یەكێتی، قەڵای سەوزی سەركەوتن

09:12 - 2022-05-01
وتار
707 خوێندراوەتەوە

 رەنج حاجی بەکر

شەڕانگێزی و پیلانگێری نەیاران، پیلانی نێودەوڵەتی، رقبەرایەتی و تۆمەتبارکردن و چەواشەكاری، تیرۆری فكری بۆ ناشرینكردن و لەبەرچاوخستن، ئابڵووقەی ئابووری نێوخۆیی تاقەت پڕوكێن، نەیانتوانی و ناتوانن كاروانی بەرەوپێشچوون و سەركەوتن و خەباتی یەكێتی راگرن، هەموو ئەمانە وایانكرد كە یەكێتی  باشتر و گەنجانەتر بێتەوە مەیدان و وەك هەمیشە ببێتەوە جێی متمانە و باوەڕی خەڵك.
كاریزمایی مانەوەی یەكێتی وەك قەندیلی سەربەرز و نهێنی نەبەزینی، هەمیشە وەك نوكی رمە بۆ نەیارانی و مایەی سەربەرزی و شانازی دۆستەكانێتی.
یەكێتی لە دیدی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا هەمیشە قەڵایەكی سەوزی پتەوە كە  لەوپەڕی شكست و نسكۆكاندا بۆتە پشت و پەنا، هیوای بۆ بێ هیواكان گەڕاندۆتەوە، هەڵگیرسانەوەی شۆرشی نوێی گەلەكەشمان گەواهیدەری ئەو راستییەن .
یەكێتی  لە دیدی كوردستانیاندا ئەو ئامرازەیە بۆ كوردایەتی و بۆ ئازادی رادەربرین و بەخشینی خوێن لەپێناوی ئازادی و نەتەوەكەی هاتۆتە بوون، هەربۆیە هیچ زەمینلەرزەیەكی ساختە و گڤەگڤی  هیچ بایەك لە لای یەكێتی نابێت بە رەشەبا و ترس لە دڵیدا دروست ناكات.
یەكێتی بە شاهێدی نەیار و دۆستەكانی هەمیشە لە پێناوی سەرخستنی شۆرشی نوێی گەلەكەمان سڵی لە خوێن بەخشین و قوربانیدان بە سەركردە و پێشمەرگەكانی نەكردۆتەوە و مەدالیای حزبی شەهیدانی لە لایەن گەلەوە لە مل كراوە.
لە خەباتی سیاسی و لە قۆناغی دوای شۆڕشی چەكداریش، هەمیشە یەكێتی حزبی بیروڕا جیاوازەكان و حزبی خوڵقاندنی فەزای ئازادی بووە، بە شێوەیەك كە بواری رەخساندووە لە قۆناغە چارەنووس سازەكاندا ئەندامان و لایەنگرانی بەشدار پێبكات لە داڕشتنەوەی جێپێی سیاسەتی یەكێتی لە ئایندەدا، زیندووترین نمونەش دیداری یەكێتییە.
هەر بۆیە یەكێتی بە پیلانی حزبی و چەواشەکاریی لەكەدار نابێت هەردەم بە بەرزیی باڵای قەندیل دەمێنێتەوە.

كاریزمایی مانەوەی یەكێتی وەك قەندیلی سەربەرز و نهێنی نەبەزینی، هەمیشە وەك نوكی رمە بۆ نەیارانی و مایەی سەربەرزی و شانازی دۆستەكانێتی

 

وتارەکانی نوسەر