لە ژمارە (19)ی كانوونی یەكەمی 2023ی وەرزنامەی ئایندەناسیدا بڵاوكراوەتەوە.
ئه‌گه‌ر عیراق به فه‌رمی له ساڵی1921وه هه‌یه و دامه‌زراوه، ئه‌وا کەرکوک، وه‌ک به‌شێک له ویلایه‌تی موسڵ، دوای پێنج ساڵ له‌و مێژووه واته له ساڵی1926وه به فه‌رمی بوو به به‌شێک له ده‌وڵه‌تی نوێی عیراق.
دره‌نگ هاتنی کەرکوک و سه‌رجه‌م ویلایه‌تی موسڵ بۆ نێو جه‌سته‌ی ده‌وڵه‌تی نوێی عیراق، ته‌نها هۆكاره‌كه‌ی ململانێی بەریتانیا و توركیا نه‌بوو، به‌ڵكو په‌یوه‌ستیش بوو به پێكهاته‌ی جیاوازی ویلایه‌تی موسڵ به كه‌ركوكیشه‌وه كه به پێی دوا راپۆرتی لیژنەی گه‌ڕان به‌دوای راستییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان زۆرینه‌ی كورد 2/3 له پاڵ بوونی توركمان و عه‌ره‌ب بوو.
ئه‌م واقیعه جیاوازه‌ی کەرکوک تاكو ئێستا كاریگه‌ریی له سه‌ر دۆخی سیاسی و ئاینده‌یی شاره‌كه جێ هێشتووه.
هه‌ر چه‌نده كورد به پێی سه‌رجه‌م ئامار و ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی ئه‌م پارێزگایه‌یه، به‌ڵام شاراوه نییه كه لە دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی شاره‌كه به ته‌واوی دوورخرایه‌وه. به‌ڵام پاش هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌مساڵ (2023)، جارێكی تر كورد به‌رزترین ژماره‌ی ده‌نگ و كورسییه‌كانی به به‌راورد به نه‌ته‌وه‌كانی تر بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
ئه‌م ژماره‌یه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه هیچ كاتێک له هیچ پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا ناتوانرێت سه‌نگ و قورسایی كورد له به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه و پارێزگاكه فه‌رامۆش بكرێت.
كورد ئه‌م جاره (سه‌رباری نایه‌كگرتوویی و فه‌وتانی ده‌نگه‌كانی به هۆی لیسته جیاوازه‌كانه‌وه) توانیی پێگه‌ی خۆی له نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای شاره‌كه به‌هێز و قایم بكات، كه بێگومان ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی له سه‌ر پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نێوخۆیی له شاره‌كه ده‌بێت.
کەتواری ئێستای کەرکوک زۆر په‌رته‌وازه و هه‌ستیاره، سه‌رباری بوونی سێ نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی (كورد و توركمان و عه‌ره‌ب) و كه‌مینه‌یه‌كی كریستیانی، خودی نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان لیستی جیاواز پێک دەهێنن، به‌م شێوه‌یه پێده‌چێت پڕۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نێوخۆیی له کەرکوک زۆر ئاڵۆز ببێت و له هیچ حاڵه‌تێكدا بێ سازش بۆ یه‌كتری و ره‌زامه‌ندی و هاوبەشی (شەراکەتی)ی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان تێناپه‌ڕێت، له راستیدا ناتوانین هۆكاری هێزه ده‌ره‌كی و هەرێمییەكانیش له جێگیربوون و ئاینده‌ی کەرکوک فه‌رامۆش بكه‌ین.
هه‌ر چه‌نده كورد به پێی سه‌رجه‌م ئامار و ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی ئه‌م پارێزگایه‌یه، به‌ڵام شاراوه نییه كه لە دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی شاره‌كه به ته‌واوی دوورخرایه‌وه
به‌م پێیه له ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش ساڵ فه‌رامۆش و په‌راوێزخستنی كورد له‌م شاره، له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه چه‌ند راستییه‌كمان بۆ ده‌ركه‌وت:
یه‌كه‌م: له هیچ كاتێکدا یه‌ک نه‌ته‌وه ناتوانێت ئه‌م شاره فره‌پێكهاته‌یه به‌ڕێوه‌ببات. سه‌پاندنی ئیراده و ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا، نائارامی و ناجێگیریی سیاسی و ئه‌منیی لێده‌كه‌وێته‌وه.
دووه‌م: گرنگه نموونه‌یه‌كی جیاواز له هاوبەشیی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان له کەرکوک دروست بكرێت.
پێویسته ئه‌م نموونه‌یه له سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی ده‌سه‌ڵات و لای سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان ره‌نگبداته‌وه.
بنه‌ما و پێوه‌ری ئه‌م نموونه‌یه، پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان و عه‌داله‌ت له دابه‌شكردنی پۆست و سامان و خزمه‌تگوزارییه‌كان بێت.
سێیه‌م: هیچ كات چاره‌سه‌ری سه‌ربازی و ئه‌منی ناتوانێت كێشه‌كانی کەرکوک یه‌كلابكاته‌وه، پێویسته سه‌رجه‌م خه‌ڵكی پارێزگاكه پێكه‌وه به‌شدار و هاوبەشی راسته‌قینه بن له به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رجه‌م دۆسێەكان، به دۆسێی ئه‌منیشه‌وه.
چواره‌م: سیاسه‌تی سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر، چ له رێی بەعەرەبكردن و زه‌وتكردنی زه‌وی و زاری كورد و توركمانه‌كان یان دوورخستنه‌وه‌یان له فه‌رمانگه‌كان، هیچ سوودی نییه و ناتوانێت سەقامگیریی كۆمه‌ڵایەتی و سیاسی و ئه‌منیی درێژخایه‌ن له دوای خۆی دروست بكات، بۆیه باشتره سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌ست له‌و سیاسه‌ته هه‌ڵبگرن و دان به فره‌كەلتوری و فره‌پێكهاته‌یی شاره‌كه‌دا بنێن.
ده‌كرێت کەرکوک له بری ئه‌وه‌ی به‌رمیلی بارووت و چه‌قی ململانێی نێوان نه‌ته‌وه سه‌ره‌كییه‌كانی عیراق و گرژیی ئیقلیمی بێت، خاڵی تێگه‌یشتن و نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی شارستانی و دیموكراسیی نه‌ته‌وه‌كانی عیراق و كۆڕبه‌ندی یه‌كگرتنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌كان بێت.
كورد ده‌توانێت به هۆی به‌هێزیی پێگه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌ستپێشخه‌ری بۆ ئاینده‌یه‌كی جێگیرتر و رووناكتر بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام ئه‌م ده‌سپێشخه‌رییه پێویستی به ئیراده‌ی سیاسیی سه‌رجه‌م لایه‌ن و پێكهاته‌كانی تره و كارێكه پێویسته به زووترین كات په‌سه‌ند و كاری له سه‌ر بكرێت.