فه‌تحوڵڵا حسێنی
و: گۆران
ناوچه‌كانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی له مانگی نیسانی داهاتوودا، دوای ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی گه‌لانی دیموكرات له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها رێكخستنه‌وه بۆ كاری له‌پێشینه ده‌كرێت له‌رۆژئاڤا، هه‌رچه‌ند بۆردومانه‌كان به‌رده‌وامن بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه، به‌تایبه‌تیش بۆ سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی وزه، به‌ڵام پڕۆسه‌ی سیاسیی له رۆژئاڤا به‌رده‌وامه و نه‌وه‌ستاوه، بارودۆخیش به‌شێوه‌یه‌ك رێكخراوه، كه مل بۆ هه‌ڕه‌شه و هێرشی ده‌ره‌وه نه‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی پێویست بووه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆسه‌ری و گه‌لانی ئه‌و ناوچه‌یەوە.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا رووده‌ده‌ن، له ئیداره‌دانی پڕۆسه‌ی سیاسیی سه‌قامگیر و له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه، ئه‌وا راپۆرته‌كانی رێكخراوه جیهانییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی بوونه‌ته گۆڕه‌پانی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سكه‌وت و غه‌نیمه له‌سه‌ر حسابی هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه و له‌سایه‌ی نه‌بوونی ئاسایش و سه‌قامگیری، راپۆرتی تریش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی حكومه‌تی دیمه‌شق بوونه‌ته گۆڕه‌پانی فه‌وزا و ئاڵۆزی و به‌نده‌ر و سنووره‌كانیشی بوونه‌ته گۆڕه‌پانی تاوانكاری و هێنان و بردنی ماده‌ی هۆشبه‌ری «كبتاغۆن». به‌پێی هه‌ندێ راپۆرتی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش، سوریا بۆته یه‌كێك له به‌رهه‌مهێنه‌ره گه‌وره‌كانی ئه‌و جۆره ماده‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
به‌پێی راپۆرتی ئۆفیسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كبتاغۆن به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ده‌ست به دروستكردنی كراوه له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك نه‌خۆشی، پێش ئه‌وه‌ی له بازاڕه‌كان بكشێنرێته‌وه، به‌هۆی لێکەوتەی لاوەکیی دیکەوە.
له‌دوای به‌رپابوونی شۆڕشی سوریا له 2011 و رووداوه‌كانی دواتر، زیانی زۆر به‌ر سه‌رچاوه‌ی وزه و ئابووری سوریا گه‌یشتووه به‌تایبه‌تی نه‌وت، كه بە وتەت شاره‌زایانی ئابووری یه‌ك له‌سه‌ر سێی داهاتی سوریا پێكده‌هێنێت، دیمه‌شقیش ئیستا بەدوای ئەڵته‌رناتیڤێكی تردا دەگەڕێت له‌بری نه‌وت.
له‌م بارودۆخه‌ی ئێستای سوریادا كه به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی هەژمووندا دابه‌شبووه، ئه‌و وڵاته پێویستی به چاره‌سه‌ری خێرا هه‌یه، به‌هۆی ئه‌و جه‌نگ و ململانێ و ئاڵۆزییه‌ی به‌خۆوه‌ی ده‌بینێت، ئه‌مه چ جای هه‌ژاری زۆر كه ناوچه جیاجیاكانی وڵاتەکەی گرتۆته‌وه، له‌سایه‌ی هاتنی چه‌ندین میلیشیای بێ ناسنامه بۆ ناو ئه‌و وڵاته، ئیتر به ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی سوریا بێت یاخود بە ره‌زامه‌ندی ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی بێت، جگەلەوەش بوونی چەند گروپێکی تر كه به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی دە‌ستكه‌وت له‌و وڵاته په‌یدابوون.
هه‌موو ئه‌وه‌ی باسمانكرد دەخوازێت كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی كه ئێستا وه‌كو بینه‌ر رۆڵ ده‌بینێت به‌رامبه‌ر به‌و كاره‌ساته مرۆییانه‌ی سوریا، هه‌ڵوێستی بگۆڕێـت و سنوورێكی خێرا بۆ ئه‌و گروپ و میلشیایانه و ئه‌وانه دابنێت کە پاڵپشتییان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها كار بكات بۆ رێگرتن له‌و پشێوییەی لەئارادایە، جگەکەوەش کاربکرێت بۆ رێگری له هه‌نارده و هاورده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ سوریا، چونكه ئه‌وه وایكردووه وڵاته‌كه به‌ته‌واوی وێران ببێت، له‌سایه‌ی شكستی دانوستانی نێوان لایه‌نه‌كان له سوریا و شكستی دیمه‌شق له دانانی نه‌خشه‌ڕێگەیه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی خۆسه‌ریدا.