مه‌ریوان مه‌سعود
به‌و پێیه‌ی كه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی و بایكۆتكردن به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه رێگه‌ی ره‌وان بۆ گه‌یشتن به مافه‌كان و هه‌روه‌ها كۆڵه‌كه‌ی بنچینه‌یی دیموكراسین، بۆیه من به هه‌موو جۆرێك له‌گه‌ڵ داوای ره‌وام جا هی هه‌ر چین و توێژێك بێت.
له‌م رووه‌وه، ماوه‌ی چه‌ند مانگێك خۆپیشاندان و بایكۆتكردنی مامۆستایان له سنووری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وام بوو، ئه‌مه‌ش وه‌كو مافێك شتێكی نۆرماڵه و هه‌موان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كه چۆن ئه‌ركت پێده‌سپێردرێت، ئاوهاش ده‌بێت مافت پێبدرێت، به‌ڵام كاتێك كۆمه‌ڵێك كه‌س به جۆرێك له جۆره‌كان به هاندان و پشتیوانیی كه‌سانی سیاسی و حزبی، رێڕه‌وی داواكردنی مافه‌كان به ئاراسته‌یه‌كی خراپ‌دا ده‌به‌ن، ئه‌وه وا ده‌كات، هه‌ق و ناهه‌ق له یه‌ك جیانه‌كرێته‌وه، كه دواجار ئه‌م مه‌سه‌له‌ی بایكۆته خه‌ریك بوو ساڵێكی خوێندنی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی منداڵان به فیڕۆبدات كه به هیچ شێوه‌یه‌كیش قەرەبوو ناكرێته‌وه، بۆیه به‌رده‌وامی بایكۆت و ده‌ست له‌پشتدانی هه‌ندێك لە كه‌سانی سیاسی و نابه‌رپرس و نا نیشتمانیی، وه‌كو یاریكردنه به ئاگر و ئێمه‌ی هاووڵاتیش مافی خۆمانه بپرسین ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌م ماوه‌یەدا بێبه‌ش بوون له پڕۆسه‌ی خوێندن و دابڕان، گوناهی كێیه؟ بۆ ده‌بێت مامۆستایانی به‌ڕێز، كه به‌رپرسی یه‌كه‌من له‌په‌روه‌رده‌ی نه‌وه دوای نه‌وه، بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ری هه‌ندێك ئاراسته‌ی سیاسی و نابه‌رپرس كه خوێندنی ساڵێكی نه‌وه‌كانمان به فیڕۆ بڕوات كه بێگومان یه‌كه‌م زه‌ره‌رمه‌ند منداڵه‌كانی خۆیانن!.
له‌لایه‌كی تره‌وه، مه‌سه‌له‌ی بایكۆتی مامۆستایانی وانه‌بێژه، دیاره به‌شێكیان لابراون یان مامۆستای وانه‌بێژی تریان خراوه‌ته شوێن، ئه‌مه‌ش رێوشوێنێكی ته‌واو یاساییه، چونكه مامۆستا كه دانراوه بۆ ئه‌وه‌یه وانه به خوێندكار بڵێت، كاتێك ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێناكات و له به‌رامبه‌ردا مامۆستایه‌كی تری وانه‌بێژ ئاماده‌یه ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌و جێبه‌جێبكات، ئه‌وه ده‌چێته شوێنه‌كه‌ی و ئه‌مه‌ش وه‌كو به‌رپرسانی په‌روه‌رده روونیان كردۆته‌وه رێوشوێنێكی ته‌واو یاساییه.
بۆیه ئومێده‌وارین، مامۆستایانی خاوه‌ن ماف و داوای ره‌وا، رێگه به ده‌ستوه‌ردانی كه‌سانی سیاسیی و ئاراسته‌كراو نه‌ده‌ن، كه رێڕه‌وی داواكانیان بگۆڕن بۆ ئازاردانی نه‌وه‌كانمان و بێبه‌شكردنیان له ساڵێكی خوێندن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه و ئه‌وانه‌شی به‌ئاراسته‌ی سیاسییه‌كان و حزبه نامه‌سئوله‌كان كار بۆ فه‌وتاندنی ساڵێكی خوێندن ده‌كه‌ن، ئه‌وا بێگومان یاری به ئاگر ده‌كه‌ن و مێژوو هه‌رگیز ره‌حمیان پێناكات، كه ده‌بنه هۆی بێبه‌شكردنی نه‌وه‌كانمان و دواكه‌وتنیان له گرنگترین پڕۆسه‌ی ژیان كه پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنه.