ئارام هەڵەدنی
ئەگەرچی حکومەتی بەعسی رووخاوە، بەڵام لەکاتێکدا هەڵەبجەی خەڵتانی خوێن کرد، لە دوو جەنگی گەورەدابوو، شەڕی هەشت ساڵەی لەگەڵ ئێران، شاڵاوەکانی ئەنفال بۆ سەر هاونیشتمانیانی کوردستان.
بۆردومانی کیمیابارانی هەڵەبجە، سەرەتا نەبوو بۆ سەدام و رژێمەکەی، بەڵکو پێشتر لە شوێنی دیکەش ئەو چەکەی بەکارهێنابوو.
1-ساڵی 1982 لە سەرەتای جەنگی عیراق - ئێران‌دا دژی ئێرانییەکان لە هۆڕی حوێزە بەکاریهێنا کە بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە هێزی بەرامبەر کوژران.
2- لە 16ی نیسانی 1987دا لە ناوچەکانی دۆڵی بالیسان و گوندی شێخ وەسانان و دەڤەری خۆشناوەتی چەکی کیمیایی بەکارهێنا و بەهۆیەوە 262 کەس شەهید بوون و 620 کەسیش برینداربوون.
3-رۆژی 15ی ئایاری 1987 گوندەکانی (هەڵەدن، یاخسەمەر، کانی توو و چنارنە)ی
کیمیاباران کرد و دەیان هاووڵاتی شەهید و برینداربوون.
4-سوپای عیراق رەوایی بەخۆی دا و سنووری ئێران تێپەڕێنێت و به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له سەعات چوار و نیوی پاشنیوه‌ڕۆی 28 حوزەیرانی ساڵی 1987دا واته هه‌شت مانگ به‌رله کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، چه‌کی کیمیایی دژبە خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شتی رۆژهەڵاتی کوردستان به‌کارهێنا و بووەهۆی شەهیدبوونی 110 که‌س له خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و و نزیکەی هەشت هەزار که‌س بریندار و ژه‌هراوی بوون.
5-دەستپێکی تاوانی ئەنفال بۆ سەر دۆڵی جافایەتی و دەوروبەری لە شەوی 25ی شوباتی 1988 گوندەکانی(هەڵەدن و یاخسەمەر)ی دۆڵی جافایەتی کیمیاباران کران دوو رۆژ دواتر جارێکی تر کیمیایی بەسەر گوندی هەڵەدندا رژاند، لە هەردوو هێرشەکەدا چەندین هاووڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون.
6-له پاشنیوه‌ڕۆی 23ی ئازاری 1988 گوندی شاناخسێی سه‌ربه ناوچه‌ی شارباژێڕی به چه‌كی كیمیایی بۆردومانكرد.
له‌و رۆژه‌دا له‌و گونده ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه و هاووڵاتیانی دانیشتووی گونده‌كه‌ی تێدابوون، كه به‌داخه‌وه نزیكه‌ی 150 كه‌س شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كیشیان به سه‌ختی برینداربوون.
7-گوندی گۆپتەپە و عەسکەر لە ساڵی 1988 بەر قۆناغی چوارەمی شاڵاوی ئەنفال کەوتن و تێیدا ئەو دوو گوندە لەرۆژی 3 ی مانگی ئایاری 1988دا بە چەکی کیمیایی بۆردومانکران و بەهۆیەوە 126 هاووڵاتی شەهید بوون.
8-دوای ئەوەی دانیشتوانی دۆڵی جافایەتی لە تاوانی ئەنفالدا ئاوارەی ئۆردوگای هەوارە خۆڵی شاری بانە ببوون، لە رۆژی 10/7/1988دا بە پێنج فڕۆکەی جەنگی کیمیاباران کران.
ساڵی 1925 رێکه‌وتننامه‌ی جنێڤ، یان رێکەوتننامەی قه‌ده‌غه‌کردنی که‌ڵکوه‌رگرتن له چه‌کی کیمیایی له جەنگدا، ئیمزاکرا، به‌ڵام عیراق له ره‌وتی جەنگدا ئه‌و رێکه‌وتنه‌ی پێشێلکرد. سوپای عیراق بۆ یه‌که‌مجار له ساڵی 1982دا چه‌کی کیمیایی له دژی هێزه‌کانی ئێران به‌کارهێنا.
زلهێزەکانی جیهان ئه‌مریکا، بەریتانیا، فه‌ره‌نسا و یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران لەدژی ئێران هاوپه‌یمانی رژێمی پێشووی عیراق بوون، هه‌ربۆیه ئەوکات پێشێلکردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییەکان و به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاییان له‌لایه‌ن عیراقه‌وه په‌رده‌پۆش ده‌کرد.
بە خوێندنەوەی تاوانەکانی بەکارهێنانی ئەو چەکە قەدەغەکراوە لە 1982-ەوە، رژێم دڵنیاییەکی تەواوی لە هەڵوێستی نێودەوڵەتیی ئەو رۆژگارە هەبوو بۆیە لە هه‌ڵه‌بجه‌دا بەکاریهێنا تا بەرنامەکەی کە بۆ شاڵاوەکانی ئه‌نفال دایناوە لێی تێکنەچێت و هێزەکانی بە شەڕی ئەو قۆڵەوە سەرقاڵ نەکات و بەردەوام بێت لە شاڵاوەکانی کە تا ئەیلولی هەمان ساڵ درێژه‌ی کێشا.