فەتحوڵڵا حسێنی
و: گۆران
دوای ئه‌و هه‌موو ره‌خنه‌یه‌ی ئیداره‌ی سه‌رۆك جۆ بایدن و حزبه‌كه‌ی له سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكایان گرت، سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ دۆزی سوریا، ئێستا سیاسه‌تی بایدن روونتر و باشتره و لایه‌نگیری زیاتری بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا پێوه دیاره و توانای به‌رگریشی له به‌رژه‌وه‌ندیی هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌یه، به‌وه‌ش توانای هه‌یه رێگه له تەشقەڵەکانی توركیا و وڵاتانی دیکەی ئیقلیمی بگرێت له سوریا.
ره‌نگه سیاسه‌تی ئێستای بایدن رێگه‌ی له‌و پلانه‌ی ترامپ گرتبێت به كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی له سوریا، كه بڕیاربوو له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2019 جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام بایدن و ئیداره‌كه‌ی توانیان توركیا پاشگه‌زبكه‌نه‌وه له ده‌ستپێكردنی جه‌نگی وشكانی دژبه ناوچه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ری، هه‌روه‌ها بایدن توانی كاری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیش سه‌ربخات بۆ زامنكردنی له‌ناوبردنی داعش.
له‌گه‌ڵ زۆری راپۆرته رۆژنامەوانییەکانیش سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌سوریا، به‌ڵام جووڵه‌كانی ئیداره‌ی سه‌رۆك بایدن روون بوو ئەوەشی ده‌رخست كه ئه‌مریكا ناكشێته‌وه و ئاماده‌یی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، به‌تایبه‌تی دوای به‌هێزبوونی هەژموونی وڵاتانی ئیقلیمی، كه ئه‌مه‌ش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
بوونی به‌هێزی ئه‌و سوپایه‌ش له سوریا، گره‌وێكی ئه‌مریكایه بۆ به‌هێزكردنی هێزێكی سه‌ربازی شه‌ڕكه‌ری سه‌ر زه‌وی كه ئه‌ویش هێزه‌كانی سوریای دیموكراته.
لای خۆیه‌وه حكومه‌تی دیمه‌شق دركی به په‌یوه‌ندیی به‌هێزی نێوان ئه‌مریكا و هەسەدە كردووه، به‌ڵام خۆی له‌وه گێل ده‌كات له‌به‌ر دڵی مۆسكۆ، بۆیه دیمەشق دروستكردنی په‌یوه‌ندی و شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ هەسەدە ره‌تده‌كاته‌وه و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه كه به‌سه‌ر جوگرافیای سوریادا هاتووه دوای ساڵانێك له‌جه‌نگ، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه چاره‌سه‌ر ته‌نها لای دیمه‌شقه، به‌ڵكو دەبێت رێكه‌وتن له‌نێوان دیمه‌شق و ئیداره‌ی خۆسه‌ری به نێوه‌ندگیریی ئه‌مریكا و روسیا بكرێت، به‌تایبه‌تی كه وڵاتانی ئیقلیمی هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كیان له‌و رووه‌وه پێشكه‌ش نه‌كردووه، به‌ڵكو قه‌یرانه‌كه‌یانی زیاتر قووڵكردۆته‌وه.
ئیداره‌ی جۆ بایدنیش سیاسه‌تی ئیحتیوای په‌یڕه‌وكردووه به‌رامبه‌ر دوو لایه‌ن، كه ئه‌وانیش توركیا و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتن، له‌لایه‌كه‌وه ئیحتیوای تووڕه‌یی به‌رده‌وامی توركیا به‌رامبه‌ر به پڕۆژه‌ی كورد له رۆژئاڤا و هاوپه‌یمانیی خۆشی به‌رده‌وامی پێداوه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی خۆسه‌ریدا، به‌وه‌ش ئه‌مریكا ده‌بێت به ته‌نها هێز بۆ وه‌دیهێنانی چاره‌سه‌ری سیاسیی له ئاینده‌دا، دوای ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی وڵاتانی دوروبه‌ر شكستی هێنا.
ئێستاش هاوپه‌یمانییه‌كان روونترن، هیچ هێزێكیش ناتوانێت شكست به‌وه‌ی تر بهێنێت، ئێمه لێره‌دا باس له‌دوو هێز ده‌كه‌ین، حكومه‌تی دیمه‌شق و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، له‌پشت ئه‌وانیشه‌وه روسیا و ئه‌مریكا، بۆ چاره‌سه‌ری سیاسییش ده‌بێت سیاسه‌تی ره‌تكردنه‌وه له‌لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه نه‌مێنێـت و رازی بێت به‌شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له‌گه‌ڵ كورد.