‌كه‌م و سپێشه‌ڵه‌كه‌ش بۆ خواپێداوه‌كانه، كه دڵنیام به قه‌د هه‌ژاره‌كان چێژ له میوزیك نابینن!.
هه‌وێنی ئه‌م بۆچوونه‌شم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند رۆژی رابردوو، كاتێك چه‌ند بلیتێكی ئاهه‌نگی خانمی میسری ئوم كه‌لسومم بینی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرابۆوه، كه له‌سه‌رده‌می خۆی بلیته‌كانی ئه‌وه‌نده گران بووه، ته‌نیا سه‌رۆك و وه‌زیر و گزیره‌كان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ئاماده‌ی كۆنسێرته‌كانی بوونه، ئه‌مه‌ش وای لێكردم بچم چه‌ند كۆنسێرتێكی ئه‌م خانمه گه‌وره‌یه سه‌یر بكه‌مه‌وه، كه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له هۆڵه‌كه دانیشتوون هه‌موویان خانه‌دان و خواپێداون و جلوبه‌رگی گرانبه‌هایان له‌به‌ره.
بێگومان من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم هونه‌ر به كه‌م سه‌یر بكرێت و داهاتی نه‌بێت بۆ هونه‌رمه‌نده‌كه و تیپه‌كه‌ی له‌گه‌ڵیه‌تی، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه چۆن خواپێداوه‌كان حه‌زیان به هونه‌ره، به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌ژاره‌كانیش چێژ له هونه‌ر وه‌رده‌گرن و ده‌بێت له‌و نێوه‌نده‌دا یه‌كسانییه‌ك هه‌بێت، دیاره من كاتێك ئه‌م قسانه ده‌كه‌م هه‌رگیز سه‌رسام نیم به گه‌عده‌ی میللی و لایڤ میوزیكی شه‌وانه، ئه‌گه‌ر پاره‌داریش بم ناچم بۆ ئه‌م شتانه، به‌ڵام هه‌موو خه‌ڵك وه‌كو من بیر ناكاته‌وه و داخۆ چه‌ند كه‌س به داڵغه‌ی لایڤ میوزیكی شه‌وانه چاوی ده‌چێته خه‌وه‌وه؟!.