یەکێتی چ جۆرە حکومڕانییەکی دەوێت؟

10:06 - 2024-11-26
عەتا تەها
206 خوێندراوەتەوە

عەتا تەها


وەک هەموان دەزانین کە ساڵانێکە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەک شەراکەتی راستەقینە مامەڵەی لەگەڵدا نەکراوە لە پرۆسەی سیاسی و حکومڕانیی هەرێمی کوردستان، بەڵکو لەبری شەراکەت زۆرجار بە ناچاری بەشداریی کردووە، هەڵبەتە هۆکارەکەی روون بووە کە یەکێتی نەیویستووە دۆخەکە ئاڵۆز بێت بەهۆکاری ئەوەی دۆخەکە سەرنەکێشێ بۆ پشێوی و دواجار سەر و ماڵی هاووڵاتیان پارێزراو بێت، بۆیە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵک لای یەکێتی ئەولەویەتی سەرەکی بووە، چونکە حزبێک بەناوی زۆرینەوە دەستپێشخەر بووە بۆ پێکهێنانی کابینە یەک لەدوای یەکەکانی حکومەت، ئەگەرچی زۆرینەکەش جێگای تێڕامان و هەڵوەستەکردن بوو بۆ ئەو حزبە و لەگەڵ ئەوەشدا نیشانەی پرسیاری لەسەرە، بەڵام یەکێتی تەنها لەبەر پاراستنی قەوارەی هەرێم لە لایەک و لە لایەکی ترەوە زامنکردنی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری خەڵکەکەی، هەمیشە باجی گەورەی داوە وەکو حزب، بەڵام لەچوارچێوە گشتییەکەدا، نەرمی نواندنی یەکێتی لە بڕیارە ناتەندروستەکان، بۆ خودی یەکێتی زەرمەندی یەکەم بووە. ئەوەی ئاماژەمان پێدا کورتەیەک بوو لەسەر حکومڕانیی لاسەنگ و قۆرخکاری و تاکڕەوی لە بەڕێوەبردنی وڵات، بەڵام خۆشبەختانە دوای هەڵبژاردنی شەشەم خولی پەرلەمانی کوردستان، یەکێتی دەنگەکانی زیادی کرد و بە پێچەوانەوە حزبی تاکڕەو کورسی و دەنگەکانی کەمیکردووە کە تاڕادەیەک ئەنجامێکی دڵخۆشکەرە بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی کە لە دروشمەکانی یەکێتی بووە لە سەروبەندی  هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، هەڵبەتە ئەم ئەنجامە وادەکات کە یەکێتی پێداگیری بکات لەسەر جێبەجێکردنی دروشمەکانی، بۆئەوەی چیتر بە تەنها حزبێک دەسەڵاتدار نەبێت و ئەوانی تر کار بخرێن.
یەکێتی نە کەمی کردووە و نە درەنگ هاتووە، ژمارەی شەهیدەکانی ئەو راستییە دەسەلمێنێت کە یەکێتی بە ئێستاشەوە لە هێڵی پێشەوەی بەرگریدایە لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆر. 

 

یەکێتی نە کەمی کردووە و نە درەنگ هاتووە، ژمارەی شەهیدەکانی ئەو راستییە دەسەلمێنێت کە یەکێتی بە ئێستاشەوە لە هێڵی پێشەوەی بەرگریدایە لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆردا

ئەگەر یەکێتیی نوێ، بەردەوام بێت لەسەر ئەم رێبازەی ئێستا کە یەک سەرۆکی خاکی و یەک بڕیار و بە یەک ئاڕاستە کاردەکات، ئەوا بە دڵنیاییەوە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا سەنگ و قورسایی زیاتر دەبێت و متمانەی زیاتر بەدەست دەهێنێت.

Atta [email protected]

وتارەکانی نوسەر