كه‌ركوكی ئازادی، یان كه‌ركوكی ئازاد مه‌به‌ستم ئه‌و هه‌شت نۆ رۆژه‌ی نه‌ورۆزی ساڵی 1991ه، ئه‌و هه‌شت نۆ رۆژه، وێڕای پاكنه‌كردنه‌وه‌ی ته‌واوی شار له به‌عسی و شۆڤاران، سه‌ره‌ڕای تاڵان و وێرانكردن و دزی، هه‌شت نۆ رۆژێكی ته‌واو جیاواز بوو، جیاواز به‌و مانایه‌ی هه‌رگیز كه‌ركوك له‌و جۆش و خرۆشه‌دا نه‌بووه، جۆشی سووتانی ئازادی و خرۆشی رابوون و هه‌ستانه‌وه، ئه‌و چه‌ند رۆژه تاڵی و شیرینیی زۆرمان بینی، راپه‌ڕینی كه‌ركوك جیاواز بوو، چونكه له‌وێ بتی سته‌م و سته‌مكاری شكا، ئێمه ئه‌گه‌ر هه‌موو ناشرینییه‌كانی ئه‌و رۆژانه وه‌لابنێین و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر جوانییه‌كان بكه‌ین، ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێین هیچ كاتێك ئازادی هێنده مانادار و قووڵ نه‌بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژانه بینیمان، له ده‌روازه‌ی شار به‌و تاریك و روونی به‌یانه، هه‌موو گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان گه‌وره و بچووك له‌سه‌ر جاده‌بوون له هه‌موو لایه‌كه‌وه ته‌قه‌ی سه‌ركه‌وتن و ته‌قه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه بوو، كه‌چی ژن و منداڵ و پیر و به‌له‌نگاز هه‌لهه‌له‌یان ده‌كێشا و به‌چاوی پڕ گریانه‌وه نوقڵ و شیرینی و ئاویان ده‌كرد به سه‌رماندا «خودایه ئه‌مه ئازادیه».
كیژۆڵەیە‌كی زۆر نازدار و شیرین كه ره‌نگه ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می ته‌قینه‌وه‌ی به‌رده‌وامدا تیا نه‌چووبێت، ئێستا خاوه‌نی كۆزێ منداڵ بێت، یان هه‌ر جۆرێكی دی ئه‌و بولێڵه ئه‌وه‌نده جوان بوو له‌به‌ر چاوی منی تازه بیست و دوو ساڵه، كه هه‌رگیز ئیدی په‌ری له‌و جۆره‌م نه‌بینیووه، ئه‌و به گریانه‌وه پێی وتم: بڕۆن براكانتان رزگار بكه‌ن، چه‌ند رۆژی پێشتر هه‌زاران گه‌نج و ته‌نانه‌ت به ته‌مه‌ن و خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵیش له كه‌ركوك گیرابوون، وێنه‌ی كناچه‌كه هێشتان له‌به‌رچاومه له‌و چركه‌ساتانه‌ی ئازادی‌دا زۆر وێنه‌ی له نیگا و هاوێنه‌ی خه‌یاڵدا هه‌رگیز كاڵ نابنه‌وه، شه‌هید فاخیری برام كه ته‌نها سێ ساڵ دوای ئه‌و رۆژانه ژیا‌و بوو به خۆراكی شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندیی و ده‌سه‌ڵات و یه‌كتر سڕینه‌وه، له‌ناو بارودخانه به‌ره‌و شوێنێك رۆیشت كه ته‌قه‌ی لێوه ده‌كرا، ئه‌و به‌خێرایی و غاردان رۆیشت و منیش لێی تووڕه‌بووم چه‌ند رۆژ دواتر برینداربوو وێنه‌ی په‌لامار و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی هه‌ر له به‌رچاومه، وێنه‌گه‌لی دیكه‌ی جوان و دزێویش هه‌ن.
كه‌ركوكی ئازادی ئه‌م كه‌ركوكه‌ی ئێستای راكان نه‌بوو، كه‌ركوكێك بوو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئازار زه‌ده‌ی ده‌ستی به‌عس بوون به كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و كلدۆئاشوره‌وه، ئامێزیان ده‌كرد به‌یه‌كدا و گۆرانیان بۆ ئازادی ده‌چڕی، به‌ڵام ئه‌مه درێژەی نه‌كێشا، هۆكاری ئه‌و درێژه‌نه‌كێشان و زوو ئاوابوونی خۆری ئازادییه زۆره و لێره‌دا كه‌ڵكی باسكردنیان نییه، له زۆر جێگه و شوێنیش باسكراون، خراپترینیان تاڵان و راوه‌ڕووت و لێگه‌ڕانی به‌عس و سوپا بوو خۆی رێكبخاته‌وه و ئه‌وه بكات كه كردی. دیاره ناكرێت یارمه‌تی موجاهیدینی خه‌ڵقیش بۆ به‌عس له‌بیربكه‌ین، ئیدی هه‌موو شت ئاوه‌ژوو بۆ‌وه تا ساڵی 2003، كه‌چی كورد به‌هه‌مان ئاوه‌زی 1991و خراپتر چوونه‌وه شاره‌كه‌ی خۆیان و ئه‌وه‌یان كرد كه نەدەبوو بیكه‌ن.