عەتا تەها
لە راستیدا رۆژ و مانگ و وەرزەكانی ساڵ وەك هەمیشە بەڕێچكەی ئاسایی و سروشتی و خۆیان دەڕۆن، و هیچ شەو و رۆژێك لە شەو و رۆژێكی تر و هیچ بەروارێك لە بەروارێكی تر جیاواز نییە، لەڕووی فیزیكییەوە، وەلێ ئەوەی جیاوازی هەیە تەنها رووداوەكانە كە رۆڵ دەگێڕن لەگرنگیدان بە كات و بەروار، ئیتر رووداوەكان ئەگەر ناخۆش بن یاخود بەپێچەوانەوە، ئەوا بەبێ جیاوازی جۆر و ژمارە و قەبارەوە هەموویان دەچنە تۆماری مێژوویی مرۆڤایەتییەوە و نەوە دوای نەوە پێی ئاشنا دەبین.
هەڵبەتە ئەوەی مەبەستمانە لێرەدا قسەی لەسەربكەین چەند رووداوێكی مێژوویی تاڵ و شیرینە، سەبارەت بە گەلی كورد و بەتایبەت ئەو رووداوانەی كە دەكەونە مانگی ئازارەوە، بێگومان لەگەڵ هاتنی ئەم مانگەدا رووداوە ناخۆشەكان لەیادگەی هەرتاكێكدا دێتەوە یاد و روونە گەلی كورد روبەڕووی زۆر كارەسات و رووداوی دڵتەزێن و ناخۆش بۆتەوە، لەئێستاشدا لەسەروبەندی ساڵیادی رووداوە مێژووییەكانداین، بۆیە زۆر بەكورتی ئاماژە بە گرنگترینیان دەكەین و سەرەتا باس لە راپەڕینی بەهاری 1991 دەكەین، كە دەستكەوتێكی مێژوویی گرنگ بوو بۆ گەلی كورد و تاڕادەیەك هۆكاری ساڕێژكردنی برینەكانی گەلی كوردی ستەمدیدە بوو، كە یەكەم فیشەكی سەركەوتن لە پێنجی ئازاردا لە دەروازەی شاری رانیەی مەزنەوە ئاراستەی رژێمی دیكتاتۆری سەدام و دارودەستەكەی كراو راپەڕین لەوێوە دەستی پێكرد، تاكو ئازادكردنی هەموو شار و ناوچەكانی تری هەرێمی كوردستان، هەرئەوەش هۆكاربوو کە نازناوی شاری راپەڕین بە شاری ڕانیە ببەخشرێت لەڕاستیدا ڕاپەڕین ڕزگاربوونی گەلێك بوو لە زوڵم و ستەمی گەورە دیكتاتۆری مێژوویی و تا دواجار بە لەناوچوونیشی كۆتایی هات ئەوەی ئاماژەمان پێدا تاڕادەیەك بەشێك بوو لە ساڕێژكردنی برینەكانی نەتەوەیەك ئەگەرچی دەیان تێبینی و سەرنج هەیە لەسەر پرۆسەی حكومڕانی و شێوازی بەڕێوەبردن كە وەك پێویست نەتوانراوە بەرهەمی ڕاپەڕین بكرێتە ئامرازێك بۆ خزمەت كردن كە لەئاست قوربانیدانەكان بێت یاخود بەجۆرێكی تر نەتوانراوە ئاوڕی جدی لە كەس و كاری شەهیدان و خەڵكە ماندووەكەی بدرێتەوە ئەمە لەلایەك و لەلایەكی ترەوە هەرچی سەبارەت بە ڕوداوە ناخهەژێنەكانە زۆرجار مانگی ئازار یاخود بەهار كارەساتبارترین مانگ بووە بەنسەت بە گەلی كوردەوە بۆئەومەبەستە لێرەدا بەشێوەكی سەرەتایی قسە لەسەر هەندێك لەو ڕوداوانە دەكەین و ئەویتر بەجێدەهێڵین بۆ كات و ساتی خۆی و لەساڵیادی هەر ڕوداوێكدا هەوڵدەدەین بەشێوەكی وردتر قسە لەسەر ڕوداوەكان بكەین بەڵام وەك سەرەتایەك لەدیارترینیان كە لە مانگی ئازاردا ڕویانداوە هەر لە كیمیابارانكردنی هەڵەبجەو چەندناوچەیەكی تری كوردستان و تا دەگاتە بەشێك لەپرۆسەی ئەنفال دەكەوێتە مانگی ئازارەوە ئاشكرایە مانگی ئازار یەكێكە لە مانگەكانی ساڵە كە جینۆسایدی كوردی تێدا كراوەو هەوڵی قڕكردن و لەناوبردنی یەكجارەكی نەتەوەی تێدا دراوە بێگومان لە ڕوانگەی قوربانیەكانەوە دەزانین مانگی ئازار بەنسبەت گەلی كوردەوە یەكێكە لە مانگەكانی ساڵ كە زۆرترین قوربانی تێدا دراوەو یادەوەری تاڵ و شیرین وەبیر هەرتاكێكی كورد دەهێنێتەوە كە یەكەمیان مانگی كولانەوەی برینەكان و دوەمیان لە هەمانكاتدا مانگی ساڕێژكردنی برینەكانە.
راپەڕین قۆناغێکی نوێی لە مێژووی کورددا تۆمارکرد