9: نوێكردنه‌وه‌ی پێناسه‌ی كوردایه‌تی
كوردایه‌تی ئه‌و دروشمه به‌ربڵاوه‌یه كه به‌درێژایی خه‌باتی گه‌لی كورد، به‌سه‌ر زاری خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌یه به‌گشتی و خه‌باتگێڕان به‌تایبه‌تی، ئێستا له‌م سه‌رده‌مه‌دا، ئایا ده‌كرێ پێناسه‌ی كوردایه‌تی هه‌مان ئه‌و پێناسه‌یه بێت كه له‌سه‌ره‌تای شۆڕش و جوڵانه‌وه‌كانی سه‌ده‌كانی رابردوو، پێی ده‌ناسرا؟!
به‌دڵنییایه‌وه لای هه‌مومان وه‌ڵامەکە‌ی نه‌خێر ده‌بێت. چونكه له هه‌ر شۆڕش و قۆناغێكی شۆڕشكردندا، فكر و فه‌لسه‌فه، دروشم، ئامانج، میكانیزم و پیاده‌كردن و به‌دیهێنانیان، شێوازێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بووه، ئه‌گه‌ر ئامانجه‌كانیش له هه‌موو شۆڕشه‌كاندا، زۆر جیاواز نه‌بووبن.
بۆیه قۆناغی دوای (31) سی و یه‌ك ساڵ ئازادی و حوكمڕانی كوردی، پێشكه‌وتنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، گۆڕانكاری له داخوازییه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵگادا، پێشكه‌وتنه ته‌كنۆلۆژییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه.. هتد، ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازێ كه پێناسه‌ی كوردایه‌تی نوێ بكرێته‌وه و له‌گه‌ڵ داوا‌و داخوازییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكدا یه‌كانگیر بێت.
بۆیه ده‌بێت دیداری یه‌كێتی به‌ڕوونی پێناسه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه بۆ كوردایه‌تی بكاته‌وه، كه ئه‌ركه‌كانی تاك به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه و نیشتمان دیاری بكات و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ته‌واوی داخوازییه‌كانی (تاك و كۆمه‌ڵ) یش بێت له هه‌رێمی كوردستاندا. به‌مه‌ش رێگا له‌و فره لێكدانه‌وانه ده‌گیرێت كه داوا و داخوازییه ره‌واو دیموكراسییه‌كانی تاك، ده‌خاته خانه‌ی خیانه‌تی نیشتمانییه‌وه.
10: ژن
رۆڵ وكاریگه‌ریی ژنان له ناو ریزه‌كانی (ی.ن.ك)دا هه‌میشه دیار و به‌رچاو بووه، هه‌میشه له لایه‌ن سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه، به‌ئه‌رێنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه‌كانی ژناندا كراوه، مام هه‌میشه كاری جدی كردووه تا ژنان رۆڵی گه‌وره بگێڕن له ناو ی.ن.ك)، په‌رله‌مان، حكومه‌ت، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا.
ی.ن.ك به‌گشتی و سه‌رۆك مام جه‌لال به‌تایبه‌ت، هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌ی هاویشتووه بۆ ژنان تا له هه‌موو كایه‌كانی ژیانی سیاسی‌دا به‌شدار بن. له سایه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال، ژنان بوون به‌ژماره‌یه‌كی سه‌نگین له هه‌رێمی كوردستاندا، له پێناوی پاراستن و ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه‌كانیان، سه‌رۆك مام جه‌لال چه‌ندین بڕیاری هه‌رێمیی له سلێمانی ده‌ركردووە.
یه‌كه‌م دادوه‌ری ژن، یه‌كه‌م قائیمقامی ژن، دروستكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ژنان، پشتیوانی و هێنانه پێشه‌وه‌یان له سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی‌دا، كردنیان به په‌رله‌مانتار، به‌وه‌زیر، وه‌رگرتنی جۆره‌ها پۆستی باڵای سیاسی لەو سه‌رده‌م و قۆناغەدا ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێ، كه سه‌رۆك مام جه‌لال زۆر باش رۆڵ و كاریگه‌ریی ژنانی ده‌زانی و تواناكانیانی له بواری سیاسی و كارگێڕیدا د‌رك پێده‌كرد.
ئێستا كه بمانه‌وێ یه‌كێتی له پشتیوانیكردنی ژنان، له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رده‌وام بێ، ده‌بێت به‌وردی بچینه‌وه سه‌ر ئامۆژگاری و رێنمایی و بڕیاره‌كانیدا كه بۆ ژنان هه‌یبووه، ده‌بێت ده‌رفه‌تی یه‌كسان، كه‌شی گونجاوی پڕ له ئارامی و ئاسوده‌ییان له بواری كاركردن بۆ بڕه‌خسێندرێ، ده‌بێت ژنان و خانه‌واده‌كانیان به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه، دڵنیابن و بزانن، كه پشتیوانیكردنی بێ نیاز و بێ مه‌رج، پاراستنی كه‌سایه‌تی كادره ژنه‌كان، ئه‌ركێكی پیرۆزه و له ئه‌ستۆی یه‌كێتی و كادره‌كانیه‌تی و پارێزراوه.
ده‌بێت یه‌كێتی به‌توێژینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به (خه‌ون و خولیای و پرسه‌كانی ژنان) بكرێته ئه‌و یه‌كێتییه‌ی كه ژنان به حزبی هیوای خۆیان و به‌دیهێنه‌ری خه‌ون مافه‌كانیان بزانن.
پێدانی ئه‌م دڵنیایی و زه‌مینه‌سازییه به‌ژنان و خێزانه‌كانیان گه‌وره‌ترین كۆسپی به‌رده‌م دووركه‌وتنه‌وه‌ی ژنانه له كۆڕی خه‌باتی سیاسی و رێكخراوه‌ییدا لادەبات، ده‌رگایه‌كی گه‌وره له به‌رده‌م ژناندا ده‌كاته‌وه تا خۆیان بسه‌لمێنن و به‌هره و تواناكانیان په‌ره پێبده‌ن، هه‌نگاو بهاوێن، شانبه‌شانی پیاوان خه‌بات درێژه پێبده‌ن به‌ره‌و لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن، به‌ئامانجی به‌دیهێنانی ئامانجه هه‌مه‌جۆره‌كان.