له‌گه‌ڵ به‌ئامانجگرتنی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی گروپه چه‌كداره‌كان له به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه، جارێكی تر، به‌ڵام به ته‌وژم و گوڕێكی زیاتره‌وه، پرسی سه‌روه‌ری عیراق و پاراستنی هاتۆته ئاراوه. له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌ت و لای زۆرێك له هێزه باڵاده‌سته‌كانی پرۆسه‌ی سیاسییش، داواكاری هه‌یه بۆ پێداگیری و سووربوون له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كه به‌داخه‌وه وه‌ك دۆزێكی چاره‌سه‌رنه‌كراو، درێژه‌ی هه‌یه.
گرفتێكی بونیادی له پرۆسه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له عیراقدا ئه‌وه‌یه كه سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه وه‌ك یه‌ك پاكێج مامەڵەی له‌گه‌ڵدا ناكرێت. مامه‌ڵه‌كه پتر بژاره‌كارییه
مامه‌ڵەی جیا لەگەڵ سه‌روه‌ریی وڵات
گرفتێكی بونیادی له پرۆسه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له عیراقدا ئه‌وه‌یه كه سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه وه‌ك یه‌ك پاكێج مامه‌ڵەی له‌گه‌ڵدا ناكرێت. مامه‌ڵه‌كه پتر بژاره‌كارییه (إنتقائی/ Selective). به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی و ماخۆلانی سیاسیی لاوه‌كییه‌وه، چاو له‌وه داخراوه كه پێشێلكاریی، له‌م پرسه‌دا، له هه‌ر وڵاتێكی ده‌ره‌كییه‌وه بێت، هه‌ر پێشێلكارییه، هه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌یه له شكۆ و پێگه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق و سنووره نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی، بۆیه ده‌بینیت ئه‌م هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌یه، له ماوه‌ی رابردوودا، هه‌ر خۆی فاكته‌رێكی هانده‌ر بووه بۆ لێدان له سه‌روه‌ریی عیراق و هێشتنه‌وه‌شی وه‌ك دۆزێكی زیندوو.
به‌رپرسان له ده‌وڵه‌تی عیراقدا، خۆ راهێنانێكی به‌رپرس و نیشتمانییانه‌یان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی به لۆژیكی ده‌وڵه‌تمه‌دار و له‌روانگه‌ی پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی وڵاته‌كه‌وه، له‌م دۆزه بچنه پێشه‌وه‌و مه‌ودایه‌كی یه‌كسان وه‌ربگرن. به هه‌ریه‌كه له ئه‌مریكا، توركیا، ئێران، بڵێن: كه ئێره جیوسیاسییه‌كی تره‌و پێویسته رێزی لێ بگرن. راسته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كاندا هه‌ندێ هه‌نگاوی بڕیوه، راستیشه كه دواجار حكومه‌تی سودانی توانی هێرشی گروپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان رابگرێت و ده‌رفه‌ت بۆ دانوستان و چاره‌سه‌ری دیبلۆماسی بڕه‌خسێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م پرسه، گه‌ر وابڕوا، ئه‌وا ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كانیشدا به ئاكامی دڵخوازی خۆی ناگات، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر پرسی سه‌روه‌ریی عیراق، به‌دیاریكراوی، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له ئه‌نكه‌ره‌و تاران-یشدا، به‌هه‌مان نه‌فه‌سی دانوستان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یماناندا، به‌ڕێوه نه‌چێت.
ئێرانییه‌كان و توركه‌كان مافی خۆیانه به‌رگری له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان بكه‌ن. له رووی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ئارگیۆمێنتیشیان به‌هێز ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌رهه‌ڵستكارانیان له‌ناو خاكی عیراقدا بن و ئه‌م وڵاته بكه‌نه مۆڵگه بۆ هێرشكردنه سه‌ر سه‌رباز و پایه‌گاو بنكه‌كانیان له‌ناو وڵاته‌كانیاندا. ئه‌م كێشه‌یه، له لایه‌نی عیراقییه‌وه، تائێستا، هه‌مان په‌رۆشی له‌سه‌ر نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه.
به گه‌رمی و كراوه‌یی كاری له‌سه‌ر بكرێت
عیراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی سه‌روه‌ری بن، پێویسته له ئاستی باڵادا، ئه‌م دۆسییه‌یه، به گه‌رمی و كراوه‌یی، كاری له‌سه‌ر بكه‌ن. پاساوه‌كانی پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی نه‌هێڵن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت، له ئێستادا، ئاماده‌كاریی ته‌واوی نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو بژارده‌یه‌كی له‌ده‌ستهاتوو، بیانووی وڵاتانی هه‌رێمایه‌تیی ببڕێت، ئه‌وا لانیكه‌م پێویستیی به دیپلۆماسییه‌تێكی كارا‌و به‌رده‌وام هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی، هیچ نه‌بێت به‌بێ هاوئاهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵیدا، هیچ په‌لامارو هێرشێك، یان جوڵه‌و ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی ده‌ره‌كی له‌ناو خاكه‌كه‌یدا روونه‌دات و رێز له بڕیار و لێكگه‌یشتنه ئه‌منییه دوو قۆڵییه‌كان بگیرێت.
به مانایه‌كی روونتر، ئه‌وه‌ی پێویسته خاوه‌نی نمره یه‌كی ئه‌م دۆزه بێت، ده‌وڵه‌ته، حكومه‌تی فیدراڵییه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه، هاوكات میدیای عیراقی و رای گشتیی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یه. ئه‌گه‌ر بڕیاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی عیراق له‌گه‌ڵ توركه‌كان و ئێرانییه‌كاندا رێكبكه‌ون، هیچ هێزێكی سیاسیی له عیراق و هه‌رێمیشدا ناتوانن ببن به كۆسپ، له‌وه‌ش زیاتر ره‌نگه هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك به‌شێك له سه‌روه‌ریی عیراق، سوودمه‌ندیش ببێت، بگره بنه‌مایه‌كی دیاریكراو بۆ گێچه‌ڵكردن به هێزه سیاسییه‌كانیشی نه‌مێنێت و هه‌ندێ سزای سیاسی و ئابووریش هه‌ڵبگیرێن وه‌ك ئه‌وه‌ی – بۆ نموونه - ساڵانێكه ئه‌نكه‌ره له‌سه‌ر پارێزگای سلێمانی داناوه.
دوورخستنەوەی کوردستان لە بەڵای شەڕ
رێككه‌وتنی واشنتۆن – به‌غدا، ئه‌نكه‌ره - به‌غدا، تاران – به‌غدا، ئارامیی بۆ هه‌رێمی كوردستانیش دابین ده‌كات، له به‌ڵای شه‌ڕ و ململانێی كورد- كورد-یش دووری ده‌خاته‌وه. ئاسایشی ئه‌و وڵاتانه‌شی به‌دوادا دێت، ستراتیژی به‌رهه‌ڵستكارانی وڵاتانی هه‌رێمایه‌تییش ده‌گۆڕێت و ناچاریان ده‌كات له‌ناو خاكی خۆیاندا پیاده‌ی كاری به‌رهه‌ڵستكاری بكه‌ن، له ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌وانه‌شدا سه‌روه‌ریی عیراقیش، خۆبه‌خۆ، به‌دی دێت. خۆ ئه‌گه‌ر، به‌رپرسانی عیراق و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كانی، هه‌روه‌ك رابردوو، به خه‌مساردی و بژاره‌كارییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و خه‌می نێوبانگی وڵاته‌كه‌و سه‌روه‌ری و شكۆیان نه‌بێت، ئه‌وا بێگومان دۆخی وڵاته‌كه له ئێستا باشتر نا‌بێت.