شیرین. ک
(79)
نووسه‌ری ئه‌فغانی خالید حوسه‌ینی به چوار رۆمان ناوبانگێكی جیهانی په‌یداكرد، رۆمانه‌كانی بۆ چه‌ندین زمان ته‌رجه‌مه كراون، له‌و چواره من دوانیم خوێندۆته‌وه، هه‌زار خۆری دره‌وشاوه 2011 كه ئازاد به‌رزنجی ته‌رجه‌مه‌ی كردووه بۆ كوردی، چیاكان ده‌نگیان دایه‌وه 2019 به‌عه‌ره‌بی، رۆمانی كۆلاره باز-یشم به فیلمی سینه‌مایی بینیوه، دوایین رۆمانیشی نوێژی ده‌ریا-یه كه ته‌رجه‌مه‌ی زمانی عه‌ره‌بیش كراوه.
(ده‌زانم خه‌ڵكی ناخت نابینن، گوێ به خه‌م و خه‌ون و هیواكانت ناده‌ن، هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌پشت ده‌مامكی پێست و ئێسكته‌وه هه‌یه نایبینن.. چیاكان ده‌نگیان دایه‌وه)
رۆمانی چیاكان ده‌نگیان دایه‌وه، زه‌مه‌نی رۆمانه‌كه درێژتره، كارەكتەرەكانی زۆرترن له دوو رۆمانه‌كه‌ی تری، باسی چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك ده‌كات، رووداوه‌كان هه‌ندێكی له‌ناو ئه‌فغانستان و هه‌ندێكی تریش له وڵاتان و شارانی تری دنیا رووده‌ده‌ن، له ده‌فته‌ری ساڵی 2019 نووسیومه: (رۆمانێكه به‌ته‌نیا رووداو و كارەكتەرەكانی سه‌رسامت ناكه‌ن، به‌ڵكو شێوازی گێڕانه‌وه‌كه‌ی و ئه‌و یارییه‌ی به زه‌مه‌نه‌كانی ده‌كات راتده‌گرێت، له رابردووه‌وه بۆ ئێستا و داهاتوو، ئه‌و هه‌موو كارەكتەر چۆن پێكه‌وه گرێده‌داته‌وه و رۆمانه‌كه قفڵ ده‌كات.. به‌ڕای خۆم به‌ته‌نیا كارەكتەری دكتۆر فارفاریس و حیكایه‌ته‌كه‌ی، بوون و نه‌بوونی هیچ شتێك له رووداو چاره‌نووسی كارەكتەرەكانی تر ناگۆڕێت، هه‌ستده‌كه‌م به‌زۆر جێیكراوه‌ته‌وه له‌به‌ر هۆیه‌ك رۆماننووس خۆی ده‌یزانێ و منی خوێنه‌ر تێینه‌گه‌یشتم.. به‌ڵام ئه‌مه‌ش له جوانی رۆمانه‌كه كه‌مناكاته‌وه..).
(بڕوایه‌كی ته‌واوی هه‌بوو به‌وه‌ی له‌نێو هه‌موو ئه‌و سه‌ختیانه‌ی كه‌سێك دووچاری ده‌بێت قورسترین سزا چاوه‌ڕوانییه..هه‌زار خۆری دره‌وشاوه..).
كۆمێنت: (رۆمانی هه‌زار خۆری دره‌وشاوه، باسی سی ساڵ له‌مێژووی ئه‌فغانستان ده‌كات له دیدگای دوو ژنه‌وه، نووسه‌ر كارەكتەرەكانی به‌نێو ئه‌و هه‌موو مه‌ینه‌تی و مەرگەدا په‌لكێش ده‌كات، به‌ڵام به ریتمێكی له‌سه‌رخۆ و زمانێكی ئاسان دوور له زۆر له‌خۆ كردن و زیاده‌ڕۆیی له وێناكردنی دیمه‌نه خوێناوییه‌كان، چونكه رۆمانێكه له‌باره‌ی جه‌نگ و خۆشه‌ویستییه‌وه‌یه.. ).
دوایین رۆمانی نووسه‌ر(نوێژی ده‌ریا) باسی مه‌ینه‌تی كۆچه‌ره نایاساییه‌كان و مردنی بێهووده‌یان ده‌كات، چیرۆكی ئایلانی كوردی سوریا سومبلی رۆمانه‌كه‌یه‌تی.