داستانەکانی سـەدەی 21

10:25 - 2023-10-17
دانـا لوقـمان بـۆتـانی
270 خوێندراوەتەوە

دانـا لوقمان 


هـەمیشە جەنگەکان هۆکاری سیاسی و ئابووریی و کۆمەڵایەتی و ئایینی و رەگەزەیی و باکگراوندێکی شێواو و لێکتێنەگەیشتنیان هەیە، هەرکاتێکیش لایەنەکان بەرەو چارەسەر نەڕۆیشتن، ئەوا خەباتی چەکداری دروستدەبێت، ئەویش بەرهەمی ئەوەیە کە لە رابردوودا پڕۆژەیەکی چارەسەریانە و گشتگیر نەخراوەتەڕوو.
دڵنیام لەم سەدەیەی ئێستادا هیچ جەنگێک چ لە بلۆکی خۆرهەڵات یاخود بلۆکی خۆرئاوا، لە قازانجی خەڵکی جیهان و مرۆڤاییەتی نابێت.
 هەمیشە باوەڕم وایە تاکی کۆمەڵگە لە خۆشترین ژیان بژی و سەرجەم ماف و ئیمتیازاتەکانی دەستەبەربکرێت، هەمان ئەم باوەڕەشم بۆ دەوڵەت وایە کە دەبێت خاوەنی بەها پیرۆزییەکان و خاک و سنوور و هێماکانی خۆی بێت.
 سەدەی 21 زۆر جەنگ تێیدا روویدا، لەو ماوەیەدا دەیان کارەسات رۆیشتوون و هەزاران قوربانی و لێکەوتەی جیاجیای بەجێهێشت چ لە وڵاتانی خۆرئاوا کە بە وڵاتانی خۆشگوزەران ناودەبرێن، چ لە وڵاتانی خۆرهەڵات، شەڕەکان دەستیان پێکردووە و ئامارەکانی قوربانیان بڵاودەکرێنەوە، پاش ماوەیەک شەڕەکان کۆتاییان دێت، کەچی هێشتا ئامانجەکان کە ئەو شەڕەیە هەوڵی بۆ دەدا بەدینەدەهاتن، چونکە تـا ئێستا کەلتورێکی گشتیی نێودەوڵەتی دروستنەبووە بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی جیهان.

وتارەکانی نوسەر