مەریوان مەسعود
(34)
زۆرجار له ناخی خۆمدا رووبه‌ڕووی ئه‌و پرسیاره بوومه‌ته‌وه، ئایا مه‌رجه من حه‌زم له ده‌نگی هه‌موو گۆرانیبێژێكی مه‌زن بێت؟!، پێوه‌ری مه‌زنی بۆ گۆرانیبێژ چییه؟ مه‌رج ئه‌وه‌یه هه‌مووان حه‌زیان له ده‌نگ و سه‌دای بێت؟، یان نه‌خێر هه‌ریه‌كه‌مان چێژ له كێ وه‌ربگرین و كێ پابه‌ندبێت به پێوه‌ره به‌رزه‌كانی میوزیكه‌وه، ئه‌وه به‌بۆچوونی ئێمه هونه‌رمه‌ندێكی مه‌زنه؟!.
له زۆر مه‌جلیس هه‌بووه، یه‌كێك بۆچوونی جیابووه له‌گه‌ڵ زۆرینه و بۆ نموونه حه‌زی له ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌ك نییه ، یان پێی وایه سه‌دای ماملێ ئه‌وه نییه كه باس ده‌كرێت، یان پێی وایه عه‌لی مه‌ردان هه‌ر مه‌قام نازانێ . یان حه‌ز به ده‌نگی مه‌زهه‌ری خالقی ناكات !، ئایا ده‌بێت ئێمه هێرش بكه‌ینه سه‌ر ئه‌م كه‌سه، یان رێز له بۆچوونه‌كه‌ی بگرین؟ چونكه وه‌كو ده‌زانین میوزیك و گۆرانی په‌یوه‌سته به‌هه‌ست و چێژ و سۆزه‌وه رێك ئه‌و پێناسه‌یه راسته كه ده‌ڵێت: میوزیك خۆراكی رۆحه!، ده كه‌واته با رێز له بۆچوونی هه‌مووان بگرین و وه‌كو چۆن له ده‌ربڕین و سیاسه‌تدا بیرورای ئازاد هه‌یه، له هونه‌ریش (چێژبینینی ئازاد) هه‌یه.
بێگومان ئه‌م بۆچوونه‌ی من بۆ چێژوه‌رگرتن بۆ گۆرانی بیانیش هه‌روایه، نابێت ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌كت یان كه‌سێكی نزیكت، له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گۆرانییه‌كی كازم ساهیر یان ئیبراهیم تاتلیس یان موعین یان راپێكی ئینگلیزی لێبدات، تۆ پێت وابێت ئه‌و كه‌سه هه‌ستی هونه‌ری نییه و بێگانه په‌رسته و موراهیقه !، چونكه جارێكی تریش ناچارم ئه‌وه بڵێمه‌وه كه گۆرانی و میوزیك چێژه، من چێژ له گۆرانی كوردی نابینم، ئه‌مه تاوان نییه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌مووان هان بده‌ین گوێ له گۆرانی و میوزیك بگرن، جا كوردی بێت یان بیانی !. چونكه به‌داخه‌وه من خه‌ڵكانێك ده‌ناسم ئه‌گه‌ر به ته‌نیا بن، گوێ له گۆرانی بیانی گه‌نجانه ده‌گرن و چێژیشی لێوه‌رده‌گرن و به‌خوا له‌ژێر لێوه‌وه له‌گه‌ڵیشی ئه‌ڵێنه‌وه ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی به‌چاوێكی تر سه‌یری نه‌كرێت و نه‌ڵێن بێگانه په‌رسته، به ناچاری یه‌ك دوو كاسێت یان سی دی گۆرانییه ره‌سه‌نه كوردییه‌كانیش له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هه‌یه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی تر له‌گه‌ڵی سه‌ركه‌وت، ئه‌وانه‌ی ده‌خاته سه‌ر كه خۆی هیچ چێژێكیان لێ نابینێ. بۆیه دواجار ده‌ڵێم، له‌هه‌موو شتێك شه‌رم بكه‌یت، له وه‌رگرتنی چێژی هونه‌ری و گۆرانی و میوزیك شه‌رم مه‌كه، وه‌كو ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی دڵ ده‌یخوازێت ئه‌وه بكه !.