دواجار كریملن واده‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ڤلادیمیر پوتینی بۆ توركیا راگه‌یاند، كه پێشتر له‌واده‌كه‌ی خۆی دواخرابوو له ناوه‌ڕاستی مانگی شوباتدا، كریملن روونیشیكرده‌وه: پوتین دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی روسیا كه بڕیاره له 15 بۆ 17ی ئاداری داهاتوودا بكرێت، سه‌ردانی توركیا ده‌كات، بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به هه‌ردوو وڵات.
به‌پێی وتەی دیمیتری بیسكۆفی وته‌بێژی كریملنیش بێت، به‌هۆی سه‌رقاڵی و كاری زۆری هه‌ردوو سه‌رۆكەوە، ناتوانن پێش هه‌ڵبژاردنه‌كەی روسیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه بكه‌ن.
زیاتر له مانگێك دواخرا
دواخستنی سه‌ردانه‌كه‌ی پوتین بۆ توركیا بۆ زیاتر له مانگ و نیوێك، واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه دۆسێی زۆر ئاڵۆز له‌به‌رده‌م روسەکان و توركه‌كاندا هه‌یه، به‌تایبه‌تی روسیا کە خۆی به پارێزه‌ری دەسەڵاتی ئێستای سوریا دەزانێت، توركیاش خۆی به پاڵپشتیكه‌ری ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی ده‌زانێت كه باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌یان له ئیستا‌نبوڵه. هه‌ر رێكه‌وتنێكیش له نێوان پوتین و ئه‌ردۆغاندا بێته ئاراوە ئه‌وا واتای دروستبوونی لێكتێگه‌یشتن ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت، له‌نێوان دیمه‌شق و ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بیدا، هه‌رچه‌ندە نزیكبوونه‌وه له‌نێوان ئه‌سه‌د و ئۆپۆزسیۆندا زەحمەتە له سایه‌ی ئه‌و گۆڕانه ناوخۆییه‌ی سوریا به‌خۆوه‌ی ده‌بینێت، وه‌كو شكستی ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی له پاراستنی قه‌واره‌ی سیاسیی خۆی و لادان به‌لای ئه‌جێندای نا نیشتمانیدا، كه وایكردووه یه‌ك له‌سه‌ر سێی سوریا وێران ببێت به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ‌ی وڵاتەکەوە، جگە لەوەش گۆڕانكاریی ده‌ره‌كی كه گرنگترینیان ناڕه‌زایی ئێرانه له نزیكبوونه‌وه‌ی دیمه‌شق و ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربه ئیستا‌نبوڵ، كه سوننه‌كان باڵاده‌ستن له بڕیاره‌كانیدا، هه‌ر ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه كه له یه‌كه‌م كۆنگره‌ی جنێڤەوە له 2012 شكستی هێنا.
دواخستنی سه‌ردانه‌كه‌ی پوتین بۆ توركیا بۆ زیاتر له مانگ و نیوێك، واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه دۆسێی زۆر ئاڵۆز له‌به‌رده‌م روس و توركه‌كاندا هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه روسیا خۆی به‌پارێزه‌ری حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌زانێت
مه‌رجی سه‌ره‌كی دیمه‌شق بۆ ئه‌نقه‌ره
دیمه‌شق چه‌ندین جار مه‌رجی سه‌ره‌كیی خۆی ئاشكرا كردووه بۆ ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌دا، كه ئه‌ویش كشانه‌وه‌ی سوپای توركیایه له هه‌موو خاكی سوریا، ئه‌مه‌ش ئه‌نقه‌ره به توندی ره‌تیده‌كاته‌وه، مۆسكۆش له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیی به‌هێزی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق و كاریگه‌ری له‌سه‌ر حكومه‌تی سوریا، ئه‌وا ناتوانێت ئه‌سه‌د ناچار بكات به وازهێنان له‌و مه‌رجه‌ی.
ئێستا بژارده‌كانی به‌رده‌م ئه‌سه‌د و روسیاش زیاتر به‌ره‌و ئاشته‌وایی ناوخۆییه له سوریا و به ره‌زامه‌ندیی ئه‌مریكا، ئه‌مه سەرەڕای لێكتێگه‌یشتن له نێوان ئه‌سه‌د و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا.
كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه
بە بڕوای زۆرێک لە شرۆڤەکاران و چاودێرانی دۆخی سوریا، كۆبوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی نێوان پوتین و ئه‌ردۆغان هیچ ئه‌نجامێكی ئیجابی لێ ناكه‌وێته‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت هه‌ندێك له تووڕه‌یی توركیا كه‌م ده‌كاته‌وه به‌رامبه‌ر به پڕۆژه‌ی سیاسیی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا (رۆژئاڤا)، كه زۆرێك له پێگه‌كانی وزه تێیدا له‌لایه‌ن توركیاوه كرایە ئامانج، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تووڕه‌یی توركیا به‌رده‌وامه، به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی دیمه‌شق بۆ هه‌ر لێكتێگه‌یشتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌دا ئه‌گه‌ر توركیا له خاكی سوریا نه‌كشێته‌وه.
چانس له‌به‌رده‌م حكومه‌تی دیمه‌شقدا
دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پوتین و ئه‌ردۆغان، پێدانی جۆرێك له دەرفەتە به‌حكومه‌تی دیمەشق، بۆ دروستكردنی كه‌شێكی له‌باری ناوخۆیی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كورددا له‌و وڵاته، هه‌روه‌ها رێگرتنه له پێدانی پاساو به توركیا و ئه‌ردۆغان بۆ هێرشی زیاتر بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاڤا، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع، به‌شێكه له خاكی سوریا و پارێزگاریشی له یه‌كێتی ئه‌و وڵاته كردووه، به‌پێچه‌وانه‌ی میلیشاكانی ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی سه‌ر به توركیا له‌ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خۆرئاوای فورات.
خراپی بارودۆخی سورییەکان لە سایەی نەبوونی هەوڵی جددی بۆ چارەسەر لەنێوان هێزە ناوخۆیی و هێزە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان