ته‌مه‌نی هه‌ریه‌ك له‌ئێمه له‌و چركه‌ساته‌وه ده‌ست پێده‌كات، تا ئه‌وكاته‌ی كۆتایی پێدێت له‌گۆڕانكاریی به‌رده‌وام دایه، هه‌روه‌ها جه‌سته و ئه‌ندامانی جه‌سته‌ش به‌هه‌مان شێوه، گۆڕانكارییه‌كانی ته‌مه‌ن به‌رده‌وام و گۆڕانكارییه‌كانی جه‌سته‌ش به‌ئاڕاسته‌ی گه‌شه‌كردن به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌وكاته‌ی ده‌گه‌نه لووتكه و پاشان به‌ره‌و پووكانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌مانه هه‌موو پێكه‌وه وا ده‌كه‌ن گۆڕانكاریی له كه‌سایه‌تییدا ببێته پێویستی بۆ به‌رده‌وامی ژیان و سه‌لماندنی كه‌سایه‌تی، گۆڕانكاریی له‌كه‌سایه‌تی و بیركردنه‌وه و دنیابینی و خووڕه‌وشت دا به ئاڕاسته‌ی باشتر كردن و گه‌شه‌كردن.
گۆڕانكاریی به‌ئاڕاسته‌ی باشتركردنی دۆخی ژیان و گوزه‌ران، خواست و ویستی هه‌موو كه‌سێكه، به‌ڵام كه‌من ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌توانن هه‌نگاو بنێن به‌ره‌و گۆڕانكاریی، چونكه هه‌نگاونان به‌ره‌و گۆڕانكاریی بڕیاری بوێرانه و پڕ له‌به‌رنامه‌ڕێژی پێویسته و هه‌موو هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تاش قوورسه، كه‌سانێك ئامانجیان گۆڕانكاریی بێت ئه‌وا ترس و مه‌حاڵ ده‌گۆڕن به ئازایه‌تی و ئازایه‌تیشیان ده‌بێت به‌كردار.
هه‌میشه ئه‌وانه‌ی له‌جووڵه‌دان سه‌ركه‌وتووترن له‌وانه‌ی له‌شوێنی خۆیان چه‌قیون و توانای جووڵه‌یان نییه، هه‌موو گۆڕانكاریی و داهێنانه مه‌زنه‌كانی جیهان له جووڵه و كردارێكی بچووكه‌وه به‌رهه‌م هاتوون و بوونه‌ته هۆی گۆڕیینی ئاڕاسته‌ی ره‌وڕه‌وه‌ی مێژوو.
له‌پڕۆسه‌ی گۆڕانكارییدا هیچ كات دۆڕان نییه، كه‌وتن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له جووڵه‌دایه و ده‌یه‌وێت به‌ڕێگایه‌كدا بڕوات و گۆڕانكاریی له ژیانیدا بكات شووره‌یی نییه، به‌ڵكو شووره‌یی ئه‌وه‌یه به‌بێ گۆڕانكاریی له زه‌لكاوی رۆژگاردا گیربخۆیت، له‌وه‌ش شووره‌یی تر ئه‌وه‌یه كه‌سێك توانای گۆڕانكاریی هه‌بێت و هه‌وڵی بۆ نه‌دات و نه‌یه‌وێت گۆڕانكاریی بکات، گۆڕانكاریی بڕوا و هێز و به‌رده‌وامیی ده‌وێت، هیچ كات مرۆڤ له كه‌سێكی ئاساییه‌وه ناگات به كه‌سێكی مه‌زن و نه‌مر هه‌تا به‌گۆڕانكاریی به‌ده‌ستی نه‌هێنێت.
مه‌زنه‌كان ئه‌وانه‌ن خۆیان گۆڕانكاریی له ژیانیان دەکەن، نه‌ك كه‌سانی تر ببنه هۆكاری گۆڕانكاریی له‌ژیان و كه‌سایه‌تییان، له‌وانه‌ش مه‌زنتر ئه‌وانه‌ن كه‌توانای بڕیاردانیان هه‌یه و ده‌رفه‌ته‌كان بۆ گۆڕانكاریی درووست ده‌كه‌ن و توانا و كارامه‌ییه‌كانیان گه‌شه‌پێده‌ده‌ن و ده‌بنه‌مایه‌ی گۆڕانكاریی له‌ژیانی خۆیان و كۆمه‌ڵگه و مرۆڤایه‌تیش، ئه‌وانه كه ده‌توانن سه‌ركردایه‌تی گۆڕانكاریی له‌ژیانی خۆیان و ژیانی كه‌سانی تریش بكه‌ن.