مەتەڵی ناوێت

02:17 - 2024-04-06
ستران عەبدوڵڵا
130 خوێندراوەتەوە

ئێستا مەسەلەکە مەتەڵی ناوێت کە کێ مووچەکەی دابین کردووە؟ حەتمەن ئەوەی هامشۆی خۆشە و دۆستایەتی دەکات ئەوە دەسکەوتی لە دەست دێت. 
رۆژ تا ئێوارە یەکێتی و سەرۆکی یەکێتی، کاک بافڵ تاڵەبانی بە پەیوەندی باش و چاک لەگەڵ بەغدا (تۆمەتبار) دەکرێت و رۆژانەش خەڵکی تر گرژە و هەڕەشەی (قابیلی قبوڵ نییە) لە عەرشی و عروشی بەغدا دەکات، قابیلە ئەوی هامشۆی نییە دەسکەوتی زیاتر بێت لەوەی بیست جار بە میانە و پەیوەندی دیپلۆماسیی چۆتە  بەغدا و خیتابە سیاسییەکەی وایە کە (مووچە و قوتی خەڵک لە کێشەی سیاسیی جیابکرێتەوە)؟
جا ئەمە کاتی خۆی سەرۆک مام جەلالی نەمر لە باسوخواسی وادا بوو هەر بە عەرەبی دەیگوت (شرف لاندعيه وتهمة لا ننفيه).
هەر بە حیساب و مەنتق و هەر بۆ زەکاتی ئەوەی لە سۆشیال میدیای دنەدراوی بێ دایک و باوک، جنێۆمان پێدەدەن و چی نەما  لە توانج و تانەی دۆستایەتی لەگەڵ حکومەتی ئیتحادی، بە یەکێتیی نەکەن، هەقمانە بڵێین وەڵڵا ئەم دەسکەوتی مانگی رەمەزانە جەژنانەی خۆمانە بۆ گەلەکەمان و رەنگە ئەوانە هەر ئەوەندەیان باش بوو کە ئەمجارە نەیانویست یان نەیانتوانی عینادی لەگەڵ قوتی دوا خراوی خەڵک بکەن، بۆ ئەمە خێریان بنووسێ!

وتارەکانی نوسەر