بەڵێ، کۆتــایی پێـدەهێنین

09:51 - 2024-09-30
عەتا تەها
215 خوێندراوەتەوە

عەتا تەها

لە شەشەم خولی پەرلەمانی کوردستاندا چی روودەدات؟ بەم پرسیارە سادەیە دەستپێدەکەین و هەوڵ دەدەین لە ناوەڕوەکی وتارەکەدا پێشبینی رووداوەکانی دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن بخەینەڕوو.


رێوشوێنەکانی کۆمسێون

بەو پەندە کوردییە دەستپێدەکەین کە دەڵێت مانگەشە و سەرلەئێوارە دیارە، هەموو ئاماژەکان دەریدەخەن تا ئەندازەیەکی باش رێگری لە ناوی دووبارە دەکرێت و هاوکات تۆماری دەنگدەران پاککراوەتەوە لە ناوی وەهمی و مردوو، ئەوەی لایەنی بەرامبەری تووڕە کردووە، چەندین هەڵبژاردنە 11 بە سفر حزبەکان چوونەتە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، بەڵام ئەمجارە وانییە، هەروەها دابەشکردنی هەرێم بۆ چوار بازنە خاڵێکی جەوهەری و باشترە کە ئەم خولەی پەرلەمان جیاوازترە لە خولەکانی پێشوو، هەڵبەتە هەموو ئەوانە خاڵی ئەرێنی و دڵخۆشکەرن، ئەگەرچی خواستی یەکێتی لەگەڵ فرە بازنەیی زیاتردا بوو، پێی وابوو ئیدارە سەربەخۆکانیش وەک بازنەی سەربەخۆ مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، چونکە یەکێتی حزبێکی جەماوەریی سەرتاسەرییە و بڕوای تەواوی بە دیموکراسییە، هەربۆیە بە پێویستی دەزانێ هەموو ناوچە جیاجیاکان نوێنەری خۆیان هەبێت بۆ ئەوەی نوێنەری ناوچەکان زیاتر لە خواست و پێداویستی ناوچەکانی خۆیان لە رووی پرۆژەی خزمەتگوزاری و داخوازیی خەڵکەکەی تێدەگەن.

 


ئەوەی لایەنی بەرامبەری تووڕە کردووە، چەندین هەڵبژاردنە 11 بە سفر حزبەکان چوونەتە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، بەڵام ئەمجارە وانییە

چوار بازنەیی لە بری یەک بازنەیی
یەکێتی پێی وابوو نوێنەرایەتی لەسەر ئاستی ناوچەکان بێت، دیموکراسی زیاتر دەستەبەر دەبێت، بەڵام ئەوەیان لەسەر خواستی یەکێتی بەدی نەهات، هەڵبەتە ئەو بابەتە پەیوەندیی بە لایەنێکی سیاسی هەرێمەوە هەبوو کە پارتییە، دوور نییە دەستی لەپشتی ئەو کارەوە بێت، چونکە ئەو حزبە نەک لەگەڵ 4 بازنەیدا نەبوو، بەڵکو بە پێچەوانەوە پێداگریی لەسەر یەک بازنەیی دەکردەوە، بۆ ئەوەی درێژە بە تاکڕەوی و مۆنۆپۆڵکردنی دەسەڵات بدات.
تاکڕەوی کۆتایی پێ دێت
 ئێستا ئاسۆ روونە، تاکڕەوی کۆتایی پێدێت، وەک سەرەتا ئاماژەمان پێدا، ئەگەرچی خواستی یەکێتی زیاتربوو لەوەی کە هەیە، بەڵام سەرەنجام بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشوو، پێشبینی زۆر و بەهێز دەکرێت، کە کۆتایی بە تاکڕەویی و مۆنۆپۆڵکردنی دەسەڵات و قۆرخکاریی تاکلایەنەی پارتی دێت، چونکە زۆر رێگە گیراوەتەبەر بۆ بنەبڕکردنی ساختەکاری لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستاندا.

وتارەکانی نوسەر