کرۆگمان، تیۆرزانی ئابووریی نێودەوڵەتی

10:53 - 2024-02-21
فەیسەڵ عەلی
128 خوێندراوەتەوە

پاول رۆبین کرۆگمان (Paul Robin Krugman) لە خێزانێکی جولەکەی روسی لە ساڵی 1953 لە دایک بووە، کوڕی ئانیتا و دەیڤد کرۆگمانە، لە باپیرانی باوکییەوە لە «بریست»ی بیلاروسەوە بۆ ئەمریکا کۆچیان کردووە، لە ئەلبانی نیۆیۆرک لە دایک بووە و لە «میریک» گەورە بووە، ئامادەیی جۆن کینیدی  لە «بلمۆر» تەواو کردووە، لەڕێی رۆمانەکانی دامەزراوەی «ئیسحاق ئاسیمۆف»ەوە بایەخی بە ئابووری داوە، کە کۆمەڵناسانی ئایندە زانستی «مێژووی دەروونی» وەک هەوڵی رزگارکردنی شارستانی بەکاردەهێنن. بەهۆی کەمتوانایی زۆری زانستەکانی ئێستاوە لەمەڕ «مێژووی دەروونی» کرۆگمان رووی لە ئابووری کرد بەوەی لەوانیتر باشترە.
لە ساڵی 1974 کرۆگمان بەکالۆریۆسی بە پلەی نایاب لە زانکۆی یێل بەدەستهێنا، لە ساڵی 1977 دوای سێ ساڵ لە پەیمانگای ماساچوس بۆ تەکنۆلۆجیا دکتۆرای لە ئابوورییدا وەرگرت، تێزەکەی بە ناونیشانی «گوتار لەمەڕ نرخی نەرمیی گۆڕینەوە». لە هاوینی 1976 لە ناو گروپێکی بچوکی خوێندکارانی پەیمانگای ماساچوس بۆ تەکنۆلۆجیا بۆ ماوەی سێ مانگ کارکردن نێردرانە بانکی ناوەندیی پورتوگال.
لە ئەیلولی 1977 کرۆگمان بووە پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی یێل، لە ساڵی 1979 پەیوەندیی بە کۆلیجی پەیمانگای ماساچوس بۆ تەکنۆلۆجیا کرد، لە ساڵانی 1982 تا 1983، لە ماوەی ئیدارەی رۆناڵد رێگان وەک فەرمانبەر لە ئەنجومەنی راوێژکارانی ئابووری کاری کرد، پاشان لە ساڵی 1984 گەڕایەوە پەیمانگای ماساچوس، کرۆگمان لە زانکۆی ستانفۆرد و یێل و کۆلیجی لەندەن بۆ ئابووری وانەی گوتۆتەوە.
لە ساڵی 2000، کرۆگمان وەک پرۆفیسۆری ئابووری و کاروباری نێودەوڵەتی چووە زانکۆی برینستۆن، لەکاتێکدا مامۆستای کۆلیجی لەندەن بۆ ئابوورییش بوو، ئەندامی گروپی سی ئابووریناسە نێودەوڵەتییەکە بوو، لە ساڵی 1977وە هاوبەشی توێژەری نوسینگەی نیشتمانیی بۆ توێژینەوە ئابوورییەکان بوو. لە ساڵی 2010 کرۆگمان سەرۆکی کۆمەڵەی ئابووریی خۆرهەڵات بوو. لە شوباتی 2014 لە برینستۆن خانەنشین بوو، لە 2015 بووە ئەندامی دەستەی وانەبێژانی کۆلیجی سەنتەری توێژینەوەی باڵا لە زانکۆی نیویۆرک.

 

کرۆگمان (27) بەرهەمی لە نێوان نووسین و ئامادەکردن هەیە، بە کارە ئەکادیمییەکان و کتێبەکانی خوێندن و ئەو کتێبانەی بۆ خەڵکی ئاسایی نوسیبوونی، زیاتر لە (200) توێژینەوەی زانستی لە گۆڤارە زانستییەکاندا بڵاوکردۆتەوە

 

پاۆل کرۆگمان بە فراوانی لەسەر ئابووریی نێودەوڵەتی نووسی، بە بازرگانیی نێودەوڵەتی و جوگرافیای ئابووری و تەمویلی نێودەوڵەتیشەوە. لەگەڵ مۆریس ئۆبستفیڵد کتێبێکی بە ناونیشانی «ئابووریی نێودەوڵەتی: تیۆریی و سیاسەت» نووسی، کە بە کتێبێکی نمونەیی لە بواری ئابووریی نێودەوڵەتی بۆ خوێندکارانی قۆناغە یەکەمەکانی زانکۆ دادەنرێت. کرۆگمان لەسەر زۆر پرسی ئابووری بۆ زۆرینەی خەڵک دەینووسی، کە هەندێکجار باسی لە پرسی ئابووریی نیودەوڵەتی و دابەشکردنی داهات و سیاسەتە گشتییەکان دەکرد.
کرۆگمان خەڵاتی نۆبڵی لە زانستی ئابوورییدا وەرگرت، بەهۆی بەشدارییەکانی لە تیۆریی نوێی بازرگانی و جوگرافیای نوێی ئابووری، لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ ئاماژەیان بە کارەکانی کرۆگمان دا، بەوەی باس لە شێوازەکانی بازرگانیی نێودەوڵەتی و دابەشبوونی جوگرافی چالاکییە ئابوورییەکان دەکات، ئەمەیش لە میانی وفوراتی قەبارەی و پێباشبوونی بەکاربەران بۆ کاڵا و خزمەتگوزارییە هەمەجۆرەکان.
کرۆگمان (27) بەرهەمی لە نێوان نووسین و ئامادەکردن هەیە، بە کارە ئەکادیمییەکان و کتێبەکانی خوێندن و ئەو کتێبانەی بۆ خەڵکی ئاسایی نوسیبوونی، زیاتر لە (200) توێژینەوەی زانستی لە گۆڤارە زانستییەکان بڵاوکردۆتەوە. هەروەها سەدان وتاری لەمەڕ پرسە ئابووری و سیاسییەکان لە رۆژنامەکانی نیویۆرک تایمز و گۆڤاری فۆرچن و گۆڤاری سلیت بڵاوکردۆتەوە. کرۆگمان لەسەر کۆمەڵێکی فراوانی پرسە ئابوورییەکانی نووسی، بە دابەشکردنی داهات و باج و ماکرۆئابووری و ئابووریی نێودەوڵەتی. کرۆگمان لە میانی کتێب و نووسینەکانییدا خۆی بە لێبڕاڵێکی سەردەمیانە دەزانی، لە ساڵی 2007 کتێبی «ویژدانی لیبڕاڵی» بڵاوکردەوە، بایەخێکی فراوانی پێدرا.

پاول رۆبین کرۆگمان

وتارەکانی نوسەر