6: ره‌خنه و ره‌خنه‌له‌خۆگرتن
سه‌رۆك مام جه‌لال وای راهێناوین و په‌روه‌رده‌ی كردووین، كه هیچ كاتێك له كۆبوونه‌وه حزبییه‌كاندا، سڵ نه‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی ره‌خنه بگرین.
ره‌خنه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن (كه‌وتن سه‌ره‌تای هه‌ستانه‌وه‌یه)، ره‌خنه (ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر)ی هه‌ڤاڵانه، به‌ئامانجی را‌گرتن و راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڤاڵان، نه‌ك ناو زڕاندن و شكاندنیان، له كۆڕ و كۆبوونه‌وه حزبیه‌كاندا، كار و هه‌نگاوێكی گرنگه، بۆ رێگریكردن له لادان و سه‌رپێچیه‌كانی ژیانی هه‌ر تاك و حزبێك.
بۆیه زۆر گرنگه، (ره‌خنه و ره‌خنه‌له‌خۆگرتن) جارێكی‌تر بێنینه‌وه ناو ژیانی هه‌ڤاڵان و حزبمان، به‌كرده‌وه كار به‌م پرانسیپ و نه‌ریته جوانه‌ی رابردوومان بكه‌ین. به‌وه‌ش هه‌موومان به‌ر له‌وه‌ی خه‌ڵكی تر ببێته ره‌قیب به‌سه‌رمانه‌وه، خۆمان و بیروباوه‌ڕ و ویژدانمان ده‌كه‌ین به‌ڕه‌قیب به‌سه‌ر خۆمان و هه‌ڤاڵان حزبمانه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌ت بۆ نه‌یاران ناهێلێته‌وه تا لێره‌و له‌وێ ره‌خنه‌مان لێ‌بگرن و تیروتوانجی دوژمنكارانه‌مان تێبگرن. به‌مه (دیداری یه‌كێتی) ده‌بێته خاوه‌نی ئه‌و شانازییه گه‌وره‌یه‌یه‌ی، له رێگه‌ی ره‌خنه و ره‌خنه‌له‌خۆگرتنه‌وه، به‌رده‌وامی به نوێبوونه‌وه‌ی (ی.ن.ك) ده‌دات و به‌رده‌وام له باشه‌وه به‌ره‌و باشتر ئاراسته‌ی ده‌كات.
7: راپۆرتی حزبی
راپۆرتی مانگانه، یان هه‌ر جۆره راپۆرتێكی تری حزبی، زۆر گرنگن له ژیان هه‌ر حزبێكدا، ئێستا كه راپۆرتی حزبی به‌پێی كلیشه‌یه‌كی بڕیار لێدراو له ئۆرگان و مه‌كته‌به‌كانی (ی.ن.ك)دا نه‌ماوه، یان زۆر كه‌مبۆته‌وه، به‌ڕاستی جۆرێك له ئیفلیجی له ژیانی حزبدا دروستكردووه، چونكه ئه‌و كه‌ناڵه متمانه‌پێكراو و راسته‌قینه‌یه‌ی كه هه‌میشه، لێیه‌وه ئۆرگان و سه‌ركردایه‌تی حزب، به‌هۆیه‌وه ئاگاداری ورده‌كاری خواره‌وه‌ی خۆیان ده‌بوون، سست و ناچالاك بووه، یان هه‌ر نه‌ماوه.
له رابردوودا، راپۆرت ئه‌و سه‌نه‌ده متمانه‌پێكراوه‌ی هه‌ڤاڵ و ئۆرگانه‌كان بووه كه ببوه زه‌ڕه‌بینی، بینینی هه‌موو ئه‌و كه‌موكورتی و لادانانه‌ی ده‌بوونه مایه‌ی لادانی هه‌ڤاڵان و حزب له‌سه‌ر رێڕه‌وه راست و دروسته‌كه‌ی، ناوه‌رۆكی راپۆرته‌كان هه‌میشه بریتیبوون له بابه‌تی گرنگ و به‌نرخ، له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و راپۆرت و زانیاریانه، بڕیار داده‌رێژران، دواتر به‌بێ دوو دڵی جێبه‌جێده‌كران.
ئێستا كه راپۆرتی حزبی به‌شكڵ و ناوه‌رۆكی جاران نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت كار به‌ناوه‌رۆكه‌كانیان ناكرێ، بوه‌ته یه‌كێكیتر له‌و هۆكارانه‌ی كه گرفتی له گه‌یاندنی راستیه‌كان دروستكردووه. كه‌می یان نه‌مانی راپۆرتی حزبی، ئاماژه‌یه‌كه له ئاماده‌نه‌بوونی (فكر)، له ژیانی حزبیماندا. بۆیه ده‌بێت دیداری یه‌كێتی ئه‌و ئامانجه به‌دیبێنێ و جارێكی‌تر گرنگی راپۆرتی حزبی بگێڕێته‌وه بۆ ناو ژیانی حزبایه‌تی له (ی.ن.ك) دا، به‌مه‌ش ئه‌و كه‌ناڵه گرنگه، مشتوماڵ ده‌كرێته‌وه كه لێیه‌وه ده‌نگی هه‌ڤاڵانی خواره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو ده‌گه‌ێنێته سه‌رەوە.
8: داهێنانی شه‌ڕی نموونه
دیداری یه‌كێتی گۆپاڵی سیحری (حه‌زره‌تی مو‌سا) نییه و نابێت بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی (ی.ن.ك)، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، چاوه‌ڕوانی زۆرمان له دیداری یه‌كێتی هه‌یه.
ده‌بێت یه‌كێتی له دوای ئه‌م دیداره‌وه وه‌ك چۆن هه‌میشه له رابردوودا، ره‌چه‌شكێن و داهێنه‌ر بووه، داینه‌مۆی دروستكردنی رووداوه مێژووییه‌كان بووه و مێژووی تۆمار كردووه، ئێستاش له‌م قۆناغ و سه‌رده‌مه‌دا، ده‌بێت (یه‌كێتی) ره‌چه‌شكێن بێت و ئه‌م شێوازه كلاسیكییه له ململانێی سیاسی و جه‌ماوه‌ری له گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمدا بگۆڕێ و داهێنان بكات له جۆر و شێوازی نوێی ململانێی سیاسی و جه‌ماوه‌ری و حوكمڕانیدا.
ده‌بێت دروشمی (شه‌ڕی نموونه) به‌بڵندی هه‌ڵبگرێ و به‌گرنگییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دروشمه‌دا بكات و كاری جدی بۆ به‌دیهێنانی بكات، ده‌بێت كادر و نوێنه‌ره‌كانی (ی.ن.ك) له هه‌ر پێگه‌و ئاستێكدابن له بواری كاری حزب یان هه‌ر چوار ده‌سه‌ڵاته‌كانیتر یاسادانان، جێبه‌جێكردن، دادوه‌ری، رۆژنامه‌گه‌ری و هه‌موو بواره‌كانیتری كایه‌ی ژیانی سیاسی و جه‌ماوه‌ریدا جوانترین نموونه پێشكه‌ش بكه‌ن له دڵسۆزی و ده‌ستپاكی، رێزگرتنی تاك و ئازادییه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵ، رێزگرتن و سه‌روه‌ربوونی یاسا، خزمه‌تی یه‌كسان به‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، به‌مه‌ش، كایه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، قۆناغی كۆنی ململانێی ناته‌ندروستی سیاسی تێده‌په‌ڕێنێ و قۆناغێكی جیاوازی نوێی سه‌رده‌مییانه‌ی دیموكراسیانه له ململانێی سیاسی و جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ر ده‌ستی (ی.ن.ك) ده‌ست پێده‌كات و ئه‌و شانازییه مێژوویه‌شی وه‌ك هه‌موو شانازییه‌كانیتر بۆ ( ی.ن.ك ) تۆمار ده‌كرێ.