شیرین. ک
(91)
رۆمان و چیرۆكه‌كانی محه‌مه‌د كه‌ریمی رۆژنامه‌نووس و وه‌رگێڕ، كۆمه‌ڵه ده‌قێكن له‌دڵه‌وه ئه‌مهێننه پێكه‌نین، هه‌ندێجاریش ده‌مهێننه گریان، چونكه ئه‌و كۆمیدیایه‌ی له‌ده‌قه‌كانیدا هه‌یه كۆمیدیایه‌كی ره‌شه و له‌داخا پێده‌كه‌نم، ئه‌و تراژیدیایه‌شی له‌و ده‌قانه‌دا هه‌یه هێند ئاشنایه پێم هه‌ندێجار واده‌زانم چیرۆكی كه‌سێكم یا هاوڕێیه‌كم ده‌گێڕێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌قه‌كانی خاوه‌نی شوناسی ره‌سه‌نی خۆیانن، كاراكته‌ر، شوێن و كه‌شوفه‌زای ده‌قه‌كانی خۆماڵیین، نووسه‌ر نایه‌وێ له‌ڕێی ناوی سه‌یروسه‌مه‌ره و شوێنی به‌خه‌یاڵكراو و هتد.. سه‌رنجی خوێنه‌ر راكێشێت.
دێ‌و به‌همه‌ن، دووه‌م رۆمانی نووسه‌ره، ساڵی2018 خوێندوومه‌ته‌وه، رۆمانه‌كه باسی شه‌ڕی ناوخۆ و براكوژی ده‌كات، هیچ كه‌ره‌سه‌یه‌كی رۆمانه‌كه‌ی له‌ئه‌دیبانی دراوسێ یان هه‌نده‌رانه‌وه قه‌رز نه‌كردووه، رۆمانێكه به‌شوناسێكی كوردی و خۆماڵییه‌وه خۆی نمایشكردووه، كۆمێنت: (هه‌موومان له‌وێداین، به‌خۆمان و ترس و كینه‌مانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تر كه له ئێمه ناچن!).
شێوازی گێڕانه‌وه گرنگترین كۆڵه‌كه‌ی رۆمانه، خاڵی به‌هێزی رۆمانه‌كه‌ش شێوازی گێڕانه‌وه‌كه‌یه‌تی، كۆمێنت: (له كۆتاییه‌وه ده‌ستپێده‌كات به‌ره‌و سه‌ره‌تا، ئایا ئه‌مه شێوازێكی نوێیه؟ نه‌خێر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نوێیه و ده‌بێته سورپرایز بۆ خوێنه‌ر ئه‌وه‌یه له كۆتاییه‌كانی رۆمانه‌كه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وه كۆتایی نییه.. (( له‌بیناكه دێمه ده‌ره‌وه، ئاوڕێك ده‌ده‌مه‌وه.. ل201)).
هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی به‌قۆناغی شه‌ڕی ناوخۆدا تێپه‌ڕیون، ئه‌و شه‌ڕه راسته‌وخۆ له‌ئه‌ده‌به‌كه‌یاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، یان ئه‌و شه‌ڕه بۆته مۆتیڤ و باكگراوندی زۆربه‌ی زۆری رووداوه‌كان، به‌هه‌مان شێوه ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی كورد لێوانلێوه له كاره‌سات و جه‌نگ و شۆڕش و به‌رگریی، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا زۆربه‌ی ئه‌و ده‌قانه به‌ئه‌نقه‌ست بووبێت یان بێ مه‌به‌ست چه‌مكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌ی تیایه، ئه‌وه‌ی له‌م رۆمانه‌دا تێبینیم كرد ئه‌و چه‌مكه‌ی لاوازكردووه، هه‌ر بۆ نموونه، رۆمانه‌كه ته‌واو ده‌بێت و نازانین ئه‌وه‌ی به‌گرتیداوه چی به‌سه‌ر دێت؟ ئه‌و پاسه‌وانه قژزه‌رده‌ی به‌همه‌ن ده‌یه‌وێ تۆڵه‌ی لێبكاته‌وه، قه‌ده‌ر واده‌كات كه‌سێكی تر بیكوژێت، هه‌روه‌ها به‌درێژایی رۆمانه‌كه دزێوی و قێزه‌ونی شه‌ڕی ناوخۆ وێنا ده‌كات، تیایدا كه‌س بێخه‌وش و هیچ لایه‌كی ئه‌و شه‌ڕه‌ش بێ‌تاوان نییه.