3: توێژینه‌وەیەکی مەیدانی
به دیهێنانی هه‌ر ئامانجێك (رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كێتی وه‌ك نموونه)، پێویستی به رابه‌رایه‌تێیكی خاوه‌ن بڕیار و ئیراده‌یه‌كی به‌هێز، بوێریه‌كی زۆر ، نیازێكی پاك، پلانێكی تۆكمه‌ی دارێژراوی ئاماده‌كراو، تیمێكی دڵسۆز‌و ماندوونه‌ناسی لێهاتوو، تیمێكی چاودێری و به‌دواداچوونی كارا هه‌یه.
دیداری یه‌كێتی كه ئامانجه گه‌وره‌كەی سازكردنی گێڕانه‌وه‌ی (ی.ن.ك)ه بۆ سه‌رده‌می زێڕینی خۆی. بۆیه هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه پیرۆزه، دۆزینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و هۆكارانه‌ن كه ( ی.ن.ك)یان به‌م قۆناغه‌ی ئێستا گه‌یاندووه.
زۆرێك له هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی، دركیان به به‌شێك یان زۆرینه‌ی ئه‌و هۆكارانه كردووه، به‌ڵام هیچ كامێكیان له رێگه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی، زانستییه‌وه ئه‌و هۆكارانه‌یان دیاری نه‌كردوون، به‌ڵكو زیاتر له رێگه‌ی وه‌رگرتنی زانیاریی ده‌می و به‌رزبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و هاواری دڵسۆزانه‌وه بیستویانه و پێیان گه‌یشتووه.
له راستیدا، ئه‌م شێوازی دركپێكردن و زانینه، یه‌كسان نییه به‌و كه‌ناڵه پارێزراوه‌ی ده‌مانگه‌یەنێته سه‌ر هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی (ده‌رد)ه‌كه، بۆیه زۆر گرنگ و پێویسته، هاوته‌ریبب له‌گه‌ڵ كار و هه‌نگاوه‌كانی ئاماده‌سازی بۆ دیداری یه‌كێتی له ئایاری ئه‌مساڵدا، تیمێكی ئه‌كادیمی یه‌كێتی دڵسۆز، توێژینه‌وه‌یه‌ك له رێگه‌ی راپرسییه‌كه‌وه ئه‌نجامبده‌ن، به‌مه‌رجێك ئه‌و پرسیارانه‌ی له راپرسییه‌كه‌دا داده‌ندرێن، هه‌موویان ئامانجداربن، تا بتوانێت هۆكاره‌كانی گه‌یشتنمان به‌م قۆناغه نه‌خوازراوه‌ی ئێستامان بۆ دیاری بكات، تا بتوانین له‌م رێگەیه‌وه سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، لانیكه‌م (دۆست، ده‌نگده‌ر، هه‌ڤاڵان)ی نیگه‌ران و تۆراوی (ی.ن.ك)مان بۆ ئاشت بكاته‌وه.
دواجار توێژنه‌وه‌كه و راسپارده‌كانی ببن به ته‌وه‌رێك، له ته‌وه‌ره‌كانی دیداری یه‌كێتی. له حاڵه‌تی په‌سه‌ندكردنی راسپارده‌كان، جێبه‌جێكردنیان ببێته ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له لایه‌ن تیمێكی كارای چاودێرییه‌وه، چاودێریی جێبه‌جێكردنیان بكرێت به سه‌رپه‌شتی راسته‌وخۆی هه‌ڤاڵ قوباد تاڵه‌بانی.
4: ئه‌كادیمیایه‌كی مۆدێرن
جاران له هه‌ر كوێیه‌ك، له هه‌ر كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، یان ئه‌گه‌ر گردبوونه‌وه‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌سی سیاسی و رێكخراوه‌یی هه‌بوایه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیانناسی، له ئه‌نجامی شێوازی گفتۆگۆ، ده‌ربڕین، هه‌ڵسوكه‌وت و شێوازی مامه‌ڵه‌كردن، تێڕوانین و دونیابینی، توانا‌و راده‌ی به‌رگری له پرانسیپه‌كان، بوێری، بیركردنه‌وه و مامه‌ڵه‌ی واقیعی، سازشنه‌كردن له‌سه‌ر بیڕوباوه‌ڕه‌كان، شێوازی دروست و خێرای قه‌ناعه‌ت پێكردنی به‌رامبه‌ر، به خێرایی و به ئاسانی، ده‌تتوانی هه‌ڤاڵانی (ی.ن.ك) بناسییه‌وه.
ئه‌و خه‌سڵه‌ته جوانانه، ده‌رخه‌ری ناخ و په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌ی (ی.ن.ك)بوون. ئه‌مه‌ش ببوه خه‌سڵه‌تی هه‌ڤاڵان و كادران. جگه له‌مانه‌ش، به‌رزی ئاستی هۆشیاری، كتێبدۆستی، نه‌رم و نیانی، چالاك و چاپوكی، ئازایه‌تی و نه‌به‌ردی، راده‌ی به‌رزی گیانی هاوكاری و ته‌بایی له ناخیاندا، دیوی دووه‌می خه‌سڵه‌ته جوانه‌كانی هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی بوو.
ئێسستا، كه به‌شێكی زۆری ئه‌و پرانسیپ و خه‌سڵه‌تانه‌مان به هه‌ر هۆكارێكه‌وه بێت، لاواز بوون یان له ده‌ستداون، پێویستمان به (ئه‌كادیمیایه‌كی مۆدێرن) هه‌یه كه خوێندن تیایدا به چه‌ند ئاست و قۆناغێك بێت، ماوه‌ی خوێندن تیایدا له (6) شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت، بۆ هه‌ر قۆناغ و ئاستێك، (بنچینه‌یی، پێشكه‌وتوو، پسپۆڕیی تایبه‌ت)، وێڕای خولی جیاواز بۆ په‌روه‌رده و راهێنان و ئاماده‌كردنی كادر بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و به‌رێوه‌بردن، په‌یوه‌ندییه‌كان، دیپلۆماسی، هه‌ڵبژاردن، ئامار و توێژینه‌وه، ئه‌ته‌كێت و پرۆتۆكۆل و ....هتد.
له‌م كه‌ناڵه‌وه، كادرانی سه‌ركرده بدۆزرێنه‌وه و په‌ره به خه‌سڵه‌ت و توانا و لێهاتووییان بدرێت و بۆ سه‌ركردایه‌تی ئایینده ئاماده بكرێن. بۆیه به دڵنییایه‌وه دروستكردن و سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ئه‌كادیمیایه ده‌بێته یه‌كێك له‌و شارێگە سه‌ره‌كیانه‌ی، به هۆیه‌وه ده‌چینه‌وه سه‌ر ئه‌و رێڕه‌وه راسته‌ی كه ده‌مانباته‌وه بۆ سه‌رده‌می زێرینی (ی.ن.ك).