مەریوان مەسعود
(29)
هونه‌ری كه‌ڵه‌گ و به‌رز به هه‌موو كه‌سێك دانامه‌زرێت و نابێته ئاوێنه‌ی رۆشنبیركردنی كۆمه‌ڵگا، بۆیه كاتێك گۆرانیبێژێك یان مه‌قامبێژێك، سترانێك ده‌چڕێت به بۆچوونی من مه‌رجه هه‌موو كه‌سێك ئه‌و جۆره سترانه‌ی پێنه‌وترێ و ئه‌و ئه‌دائه‌ی ئه‌و ده‌یكات نابێت له‌هی كه‌س بچێت، جگه له‌مه‌ش ده‌بێت وا له شیعر و ئاوازه‌كه بكات دوای ئه‌و بكه‌ون، نه‌ك ئه‌و خۆی به ئاوازه‌كه هه‌ڵواسێ و شیعره‌كه‌ش وه‌كو تووتی بڵێته‌وه!.
ئه‌و هونه‌ره كه‌ڵه‌گه‌ته‌ی من باسی ده‌كه‌م، ده‌قاوده‌ق له تایه‌ر تۆفیق-ی گه‌وره هونه‌رمه‌ندی كورد و سۆزی كۆیی-یان بوونی هه‌یه، چونكه خاڵه تایه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی راسته‌قینه‌یه وا زیاتر له 36 ساڵه خۆی و هونه‌ره‌كه‌ی ماڵئاواییان كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیوه ده‌نگی له‌و هونه‌رمه‌نده بچێت و خۆ ئه‌گه‌ر هه‌وڵی كرچ و كاڵیش هه‌بێت من مه‌به‌ستم ئه‌وانه نیین!. بۆیه سه‌دای تایه‌ر تۆفیق تایبه‌ته به‌خۆی، ئه‌م هونه‌ره به‌رزه‌ی ئه‌ویش پێشكه‌شی ده‌كات، ته‌نیا له وتن و ئه‌دای گۆرانی و مه‌قامه‌كه نییه كه تۆنێكی به‌رز و تایبه‌تی هه‌یه، به‌ڵكو هه‌ڵبژاردنی شیعر و ده‌قه‌كانیش یه‌كێكی تره له‌و سیفه‌تانه‌ی كه نه‌مر تایه‌ر تۆفیق له هونه‌رمه‌نده‌كانی تر جیاده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌و هه‌میشه به دوای شیعرێكی مانادار و نیشتمانپه‌روه‌ر و به‌رز گه‌ڕاوه كه زۆرجار بۆ مه‌قام و گۆرانی نه‌وتراون، به‌ڵام ئه‌و به شاره‌زاییه‌كه‌ی خۆی گونجاندوویه‌تی و هونه‌رێكی به‌رزی لێ دروستكردووه.
خاڵه تایه‌ر، شیعری حاجی قادری كۆیی، وه‌فایی، به‌ختیار زێوه‌ر، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، بێكه‌س و بێخود و زۆری تریشی كردووه به گۆرانی و مه‌قام، كه ئه‌مانه‌ش هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك ده‌ره‌قه‌تیان نایه‌ت. جگه له‌مه‌ش یه‌كێكی تر له سیفه‌ته به‌رزه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئه‌وه‌یه توانی هونه‌رێكی به‌رز له‌سه‌ر ئاستی عیراق و وڵاتانی عه‌ره‌بیش پێشكه‌ش بكات و به‌كوردییه‌كی ره‌وان و شیعرێكی به‌رز و ئاوازێكی مه‌زنه‌وه له حزوری تیپه مۆسیقییه عیراقییه‌كان بوه‌ستێ و هه‌موو سته‌یجه‌كه پڕ بكات له هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی.
تایه‌ر تۆفیق، كاتێك ئه‌دای ده‌قێكی شیعریی ده‌كات به تایبه‌ت له مه‌قامه‌كانیدا، رێك مانای ده‌قه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت به وه‌رگر، بۆ نموونه هه‌موومان شیعره به‌رزه‌كه‌ی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌زانین (شیرین به‌هاره)، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه زۆرینه‌مان له رێگه‌ی گه‌وهه‌ری قوڕگی تایه‌ر تۆفیق-ه‌وه گوێمان لێبووە. به‌بۆچوونی من به‌ئێستاشه‌وه تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه و هونه‌رمه‌ندانی كۆیه به گشتی، هه‌میشه شیعر و ده‌قی قورس و پڕ مانا هه‌ڵده‌بژێرن بۆ گۆرانی و مه‌قامه‌كان، كه ئه‌مه‌ش سه‌روه‌تێكی گه‌وره‌ی تایه‌ر تۆفیقه بۆ هونه‌ری ده‌ڤه‌ره‌كه جێماوه.
ماوه‌ته‌وه بڵێم، خاڵه تایه‌ر، وه‌كو هونه‌رمه‌ندێك خاوه‌نی شه‌ش نامیلكه و كتێبه، شیعری هه‌موو ئه‌و گۆرانی و مه‌قامانه له‌خۆده‌گرن كه خۆی وتوونی.